رێكخراوێكی خێرخوازی له وڵاتی چیچان بڕیاری دا هه‌زار دۆلار بدات به هه‌ر منداڵێك كه له 12ی ره‌بیع ئه‌لئه‌وه‌ل رۆژی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر "دروودی خوای له‌سه‌ر بێت" ناوبنرێت "محه‌ممه‌د".
ره‌مه‌زان قه‌دیرۆف سه‌رۆكی چیچان رایگه‌یاند كه ئه‌و رێكخراوه خێرخوازییه‌ی له‌لایه‌ن ئیمانی قه‌دیرۆفای دایكییه‌وه دامه‌زراندووه، هه‌زار دۆلار ده‌دات به‌و خێزانانه‌ی له رۆژی رۆژی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر "دروودی خوای له‌سه‌ر بێت"، منداڵه‌كانیان ناوده‌نێن "محه‌ممه‌د".
سه‌رۆكی چیچان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه رێخراوه خێرخوازییه‌كه، هه‌زار دۆلار ده‌دات به‌و خێزانانه‌ی كه منداڵه‌كانیان به ناوی یه‌كێك له هاوسه‌ره‌كانی پێغه‌مبه‌ر "دروودی خوای له‌سه‌ر بێت" یان منداڵه‌كانی یان 10 یاوه‌ره‌كه‌ی كه مژده‌ی به‌هه‌شتیان پێدرا، ناو ده‌نێن، به‌و مه‌رجه‌ی له رۆژی 12ی ره‌بیع ئه‌لئه‌وه‌ل كه رێكه‌وتی دوێنێ دووشه‌ممه‌ی كرد له‌دایك بوون.
له لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی چیچان دیاری نه‌كرد ئایا ئه‌و بڕیاره ته‌نها ئه‌و منداڵانه ده‌گرێته‌وه كه له‌و وڵاته‌دا له‌دایك ده‌بن یاخود منداڵانی تریش كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له‌دایك ده‌بن.
وێنەی ره‌مه‌زان قه‌دیرۆف سه‌رۆكی چیچان
سه‌رچاوه: نۆڤۆستی