Blogger Tricks

Pages

Ads 468x60px

الفئة 2

Tips Tricks And Tutorials
Drop Down MenusCSS Drop Down MenuPure CSS Dropdown Menu

تجربة 3

إعلانات

یەکەم رۆژی 2014 زاینیی و چەند زانیارییەکی گرینگ لەسەر ساڵی 2013





ئەمرۆ کە یەکەم رۆژی ساڵی 2014ی زاینیەو کۆتایی ساڵی 2013 زاینییە ساڵی ڕابردو بە خوێناویترین ساڵدا ئەندرێت، بۆ ئەوانەی ئاین پەروەرن لە تەواوی جیهان بەگشتی و سوریا و میسر و فەلەستین و عێراق و ئەفریقاو بۆرما بەتایبەتی.
لەڕاپۆرتێکی تایبەت بە توێژینەوە لەسەر ئاینەکان کە دەزگایەکی نهێنی لە ئەوروپا  بۆ ئەندامەکانی ئامادەی کردوە، لێرەدا ئیشارە بە هەندێک لە زانیاریەکانی ئەکەین، دەری ئەخات کە لەناو ئاینەکاندا ئاینی ئیسلام لە ساڵی رابردوودا بە رێژەی زۆرینە قوربانی لە پێناوی ئاینەکەیداداوەو زۆرترین رێژەی بەرزبوونەوی هەوادارانیشی بەخۆیەوە بینیوە.
بە پێی ئاماری ئەو ڕاپۆرتە بێت ساڵی 2013 بە خوێناویترین ساڵدا ئەندرێت، بۆ ئەوانەی هەواداری ئاینەکانن بەتایبەتی هەوادارانی ئاینی ئیسلام. لەو ڕاپۆرتە تایبەتەی ئەو دەزگا نهێنیە لە ئەوروپا کە تایبەت بوو بە توێژینەوە لەسەر ئاینیەکان، دەری خستوە بە چەندەها بەڵگەی پشت بەستوو بە سەرچاوەی ڕاست و خاوەن بەڵگە کە ئەوانەی پابەندی ئاینی ئیسلامن گەورەتری رێژەی قوربانیان داوە لە ساڵی 2013 بەرامبەر بە ئاینەکانی تر لەتەواوی جیهان بەگشتی و  سوریا و میسر و ئەفریقاو بۆرماو عێراق و فەلەستین بەتایبەتی
بە پێی ئەو راپورتە نهێنیە کە ئەو دەزگایە توێژینەوەی لەسەر کردوە، لە سوریا ئەوانەی پابەندن بە ئاینی ئیسلام و خۆیان بە شوێنکەوتەی ئاینی ئیسلام ئەزانن زیاتر لە 50000 هەوادارییان بوونەتە قوربانی، وە بەرێژەی زیاتر لەو ژمارەیە هەوادارانی ئەو ئاینە بەرەو رووی توندوتیژی و ئەشکەنجەو زیندان و دەربەدەری و ئاوارەیی هاتوون، لەگەڵ ئەوەی کە ئیشارەش بەوە ئەکات کە هەوادارانی ئاینی ئیسلام لەسەر ئاینەکەیان جەندەها ناحەزی خۆیان خەڵتانی خوێن کردوەو چۆن بۆ ئاینەکەیان خۆیان کردوە بەقوربانی و خەڵکیان کوشتوە لەبەرامبەر ئەو توندوتیژیانەی بەرامبەریان کراوە.
بە پێی هەمان ڕاپۆرت لە میسر زیاتر لە 10000هەواداری ئاینی ئیسلام کە زۆرینەیان خاوەنی زانست و زانیاری و کەسانی بەتوانای ئاینی ئیسیلام بوونە بوونەتە قوربانی، وە زیاتر لە 25000 هەواداری ئەو ئاینەش بەرەوروی ئەشکەنجەو ئازار و لێدان و بریندارو زیندانی کردن هاتوون. وە ئیشارەشی بە خۆڕاگری و توانا و نەترسی هەوادارانی ئاینی ئیسلام کردوە کە چۆن خۆراگرانە بەردەوامن لەگەڵ ئەو هەموو توندوتیژی و ئێش و ئازار و ئەشکەنجەو زیندانییەی کە روبەرویان بۆتەوە لەسەر داواکانیان بەردەوامن بێئەوەی کە پەنا بۆ توندوتیژی و کۆشتنی نەیارەکانیان بەرن، بەهاوشێوەیەکی جیا لەگەڵ سوریا.
وە لە وڵاتانی ئەفریقا بەگشتی و بەتایبەتی لە مالی و سەنتەری ئەفریقا زیاتر لە 5000 هەواداری ئەو ئاینە کە زۆرینەیان کەسایەتی بەتواناو خاوەنی بڕوانامەو زانستی ئاینی ئیسلام بوونە خەڵتانی خوێنکراون و  بەرەو روی ئەشکەنجەو زیندان و لێدان بونەتەوە، وە رێژەیەکی زیاتر لەو رێژەیەش شوێن و جێگاکانی خۆیان جێهێشتوەو روبەروی دەربەدەری و ئاوارەیی بۆ وڵاتانی دەوروبەر هاتوون.
لە بۆرماش بە پێی هەمان ڕاپۆرت رێژەی خەڵتانخوینکردن و لەناوچون لەچاوساڵانی تر کەمی نەکردوە، بەردەوام هەوادارانی ئاینی ئیسلام خەڵتانی خوێن ئەکرێن و ئەشکەنجەو ئازار ئەدرێن و زیندانی ئەکرێن و دەربەدەر ئەکرێن.
لە عێراق و فەلەستین رێژەی قوربانی و کوشتن کەمتر بۆتەوە لەچاو ساڵانی پێش و بەڵام توندوتیژی و ڕاوەدونان و زیندان و ئەشکەنجەو ئازار لە هەڵکشاندایە بەرامبەر بە هەوادارانی ئاینی ئیسلام، هەتا ئیشارە بەوە ئەکات کە لە عێراق هەوادارانی ئەو ئاینە بوون بە دوبەش لە شیعەو سونە بەڵام سونەمەزهەبەکان زیاتر روبەروی توندوتیژی بەنەتەوە لەگەڵ ئەوەی کە ئیشارەشی بە تەندوتیژی سونەکان کردوە لەوشوێنانەی کە توانادارن 
وەهەروەها بەپێی ئاماری ئەو ڕاپۆرتە نهێننیە کە تەنها بۆ ئەندامانی ئەو دەزگایە ئامادە کراوە لەگەڵ ئەوەی کە لەزۆرینەی وڵاتانی جیهان چاودێرییەکی توند لەسەر هەوادارانی ئەو ئاینە واتا ئاینی ئیسلام دانراوەو ژیانیان لە تەنگێژەییدایە، هەتا لەو وڵاتانەی کە بەناوی ئازادی ئاینیشەوە بگرە وڵاتە بەناو ئسیلامیەکانیش هەوادارانی ئەو ئاینە زیاتر بەرەو روی ئازار و ئەشکەنجەو زیندان و نارەحەتی بوونەتەوە تا هەوادارانی ئاینەکانی تر. وەهەروەها دەری ئەخات کە رێژەی پابەند بوون بە ئاینی ئیسلام لە چاو ئاینەکانی تر زیاتر بووە لە چاو پابەند بوون بە ئاینەکانی تر کە بەراورد بکرێت لەگەڵ ساڵانی پێشووتر.
هەر لەو ڕاپۆرتە دا هاتووە بۆی هەیەو پێشبینی ئەکرێت رێژەی توندوتیژی و خوێنڕژان و نائارامی زیاتر بێت لە ساڵی 2014 لەچاو ساڵی رابردوو، وەهەروەها ئیشارەش بەوە ئەکات کە بۆی هەیە هەوادارانی ئاینی ئیسلام بتوانن لە زۆرێک لە وڵاتەکان کیان و بونی خۆیان زیاتر بکەن و زیاتر هەوڵی داواکانیان چرکەنەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئیشارەشی بەو شوێنانە کردوە کە هەوادارو پەیرەوانی ئاینی ئیسلامی تێدا زیاتر بوونە لەتەواوی جیهان رێژەی هەوادارانی ئاینی ئیسلام بەرەوە بەرزبەنەوە چووە بەتایبەتی لە ئەوروپاو ئەمریکاو روسیاو ئەفریقا. 
لەکۆتایی راپۆرتەکەدا لەگەڵ هەندێک بەرچاوروونی بۆ ئەندامانی ئەو دەزگایە، داوا لە ئەندامانی ئەکات کە بە هەموو توانایەکیانەوە هەوڵ بدن بۆ ئاماری ساڵی 2014  خۆیان ئامادە بکەن و پێشبینی و بۆچونەکانیان بنێرن لەسەر ساڵی ڕابردوو، وەچۆنیەتی رێگە چارەی گونجاو تر بۆ توێژینەوە لەسەر ئاینەکان بۆ ساڵی 2014. 
ببورن لەبەر زۆر گرینگی سەرچاوەکە ناتوانم زیاتر ئیشارە بە زانیاریەکان بکەم و زیاتر لەو بارەوە بدوێم تا کاتی خۆی و شوێن و ساتی پێویست، ئەگەر خودا دەرفەتی زیاترمان پێبدات ئاماری ئاینەکانی تریش باس ئەکەم پشتیوان بە خودا.

Comments
0 Comments

صوت و صورة