
دوێنێ له دۆڵی حۆرانی نزیك له قه‌زای روتبه‌ی پارێزگای ئه‌نبار ده‌وڵه‌تی عێراقی ئیسلامی 22 گه‌وره ئه‌فسه‌ری سوپای عێراقی كوشت و 35 سه‌رباز وئه‌فسه‌ریشی بریندار كرد.
پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵده‌رێكی سه‌ر به‌قاعیده هه‌واڵ ده‌داته لیوا محمد كه‌ره‌وی فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 7ی سوپای عێراقی كه ئه‌بو به‌كری به‌غدادی ئه‌میری رێكخراوی ده‌وڵه‌تی عێراقی ئیسلامی له سه‌ربازگه‌یه‌كه له وادی حۆران وپاسه‌وانی كه‌می له‌گه‌ڵدایه, لیوا محمد كه‌ره‌وی وگه‌وره به‌رپرسانی فیرقه‌ی 7 رو ده‌كه‌نه سه‌ربازگه‌كه بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌بو به‌كری به‌غدادی، بەڵام له‌گه‌ڵ گه‌شتنیان سه‌ربازگه بۆمبرێژكراوه‌كه به‌هێزه‌كه‌دا ده‌ته‌قێننه‌وه‌و 2 كه‌سی بۆمبرێژكراویش خۆیان له‌ناو ئه‌فسه‌راندا ده‌ته‌قێننه‌وه، به‌و هۆیه‌وه 22 گه‌وره ئه‌فسه‌ری عێراقی ده‌كوژن كه‌له‌نێویاندا لیوا محمد كه‌ره‌وی فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 7 و دوو فه‌رمانده‌ی لیواو 4 ئه‌فسه‌ر به پله‌ی عه‌مید و 2 ئه‌فسه‌ر به پله‌ی عه‌قید و 4 ئه‌فسه‌ر به پله‌ی نه‌قیبی تێدایه.
لیوا محمد كه‌ره‌وی به‌رپرسی لیوا بوو له حه‌ویجه له‌كاتی مانگرتنی خه‌ڵكی حه‌ویجه‌دا به‌زه‌بری هێز كۆتایی به مانگرتنی خه‌ڵكی حه‌ویجه هێناو ژماره‌یه‌كی زۆر كوژراو‌و برینداری له‌ریزی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی خسته‌وه.پاشتر شه‌رێكی گه‌وره له‌و ناوچه هاته ئاراوه‌و هێزه‌كانی قاعیده ناوچه‌ی سه‌لمان به‌گ و چه‌ند گوندێكیان له‌ده‌ستی سوپای عێراق ده‌ركرد.
0 Comments