![]() |
لە ئێستادا 106 زیندانکراوی گوانتەنامۆ لە کۆی 166 کەس مانیان گرتووە لە خواردن .. دیموکراسی خوازە سپی پێستەکان بە زۆر خواردنیان دەدەنێ لە ڕێگەی کونە لوتیانەوە کە ئازارێکی زۆری پێدەچێژن و هیچ کەس بەرگەی ناگرێت . لەم ڤيدۆیەدا کە دەیبینین کەسێك بە ناوی (یاسین بێی) کە خۆبەخشانە بۆ رێکخراوێك تەمثيلی حاڵی ئەو موسڵمانانە دەکات کە ئەو ئازارە دەچێژن ، یاسین دەبینین ناتوانێت بەرگەی ئەو حاڵەتە بگرێت بە هۆی ئەو ئازارە زۆرەی ئەیچێژێ و داوا دەکات کە بوەستن و ناتوانێت چیتر بەردەوام بێت!
ئەی دەبێت حاڵی ئەو برایانەمان چۆن بێت کە لە رۆژێكدا 2 جار بەو جۆرە خواردنیان دەدرێتێ ؟!
ئەم ڤيدۆیە پێشکەش بێت بە هەموو دیموکراسی خوازە کودەتا چییەکان .
زیندانی گۆنتەنامۆ کە مۆرێکی ڕەشە بە ناوچەوانی ئەمریکاەوەو ڕەشتریشە بە ناوچەوانی باراك ئۆباماوە کە لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیدا بە دەنگ دەرانی دەووت بەس سەرکەوم و ببمە سەرۆك سجنی گۆنتەنامۆ دادەخەم.
هەر لەسەر ئەم ئەخلاقە بوو گەورەترین گۆڕانکاری لە مێژووی ئیسلامدا ڕویداو شۆڕشی ستەملێکراوان سەری هەڵدا دژ بە زۆرداران .
بۆ بینینی ڤيديۆکە کرتەی ئێرە بکە
بۆ بینینی ڤيديۆکە کرتەی ئێرە بکە

0 Comments