Blogger Tricks

Pages

Ads 468x60px

الفئة 2

Tips Tricks And Tutorials
Drop Down MenusCSS Drop Down MenuPure CSS Dropdown Menu

تجربة 3

إعلانات

قاعیدە پلانی كوشتنی قاسم سولەیمانی راگەیاند


قاعیدە پلانی كوشتنی قاسم سولەیمانی راگەیاند
رووداو- هەولێر زۆربەی ماڵپەڕە ئێرانی و ماڵپەڕە نزیكەكان لە سوپای پاسدارانی ئێران، لە رۆژی سێشەممە 24-12-2013 بڵاویانكردەوە كە قاعیدە هەوڵی كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دەدات. 

لە هەواڵەكاندا هاتووە: "رێكخراوی قاعیدە بە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەكی فەرمی هەوڵەكانی بۆ تیرۆركردنی قاسم سولەیمانی ئاشكراكردووە".
ئەو ئاژانسە هەواڵییانە لەسەر زاری LHV بڵاویانكردووەتەوە، رێكخراوی قاعیدە لە راگەیەنراوەكەی خۆیاندا ئاماژەیان بەوە كردووە:"دوو كەس لە هێزەكانی خۆیان ناردۆتە ئێران بۆ ئەنجامدانی تیرۆركردنی قاسم سولەیمانی".
رێكخراوی قاعیدە هەروەها لە راگەیەنراوەكەی خۆیاندا گوتوویانە:"بە پێی ئەو بەرنامەیەی داڕێژراوە، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران لە رێگەی تەقەكردنەوە ناكوژرێت، بەڵكوو دەمانەوێت لە رێگەی چالاكیەكی خۆكوژییەوە تیرۆری بكەین".
ئەو هەواڵانە لە كاتێكدایە تاوەكوو ئێستا هیچ یەك لە بەرپرسانی فەرمی ئەو رێكخراوە، قسەیان لەبارەی ئەو بەیاننامەیە نەكردووە.
پێشتریش لە تەقینەوەیەكی بەهێز لە دیمەشقی پایتەختی سووریا كە زۆرێك لە بەرپرسانی سووری كردە ئامانج، دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە كە قاسم سولەیمانی لە نێو كوژراوەكانی ئەو رووداوەدا بووە، بەڵام پاش چەند رۆژ و دەركەوتنی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ رێبەری ئێران، ئەو دەنگۆیە رەتكرایەوە.
رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی، لە راپۆرتێكیدا سولەیمانی بە بەهێزترین كەسایەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنێت و هەروەها پێگەی بەهێزی ئەو كەسایەتییە لە پشتەوەی سیاسەتی وڵاتانی دراوسێی ئێران شتێكی روون و ئاشكرایە.
قاسم سولەیمانی لە ساڵی 1957 لە پارێزگای كرمانی ئێران لەدایك بووە، لە ساڵی 1997 كرایە فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و یەكێكە لە بەهێزترین كەسایەتییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سوپای قودسی ئێران یەكێكە لە 5 باڵەكانی سوپای پاسدارانی ئێران كە بەرپرسیارێتی چالاكییەكانی دەرەوەی سنووری ئێرانی لە ئەستۆیە.
ئەو هێزە لە سەردەمی شەڕی عێراق و ئێران پێكهێنرا و ئامانجی سەرەكی ئەو هێزە چالاكی بوو لە نێو خاكی عێراقدا.
رێژەی سەربازنی ئەو هێزە بە 20000 كەس دەخەمڵێنرێت، زۆربەی كارناسانی سەربازی، ئەو هێزە بە یەكێك لە باشترین هێزە سەربازییەكانی جیهان ناودەبەن و هەندێكی دیكەش پێیانوایە لە پاش هێزە تایبەتەكانی بەریتانی و ئەمریكا و رووسیا چوارەمین هێزی سەربازی تایەبەتە لە جیهاندا.
پێشتریش فرانس پرێس لە هەواڵێكیدا باسی لە ئەگەری تیرۆركردنی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریكییەكانەوە كرد و گوتی:"فەرماندەی پێشووی هێزی پیادەی سوپای ئەمریكا داوایكردووە بەرپرسانی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران تیرۆر بكرێن".
ئەوەش خراوەتەڕوو:"كاتێك ئەوان نزیكەی هەزار سەربازی ئەمریكییان كوشتووە بۆ ئێمە نابێت ئەوان بكوژین، قاسم سولەیمانی سەفەری زۆر دەكات بڕۆن یان دەستگیری بكەن یان بیكوژن". 
Comments
0 Comments

صوت و صورة