به هه شت ـ
له مزگه‌وتێكی چین و له مه‌راسیمی دیاریكردنی مه‌رجه‌عێكی ئایینی بۆ ناوچه‌یه‌كی باكوری ئه‌و وڵاته، 24 كه‌س كوژران و برینداربوون.
رۆژنامه‌ی حه‌یات به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی چینی نوێ بڵاویكرده‌وه كه به‌هۆی قه‌ره‌باڵغیی زۆری ئاماده‌بوون و دروستبوونی پاڵه‌په‌ستۆ له كاتی مه‌راسیمه‌كه‌دا، 14 كه‌س له مزگه‌وێتێكی ناوچه‌ی نینگشیا-ی باكوری چین گیانیان له‌ده‌ستدا و 10ی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ئاژانسه‌كه، له نێو كوژاوه‌كاندا سێ منداڵ هه‌ن و باری ته‌ندروستیی چوار له برینداره‌كانیش ناجێگیره هێزه‌كانیش پۆلیسیش ده‌ستیان كردووه به لێكۆڵینه‌وه و چۆنێتی سه‌رهه‌ڵدانی پاڵه‌په‌ستۆكه.
ناوچه‌ی نینگشیا-ی باكوری چین، هاوڵاتیی موسڵمانی له نه‌ته‌وه‌ی (هوی) تێدایه و دانیشتووانی ناوچه‌كه بۆ به‌شداریكردن له مه‌راسیمی مه‌رجه‌عێكی ئایینی، روویان له مزگه‌وتی ناوچه‌كه‌یان كردبوو.