ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق شام، له شاری حه‌له‌ب به‌ده‌یان كه‌سی راگه‌یاندكاریان گولـله باران كرد.
به‌پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی (العالم) ژماره‌یه‌ك راگه‌یاندكار كه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌لایه‌ن داعشه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به ( چاو ) له شاری حه‌له‌ب ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون، شه‌وی ڕابردوو (50) كه‌سیان له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه گولـله باران كراون.
له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌و هه‌واڵه بڵاو كراییه‌وه ، ناوی چه‌ند په‌یامنێرێكی كوژراوه‌یان بڵاوكرده‌وه '' قه‌تییه ئه‌بوو یوونس، ئه‌مین ئه‌بوو محه‌مه‌د، سوڵتان ئه‌لشامی و محه‌مه‌د قه‌رانییه '' .
گرووپه چه‌كداره‌كانی داعش له باكوری سوریا له‌گه‌ڵ زۆر گرووپ و لایه‌ن شه‌ڕ ده‌كه‌ن و دژایه‌تی زۆری په‌یامنێر و ڕۆژنامه‌وانان ده‌كه‌ن ، له ئێستاشدا ناوچه كوردنشینه‌كانی سوریا ده‌كه‌نه ئامانجی هێرش و تاڵانی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن.