سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا ئاشكرایكردووه به سه‌دان هاوڵاتی فه‌ره‌نسی له سوریا به‌شداری شه‌ڕی دژه به‌شار ئه‌سه‌دیان كردووه، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه ئه‌و كه‌سانه بگه‌ڕێنه‌وه و كاری "تیرۆرستی"ئه‌نجامبده‌ن.
به پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی"وه‌ته‌ن" له كۆنفرانسێكدا سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا فرانسوا هۆلاند دانی به‌وه‌دا ناوه، 700 گه‌نجی فه‌ره‌نسی بۆ شه‌ڕكردن روویان له سوریا كردووه.
سه‌رۆك كۆمار داوای له به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی كردووه بۆ ئه‌وه هه‌نگاوی پێویست بنێن له رێگریكردنی ئه‌و گه‌نجانه بۆ ئه‌وه‌ی كاری "تیرۆر"ستی ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
سه‌رۆك كۆمار به گرنگی زانیووه شه‌ڕی ناوخۆی سوریا به رێگای ئاشتی چاره‌سه‌ر بكرێت، جه‌ختی له رۆیشتنی ئه‌و گه‌نجانه‌ی فه‌ره‌نسا كردووه بۆ سوریا.
له‌و كۆنفرانسه‌دا هۆلاند وتویه‌تی"فه‌ره‌نسا ده‌بێت نیگه‌رانی ئه‌وه بێت، كاتێك ئه‌و گه‌نجانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵات، كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ئه‌نجام بده‌ن".