له وڵاتی نه‌رویج چه‌ندین وێنه‌ی ده‌گمه‌ن ده‌دۆزرێنه‌وه كه مێژووه‌كه‌یان بۆ سه‌رده‌می نازییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هونه‌ری فۆتۆ به‌ڕه‌گه‌ز وه‌چه‌ی تابلۆ و كاری وێنه‌كێشانه و وا بۆ دوو سه‌ده ده‌چێت كه گرنگی و سه‌نگی خۆی له‌سه‌ر ئاستی ئه‌رشیفی و مێژوویی به‌ده‌ست هێناوه و ڕۆڵێكی ناوازه‌ی گێڕاوه له پیشاندانی ئه‌وكاره‌ساتانه‌ی كه ده‌رئه‌نجامی هزر و كرده‌وه‌كانی مرۆڤایه‌تیه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕه نه‌وریجییه‌كان ١٥٠ بۆ ٢٠٠ فۆتۆی ده‌گمه‌ن له‌ناو سندوقێكدا له ژێرزه‌مینێكی شاری شیه‌ن له وڵاتی نه‌رویج دۆزراونه‌ته‌وه و مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می نازیه‌كان، ئه‌وكاته‌ی كه ووڵاتی نه‌رویجیان خستبووه ژێر ڕكێفی خۆیانه‌وه.
له‌ناو هه‌موو فۆتۆكاندا یه‌كێك له فۆتۆكان ناوازه‌ترین و كاریگه‌رترین فۆتۆیانه، ئه‌ویش ئه‌و دانه‌یه‌یه كه ڕیزێ پیاوی ڕووت له‌به‌رده‌م دوو ئه‌فسه‌ردا وه‌ستاون و پشكنینیان بۆ ده‌كرێ.
به پێی سه‌رچاوه‌ی قسه‌كانی مۆزه‌خانه‌ی ته‌له‌مارك له وڵاتی نه‌رویج ئه‌و فۆتۆیه زۆر ناوازه‌یه ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو پزیشك یاخود ڕاستتره بڵێین دوو (نه‌ژاد پشكنه‌ر) پشكنین بۆ كۆمه‌ڵێك گه‌نجی نه‌رویجی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن له‌وه‌ی سه‌ر به نه‌ژادی (ئاریا)ین و چۆنێتی ڕه‌گه‌زه‌كه‌یان جیاواز نییه!! .. ئه‌وه‌ش هۆكارێكی گرنگ بووه بۆ ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ی كه ئه‌نێردران بۆ پێشه‌وه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ، بۆ ئه‌وه‌ش نازییه‌كان له هه‌ر جێگه‌یه‌كی ئه‌وروپا چه‌ند نه‌ژاد پشكنه‌رێكیان دانابووه بۆ بڕیاردان له‌م خاڵه سه‌ره‌كیه!!
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌وه‌یه كه‌م جار ئه‌رشیفی فۆتۆیی وه‌ها به نرخ ده‌دۆزرێته‌وه كه پیشانی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی بدات كه له ڕاستیدا حكومه‌تی نازیی و هاوشێوه‌كانی چه‌ند پێكه‌نیناویبوون و چه‌ندێك بێ ده‌ربه‌ستانه زیاده‌ڕه‌وییان كردووه له ڕه‌گه‌زپه‌رستی و نه‌ژاد په‌رستی و بێ نرخكردنی مرۆڤه‌كاندا.



