Blogger Tricks

Pages

Ads 468x60px

الفئة 2

Tips Tricks And Tutorials
Drop Down MenusCSS Drop Down MenuPure CSS Dropdown Menu

تجربة 3

إعلانات

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی "وێنەی شەیتان" بڵاودەكاتەوە



بڵاوبوونەوەی وێنەیەك كە گوایە شەیتانی تێدایە كە لەیەكێك لەكامێراكانی چاودێری پەرلەمانی بەریتانیاوە گیراوە دەنگدانەوەیەكی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لەهەواڵەكانی ئەمڕۆ بڵاویكردووەتەو دوای چەند رۆژێك لەبەڕێوەچوونی ئاهەنگەكانی شەوی سەری ساڵ لەو وڵاتەداو دووبارەكردنەوەی چەند دیمەنێكی ڤیدیۆیی كامێراكانی چاودێری پەرلەمانی بەریتانیا وێنەیەكی جیاوازی بەدیكراوە كە لەوێنەكەدا كەسێك لەنزیك ئەو رووبارەی بەناو بەریتانیادا تێدەپەڕێت وەستاوەو سەیری وێنەكەش لەوەدایە كەسەكە گیانی روونە.


ئەم وێنەیە لەلایەن وینەگرێكی بەناوبانگ بەناوی جولیس ئاننا گیراوە كە سەرپەرشتی كامێرا چاودێرییەكانی پەرلەمانی بەریتانیا دەكات‌و لەهەمان كاتدا  هەواڵەكەی  پشتراستكردووەتەوە كە لەو شەوەدا چەندین وێنەی گرتووەو دوای چەند رۆژێك لەتەواوبوونی ئاهەنگەكانی سەری ساڵ سەیری وێنەكانی كردووەتەوە.

بە وتەی ئەو لەیەكێك لەوێنەكانیشدا تێبینی شتێكی سەیریكردووەو ئەوەی لەوێنەكەدا دەركەوتووە "وێنەی شەیتانە" كە بەشێوەیەكی روون لەوێنەكەدا دیارە.

هاوكات لەئێستادا بڵاوبوونەوەی ئەو وێنانە دەنگدانەوەیەكی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوەو كەناڵەكانی راگەیاندنی ئەو وڵاتەش بەگرنگییەوە باس لەنهێنییەكانی ئەو وێنەیە دەكەن.

هــ . ح
45319512014_1533599_545445895552108_1887329503_n.jpg


    Comments
    0 Comments

    صوت و صورة