به هه شت-حه مه شه مه ی
كچێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ له حه‌مامی ماڵه‌كه‌یاندا سووتا و دواتر به‌هۆی زۆریی سووتاویه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
نه‌قیب جه‌لال محه‌مه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ به خه‌ندانی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕٍۆ پێنچشه‌ممه، كچه خوێندكارێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ له حه‌مامی ماڵه‌كه‌یان دا سووتاوه‌و له نه‌خۆشخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ گیانی له‌ده‌ستداوه.
نه‌قیب جه‌لال محه‌مه‌د وتیشی: هۆكاری سووتانی ئه‌و كچه خوێندكاره، ته‌قینه‌وه‌ی زۆپایه‌ك بووه كه بۆ گه‌رمكردن بردوویه‌تی حه‌مامه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه به‌هۆی زۆریی سووتاوییه‌كه‌ی، ئه‌و كچه گیانی له‌ده‌ستداوه‌و رووداوه‌كه‌ش به ئه‌نقه‌ست نه‌بووه‌و په‌یوه‌ندیی به هیچ جۆره كێشه‌یه‌كه‌وه نه‌بووه‌و ته‌رمه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی سلێمانی كراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه.