بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوریا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته، كوژرانی 17 كه‌س و برینداربوونی 18 كه‌سی تری لێده‌كه‌وێته‌وه.
فه‌رمانده‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی سوپای سوریا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی داریا، له‌خۆرئاوای دیمه‌شقی پایته‌خت، لانی كه‌م 12 كه‌س كوژران‌و 20 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، وتیشی زۆربه‌ی قوربانییه‌كان ژن‌و منداڵن.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له ئه‌نجامی تۆپبارانه‌كانی سوپاشدا بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری حمس، لانی كه‌م 5 كه‌س كوژران‌و 8 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه وه‌فدی حكومه‌ت‌و ئۆپۆزسیۆنی سوریا له وڵاتی سویسرا له گفتوگۆ‌و دانوستاندان، به‌ڵام فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی سوپا، ناوبه‌ناو بۆردومانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیمه‌شق‌و حمس‌و ناوچه سنوریه‌كانی نێوان سوریا‌و لوبنان ده‌كه‌ن

0 Comments