هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاره‌دێی وه‌رتێ 2 پڵنگی له چیای مامه‌ڕووتی سه‌ر به‌شارۆچكه‌كه ده‌بینێ.
كوێستان ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی وه‌رتێ به (رووداو)ى راگه‌یاند "دوێنێ هاووڵاتییه‌ك پێی راگه‌یاندم دوو پڵینگی له چیای مامه‌ڕووت كه ده‌كه‌وێته باكووری رۆژئاوای شارۆچكه‌كه دیتووه، به‌ڵام به‌هۆی ته‌مومژی كه‌شوهه‌وا نه‌یتوانیوه وێنه‌یان بگرێ" .
به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی وه‌رتێ گوتیشی "ئێمه بنكه‌كانی فه‌رمانده‌ی ژینگه‌پارێزیمان ئاگادار كرده‌وه له هه‌بوونی ئه‌و 2 گیانه‌وه‌ره و هه‌روه‌ها هۆشداریمان دایه هاووڵاتیان كه ئاگاداری خۆیان بن و نابێ كه‌س ته‌قه‌یان لێ بكات یا هه‌وڵی كوشتن‌یان بدات".
ساڵی رابردووش چه‌ند شایتحاڵێك پڵینگێكی تریان له زنجیره چیای هه‌ندرێن دیتبوو.
شاره‌دێی وه‌رتێ له رووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به شارۆچكه‌ی رواندزه (117 كم باكووری هه‌ولێر) و له 20 گوند پێك هاتووە.
0 Comments