به‌دووری (90) خوله‌ك له‌شاری (بانكۆك)ه‌وه، باخچه‌ی (وانگ سه‌ن سوك) دروستكراوه‌و پڕه له‌په‌یكه‌ری سه‌یروسه‌مه‌ره‌و مه‌ترسیدار، كه بوداییه‌كان به‌گوێره‌ی باوه‌ڕو تێڕوانینی خۆیان بۆ دۆزه‌خ دروستیان كردوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی میللییه‌تی توركی، له‌وانگ سه‌ن سوكدا، په‌یكه‌ری ئه‌و كه‌سانه دروستكراوه گوایه گوناهبارن‌و له‌كاتی مردنیاندا به‌گوێره‌ی گوناهه‌كانیان له‌دۆزه‌خدا سزاده‌درێن، هه‌رچه‌ند شوێنه‌كه زۆر
مه‌ترسیدارو دڵهه‌ژێنه، به‌ڵام ساڵانه به‌هه‌زاران گه‌شتیار ڕووی تێده‌كه‌ن‌و له‌كاتی چونه ژوره‌وه‌شدا بۆ وانگ سه‌ن سوك، له‌سه‌ر تابلۆیه‌ك نوسراوه "به‌خێربێن بۆ دۆزه‌خ".به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی میللییه‌تی توركی، له‌وانگ سه‌ن سوكدا، په‌یكه‌ری ئه‌و كه‌سانه دروستكراوه گوایه گوناهبارن‌و له‌كاتی مردنیاندا به‌گوێره‌ی گوناهه‌كانیان له‌دۆزه‌خدا سزاده‌درێن، هه‌رچه‌ند شوێنه‌كه زۆر
له‌و دۆزه‌خه‌ی كه بوداییه‌كان دروستیان كردوه، په‌یكه‌ری مرۆڤ ده‌بینیت كه له‌مه‌نجه‌ڵدا ده‌كوڵێندرێت، مرۆڤ له‌لایه‌ن سه‌گه‌وه په‌لامارو له‌ت له‌ت ده‌كرێت، ئێسك‌و پروسكی لاشه‌ی مردوو ده‌بیندرێت، له‌گه‌ڵ چه‌ندین په‌یكه‌ری دیكه‌ی سه‌رنجڕاكێش.
كاتێك بوداییه‌ك ده‌مرێت، به‌له‌به‌رچاوگرتنی بوونی چوار خودا، چاكه‌و خراپه‌كانی بۆ ده‌نوسرێته‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر كاره باشه‌كانی زیاتر بون، ئه‌وا ڕه‌وانه‌ی به‌هه‌شتی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاره خراپه‌كانی زیاتر بێت، ئه‌وا به‌مه‌به‌ستی سزادان ڕه‌وانه‌ی دۆزه‌خی ده‌كه‌ن.
له‌دۆزه‌خی بوداییه‌كاندا سزاكان به‌گوێره‌ی گوناهه‌كان دانراون، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سزاكان خۆیان له‌ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی زۆردا ده‌بیننه‌وه، زۆربه‌ی ئه‌شه‌كه‌نجه‌كانیش له‌باخچه‌ی دۆزه‌خی بوداییه‌كاندا به‌دیده‌كرێن.








0 Comments