چەند گرووپێكی چەكدارانی عێراق و شیعە مەزهەب لە سووریا بۆ پاڵپشتیكردنی رژێمی بەشار ئەسەدی لە دژی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەجەنگن، بەوپێیەی ژمارەیەك لەو گرووپانە وەك (عەسائیبی ئەهلی حەق) پێشتر بە راشكاوانە رایانگەیاند كە لە بەرەی رژێمی ئەسەد لە سووریا دەجەنگن، ئەمە جگە لەوەی بەردەوام تەرمی كوژراوانی ئەو گرووپانە دەهێنرێتەوە عێراق و رێورەسمی ماتەمینییان بە ئاشكرا بۆ دەگێڕدرێ.
بەپێی راپۆرتێكی ماڵپەڕی (ئیلاف) كە ناوی ئەو گرووپانەی بڵاوكردووەتەوە، "چەكدارانی ئەو گرووپانە بەرامبەر 500 دۆلاری ئەمریكی لە مانگێكداو بە سەرپەرشتی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە سووریا دەجەنگن و ژمارەیان دەگاتە زیاتر لە 5 هەزار چەكدار".
ئیلاف نووسیویەتی "لە رێگەی باڵیۆزخانەی ئێران لە عێراقەوە كاروباری ئەو گرووپانە بەڕێوەدەبرێ".
ناوی گرووپە چەكدارەكانی عێراق كە پاڵپشتی رژێمی سووریا دەكەن:
- عەسائیبی ئەهلی حەق، بە سەرۆكایەتی قەیس خەزعەلی
ژمارەی چەكدارانی 500 چەكدارە.
- حیزبوڵڵای عێراق بە سەرۆكایەتی هاشم حەمدانی، ژمارەی چەكدارانی 600.
- كەتیبەكانی سەیدولشوهەدا بە سەرۆكایەتی ئەبو موستەفا شیبانی،ژمارەی چەكدارانی 400.
- بزووتنەوەی نوجەبا بە سەرۆكایەتی ئەكرەم كەعبی، ژمارەی چەكدارانی نەزانراوە.
- فەیلەقی وەعدولسادق بە سەرۆكایەتی ئەبو عەلی نەجەفی ژمارەی چەكدارانی 2000.
- سریەكانی تەلائیع خوراسانی بە سەرۆكایەتی عەلی یاسری، ژمارەی چەكدارانی 200.
- هێزەكانی شەهید محەممەد باقر سەدر بە سەرۆكایەتی جەمال جەعفەر، ژمارەی چەكدارانی 300.
- لیوا ئەبولفەزڵ عەباس بە سەرۆكایەتی ئەمجەد بەهادلی، ژمارەی چەكدارانی 500.
- لیوای ئیمامی حوسێن بە سەرۆكایەتی ئەبو شەهد جبوری، ژمارەی چەكدارانی نەزانراوە.
0 Comments