Blogger Tricks

Pages

Ads 468x60px

الفئة 2

Tips Tricks And Tutorials
Drop Down MenusCSS Drop Down MenuPure CSS Dropdown Menu

تجربة 3

إعلانات

وەزارەتی پێشمەرگە: لەدوا كۆبوونەوەی وەفدی هەرێم و بەغدا باس لە كێشەی پێشمەرگە نەكراوە

  

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە تەئكیددەكاتەوە كە وەزارەتەكەیان داوای بڕی (15) ملیار دۆلار لە حكومەتی فیدڕاڵ دەكات، كە بودجەی كەڵەكەبووی هێزەكانی پێشمەرگەیە ‌و ساڵانە لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیدا بڕیاری لەسەر دەدرێت‌ و تائێستا خەرج نەكراوە.

فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند:" ئەو وەفدەی لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێمدا سەردانی بەغدایان كرد، پێكهاتبوون لە چەند وەزیر و راوێژكارێك‌ و شارەزایەكی بواری نەوت و دارایی، كە نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگەیان لەگەڵدا نەبوو".
جەبار یاوەر ئاماژەی بەوەشدا كە لە سەردانەكەی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا كێشە هەڵپەسێردراوەكانی پێشمەرگە باس نەكراوە، وتیشی:" ئێمە چاوەڕێی خولی داهاتووی گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی فیدڕاڵ‌ و حكومەتی هەرێم دەكەین بۆ یەكلایكردنەوەی دۆسێیەی پێشمەرگە، كە هیچی لە دۆسێكانی دیكە كەمتر نییە، چونكە پەیوەستە بە بارودۆخی ئەمنیی وڵاتەوە.
فەریق جەبار یاوەر ڕایگەیاند: گرنگترین خاڵی ناكۆكی لەسەر پێشمەرگە، بریتییە لەو بودجەیەی كە دەستوور بڕیاریداوە وەك بەشێك لە پشكی هەرێمی كوردستان، كە دەكاتە 17%ی بودجەی وەزارەتی بەرگری عیراق، وتیشی:" ئەو بودجەیە حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عیراق ساڵ بە ساڵ دوای دەخەن لە بودجەی گشتیی، بۆیە تائێستا بڕی زیاتر لە (15) ترلیۆن دینار عیراقی كە دەكاتە نزیكەی (15 ملیار دۆلار)ە كە دەبوایە لە ساڵانی ڕابردوودا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە خەرج بكرایە، بەڵام هەموو جارێك لە كاتی گفتوگۆكانی بودجەی گشتیی عیراقدا ئەو بودجەیەی پێشمەرگە دواخراوە ".
فەریق جەبار یاوەر وتیشی: "هەموو ساڵێك لە كاتی گفتوگۆكانی بودجەی گشتیدا، لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ئەو خاڵەی باس لە بەشە بودجەی پێشمەرگە دەكات لە بودجەی وەزارەتی بەرگری عیراق دەبەسترێتەوە بە رێككەوتنی نێوان حكومەتی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێم ئەو رێككەوتنەش تائێستا نەكراوە".
فەریق جەبار یاوەر وتیشی: بەپێویستی دەزانین گفتوگۆكان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵدا دەستپێبكاتەوە، چونكە چەندین دۆسێیە بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە‌و لە كاتی كۆبوونەوەی هەردوو لیژنە وەزارییەكە‌ و لیژنە سەربازییەكان، داواكارییەكانمان نوێ دەكەینەوە‌، وتیشی: " داوایان لێدەكەین مافەكانمان لە بودجە خەرج بكرێت، هەروەها پشكی راستەقینەش لە نوێنەرایەتی كورد لە وەزارەتی بەرگری بەو ڕێژەیەی دیاریكراوە بچەسپێنرێت، لەبەرئەوەی ئەو ڕێژەیەی ئێستا هەیە كەمترە لە قورسایی ئێمە، هەروەها وتیشی: دەبێت رێككەوتن بكرێت لەسەر ئیدارەدانی ئەو ناوچە كوردستانییانەی لە دەرەوەی ئیدارەی هەرێمدان بە تایبەت لەم كاتەدا كە بارودۆخی ئەمنیی ئەو ناوچانە باش نییە، لە كۆتایشدا وتی: چاوەڕێی دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكان دەكەین بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەو كێشانە".
Comments
0 Comments

صوت و صورة