به هه شت – سكای نیوز
ئاژانسێكی سه‌ر به رێكخراوی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه له مانگی ئه‌یلولی رابردووه‌وه تائێستا 15 فه‌له‌ستینی له كه‌مپی یه‌رموكی باشووری دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا له برسا مردوون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كریس غونیس وته‌بێژی ئاژانسی فریاگوزاری په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستین رایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی له كۆتایی هه‌فته‌دا به‌ده‌ستیان گه‌شتووه، له كه‌مپی كه‌مپی یه‌رموكی باشووری دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا كه ئێستا گه‌مارۆدراوه و 20 هه‌زار فه‌له‌ستینی تیایدا نیشته‌جێن، پێنج كه‌س به‌هۆی به‌دخۆراكییه‌وه مردوون.
كریس غونیس ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه به‌و پێنج كه‌سه‌وه، له ئه‌یلولی رابردووه‌وه تائێستا 15 هاولاتی فه‌له‌ستینی له‌و كه‌مپه‌دا له برسا مردوون.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئاژانسه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتی: "وه‌ك ئاژانسه‌كه‌مان له ئه‌یلولی رابردووه‌وه نه‌مانتوانیوه بچینه ناو كه‌مپه‌كه‌وه بۆ پێشكه‌شكردنی هاریكاری پێویست به دانیشتوانی كه‌مپه‌كه".
وتیشی: "بوونی به‌رده‌وامی گروپه چه‌كداره‌كان له ناوچه‌كه‌دا و گه‌مارۆدانی كه‌مپه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای سوریاوه، هه‌موو هه‌وڵه مرۆییه‌كانی له‌بار بردووین".
له ئێستادا به‌شێكی زۆری كه‌مپی یه‌رموك كه به گه‌وره‌ترین كه‌مپی په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینی له سوریا داده‌نرێت، له‌ژێر ده‌ستی گروپه چه‌كداره‌كاندایه و نزیكه‌ی ساڵێكیشه كه‌مپه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمی سوریاوه گه‌مارۆ دراوه و به‌وهۆیه‌وه كێشه‌یه‌كی مرۆیی دروست بووه.