
رەنگە سەیربێت كاتێك بڵێن توێكڵی هێلكە بەسودە ئەوەی تاوەكو ئێستا بیستومانە تەنها سودەكانی ناوەوەی هێلكە واتە زەردێنە و سپێنەكەی بووە كە سودێكی زۆریان بۆ تەندروستی مرۆڤ هەبووە و بەمەش هێلكە بۆتە یەكێك لە ژەمە خۆراكە گرنگەكان بۆ مرۆڤ
• چارەسەری شەقبوونی پێست دەكات :ئەگەر بەدەست شەقبوونی پێستەوە دەناڵێنیت ئەوا توێكڵی هێلكە لەگەڵ سركەی سێو تێكەڵ بكە و بۆ ماوەیەك بەكاری بهێنە بەمەش دەبێتە هۆی چارەسەری شەقبوونی پێست .
• بۆ پاككردنەوەی ناوماڵ : لە میانی تێكەڵكردنی توێكڵی هێلكە لەگەڵ ئاو و سابون دەتوانرێت لە پاككردنەوەی دیوار و ئەرزی ناوماڵدا بەكاربهێندرێت .
• بۆ خۆراكپێدانی روخسار :توێكڵی هێلكە ورد بكە و لەگەڵ سپێنەی هێلكە تێكەڵی بكە بۆ دووبارە زیندووكردنەوەی خانەكانی رووخسار.
• كەمكردنەوەی تاڵی قاوە :ئەگەر دەتەوێت تاڵی قاوە بەشێوەیەكی گونجاو كەمبكەیتەوە دەتوانیت توێكڵی هێلكە كەورد كرابێت وەك ئارد بكەیتە ناو قاوەكەوە بەمەش تاڵیەكەی كەم دەبێتەوە .
• بۆ دورخستنەوەی مێروو لە ناو باخچە : ئەگەر توێكڵی هێلكە بەشێوەی هاڕاو بڕژێنیت بە ناو باخچەكەدا دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی مێروو .
• پەینكردنی باخچە : بەهۆی بوونی كالیسیۆم و كانزاكان لە توێكڵی هێلكەدا دەبێتە هۆی خۆراك پێدانی رووەك .
0 Comments