Blogger Tricks

Pages

Ads 468x60px

الفئة 2

Tips Tricks And Tutorials
Drop Down MenusCSS Drop Down MenuPure CSS Dropdown Menu

تجربة 3

إعلانات

گێڕانەوەی شەریعەتی خودا بەدیمکراسی جوتی ناوئاوە!






ئەم خەیاڵی بەتاڵ و ئەفسانەیە،زۆر دەمێکە خولیای مێشکی خەڵکانێکی ئیسلامیە،چاویان بڕیوەتە گێڕانەوەی ئیسلام و سەروەری شەریعەت!!نەک بەڕێگاو ڕێبازەکەی موحەمەد(سلامی خودای لەسەربێ)،بەدیمکراسیەت!!
بەو ڕێگا بن بەستەی کەلەزۆر وڵات،موسڵمانان ڕاستگۆیانە،هەنگاو هەنگاو،هەموو هەورازو نشێوەکانی ئەو ڕێگایە دەبڕن،هەتا لوتکە،کەچی لەوێ لەجیاتی بەروبوم و بەرهەم،شاخی هەڵدێرو پیلانی جەهەنمی و ئاگرو ئاسن دەبینن،ئەمڕۆ لەمیسرو دوێنێ لەفەلستینی حەماس و پێرێ لەجەزائر. 

بێگومانیش چەندجاریتریش ئەو دیمەنانە دەبینین،سەدمەخابن بەبێ پێش بینی و پەند وەرگرتن لێرەو لەوێ،ئەو ئەزمونە تاڵ و پڕ ئازارانە دوبارەدەبنەوە،ڕەنج وماندوبونی کاری دونیایی چەندەها ساڵەی ناو ئەو سیستەمە دژبەدینە بەفیڕۆ دەڕوات،کەلەسەر بناغەی بانگەشەی دیمکراسی دوژمنانی ئیسلام و بەڵێنی درۆی،دیکتاتۆرەبێ بەڵێنە کورسی پەرستەکان بنیاد نراوە،بۆیە دەبێ بەشی ئێمە بۆ جوامێرێکی وەک دکتور محمد مورسی((خودا بیپارێزی و لەم میحنەتە گەورەیە ئارامی و تواناو دامەزراوی پێ ببەخشێ))تەنها خەم و پەژارەو گیریان بێ!

جارێکی تریش ئەوەمان وەبیر بێنێتەوە،کەبانگەشەی شەرعیەت و ڕای زۆرینەو ئازادی ڕاگەیاندن و ڕادەربڕین و مافی مرۆڤیشیان ئێمە ناگرێتەوە!! ئەوەتا لەمیسر هیچ حسابێک بۆ شەرعیەت و ئەو ملوێنەها دەنگەی ئیسلامیەکان نەکراو کودەتایان بەسەراکرا،هەموو کەناڵە ڕاگەیاندنەکانیشیان لەیەکەم ڕۆژو لەیەک کاتدا داخران و ڕێگەشیان نەدا،مەزڵومیەت و ئاهۆ ئازارەکانیان ببینرێ و ببیسرێ؟!بۆیەدەڵێم بەڵێ:دیمکراسی بۆ ئێمە جوتی ناو ئاوە،تورەکەیەکی بن دڕاوەو هیچی تێدا کۆناکرێتەوە 
Comments
0 Comments

صوت و صورة