![]() |
ئه‌وه‌ى كه‌نیشانه‌ى سه‌ر سوڕمانێكى زۆر گه‌وره‌یه ئه‌وه‌یه كه ئیسلامیه‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ى ئیستامان بێجگه له سه‌له‌فى جیهادى به‌هه‌زاره‌ها به‌ڵگه‌ى واقعیان له‌به‌رده‌ستدایه كه‌دیموكراسیه‌ت نوسینى سه‌ر سه‌هۆڵه و گیڕانه‌وه‌ى حوكمى ئیسلام له‌ڕێگاى ده‌نگدان و په‌رله‌مانه‌وه خه‌ونى حوشتره وه‌كو ماموستاى به‌ریز ماموستا كریكار ده‌فه‌رموێت .
كه‌چى به‌و شێوه‌یه‌ش هه‌رخه‌ریكى ئه‌ندام كاندید كردنن بۆ په‌رله‌مانى نه‌ك ده‌وڵه‌تێك به‌ڵكو هه‌رێمێكى میلیشیایى كه‌به‌س خواده‌زانێت ئایا ناوى ده‌وڵه‌ت به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت له‌داهاتوو یان نا.
باشه ئێوه‌ى باوه‌ڕبوو به په‌رله‌مان و سیستمى دیموكراسى بۆ په‌ندتان له‌جه‌زائیر وه‌رنه‌گرت ، وتمان قه‌یدى ناكات له‌وانه‌یه ئیسلامیه‌كانى جه‌زائیر هه‌ڵه له‌دیموكراسیه‌ت تیگه‌یشتبن بۆیه گه‌یشتنه ئه‌و كوشت و كوشتاره ، باشه ئه‌ى بۆ په‌ند له‌میسر و ئیخوان مسلمین وه‌رناگرن كه‌له‌م سەردەمی ته‌كنه‌لۆژیا و سه‌قافه‌ته‌ى ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا باوه‌ڕ ناكه‌م حیزبێكى وه‌كو ئیخوان مونه‌زیم و موره‌ته‌ب و نه‌رم و میانڕه‌و له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو جیهاندا ده‌ست بكه‌وێت خۆمان ئیستا ده‌یبینین ئه‌و برا مسوڵمانه په‌پوله ئاسانه چۆن بونه‌ته جێگاى عیبره‌ت بۆ ئه‌وانه‌ى تر كه‌ده‌یانه‌وێت رێچكه‌ى ئه‌وان بگرن .
باشه ئه‌م په‌ند وه‌رنه‌گرتنانه ده‌بێت نیشانه‌ى چى بن ؟
بێگومانم كه نیشانه‌ى باوه‌ش كردنه به‌دنیادا و هه‌وڵ نه‌دانه بۆ به‌ده‌ست خستنى قیامه‌ت ، نیشانه‌ى ویستنى خورما و مێوژه پێكه‌وه ، نیشانه‌ى جۆرێكه له خۆگێل كردن له ئه‌حكامه‌كانى قورئان و فه‌رمووده به‌ڕێزه‌كانى پێغه‌مبه‌رى ئازیز صلی اللە علیە وسلم ، نیشانه‌ى نه‌ناسینى واقیعى تاڵى ئه‌مڕۆمانه ، نیشانه‌ى لاوازیمانه له اعداد و عده ،نیشانه‌ى پشت نه‌گرتنى حه‌قه ئه‌گه‌رچى ئه‌وحه‌قه لاى برایه‌كى قاچ باریكى جل دڕاوى نه‌خوینده‌واره‌و بێت پێ شه‌رم بونى وه‌رگرتنى ئه‌وحه‌قه‌یه له‌وجۆره‌كه‌سانه‌وه كه به‌ره‌ش و روت له‌قه‌له‌میان ده‌ده‌یت .

0 Comments