
گۆڤاری (ساینس) كه‌گه‌وره‌ترین و ناسراوترین گۆڤاری تایبه‌تمه‌نده به‌توێژینه‌وه زانستییه‌كان، (مشكه كوێره)ی به‌ئاژه‌ڵی ساڵی 2013 ناساند.
ئه‌وه‌ش له‌دوای چه‌ندین توێژینه‌وه كه‌كراوه له‌باره‌ی دیارده‌یه‌كی ناوازه‌وه كه‌خۆی ده‌بینێته‌وه به‌وه‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵه توشی شێرپه‌نجه نابێت ئه‌مه‌ش له‌تاقیگه‌دا به‌ئاشكرا تاقیكرایه‌وه‌و پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌م دۆزینه‌وه زانستییه ببێته بنه‌مای ئاینده بۆ چاره‌سه‌ر و ریشه‌كێشكردنی شێرپه‌نجه له‌نێو مرۆڤدا.
مشكه‌كوێره كه‌له‌ناوچه بیابانه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فریقا هه‌یه چه‌ندین سیفاتی تایبه‌تی هه‌یه كه‌زانایانی سه‌رسام كردوه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئاژه‌ڵه كرتێنه‌ره‌كانی تره‌وه كه‌ته‌مه‌نی ده‌گاته 30 ساڵ به‌بێ ئه‌وه‌ی توشی هیچ نه‌خۆشییه‌ك بێت، هاوكات یه‌كه‌مینه له‌نێو شیرده‌ره‌كاندا كه‌خوێنی سارده، و ژیانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوشێوه‌ی مێرووله و هه‌نگ ده‌ژی.
0 Comments