Blogger Tricks

Pages

Ads 468x60px

الفئة 2

Tips Tricks And Tutorials
Drop Down MenusCSS Drop Down MenuPure CSS Dropdown Menu

تجربة 3

إعلانات

چونی گەنجەكانی ھەرێم بۆ سوریا و كەموكورتی لایەنە ئیسلامییەكانی كوردستان




جارێكی تر چونی گەنجەكانی ھەرێمی كوردستان بۆ سوریا دەبێتە ھەواڵی ھەندێك سەرچاوەی ڕۆژنامەوانی ھەرێم و، ئاماژە بەوە دەكرێت كە ئەو گەنجانە ڕێكخراوی قاعیدە بردونی بۆ ئەو وڵاتە و ھێزەكانی بەرەی نوسرە شەڕی كوردەكانی ڕۆئاوای كوردستانیان پێ دەكات .

لێكدانەوە و بەدواداچونی ئەم ناوزڕاندنە ھەڵدەگرین بۆ ئەو كاتەی زانیاری زیاترمان لەو بارەیەوە دەست دەكەوێ. لەم بابەتەدا ئاماژە بۆ ھۆكاری چونی ئەو گەنجانە دەكەین بۆ سوریا كە گومانی تێدانییە چونە بۆ مردن و نەگەڕانەوەیە بۆ ھەرێم و بۆ ناو كەسوكاریان .
من پێموایە لایەنە ئیسلامییەكانی ھەرێمی كوردستان بەو سیاسەت و ستراتیژییەتەی ھەیانە ھۆكارێكن لە چونی ئەو گەنجانە بۆ سوریا. لێرەدا مەبەستم ئەوە نییە كە ئەوان چونی ئەو گەنجانە بۆ سوریا ڕێك دەخەن یان ھانیان دەدەن، بەڵكو مەبەستم ئەوەیە كە لەم دە ساڵەی ڕابوردودا جموجوڵی گەنجەكانی كوردستان و پێشوازیان لە بیروھزری سەلەفی جیھادی زیادی كردوە و، وەك گەنجەكانی وڵاتانی عەرەبی بە گشتی و، كەنداو بە تایبەتی و، سعودیە بە تایبەتی تر، لە كاتی جیھادی ئەفغانستاندا بەرامبەر بە داگیركەری سۆڤیەتی پێشو لە ئەفغانستاندا لەبەر ئەوەی حەماسێكی زۆریان ھەبو و نەیاندەتوانی ئەو حەماسە لەناو خۆی ئەو وڵاتانەدا بكەنە بزاڤ، ھاوكات ھەندێك لە زانایان و داعیەكان باسی جیھادیان بۆ دەكردن و ڕوحیەتی جیھادیان تێدا جۆش دەدان، لە لایەكی ترەوە ئەوانەی پێچەوانەی زانا و داعیەكانی جیھاد بون نەیانتوانی كەشوھەوایەكی وەھا دروست بكەن كە ئەو گەنجانە لە وڵاتی خۆیاندا بمێننەوە و ئەو وزە و توانایەی ھەیانە لەوێ بەكاربھێنرێت. ھاوكات ڕژێمەكان حەزیان دەكرد ئەو گەنجە پڕ حەماسانە لە وڵات بچنە دەرەوە و ئەگەر لە ئەفغانستان كوژران ئەوا ڕزگاریان دەبێ لە دەستیان و، ئەگەر گەڕاشنەوە بۆ وڵات ئەوا بە ماندوێتی و خاڵی بونەوەی حەماسەكەیانەوە دێنەوە و، دەزگا ئەمنیەكانیش چاودێری ئەو شارەزاییەیان دەكەن كە لە مەیدانی مەشق پێكردن و شەڕدا بەدەستیان ھێناوە .
ئەمڕۆ لە ھەرێمی كوردستاندا كە باسی سوریا دەكرێت زیاتر ڕۆشنایی دەخرێتە سەر مەسەلە نەتەوەییەكە و زیاتر باسی كوردەكانی ڕۆژئاوا دەكرێت و، ستەم لێكردنی گەلی سوریا بە گشتی وەك ھەواڵی بێ لێكۆڵینەوە و ھەڵوێست نواندن بەرامبەر ئەو ستەمە، دەخرێتەڕو. ئەمەش گەنجە موسوڵمانەكانی ھەرێمی كوردستان بە غەدرێكی گەورەی دەزانن و بە چونیان بۆ سوریا پێیانوایە ئەو كەلێنە پڕ دەبێتەوە .
سەبارەت بە ئیسلامییەكانی ھەرێمی كوردستانیش، بە تایبەتی ھەرسێ حیزبە ئیسلامییەكە و، بە تایبەتی تر كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتوی ئیسلامی، خاوەنی بەرنامە نین بۆ لەخۆگرتنی ئەو گەنجانەی حەماسەكەیان بەرەو سوریا پاڵیان پێوە دەنێت. ئەو ئیسلامیانە لەم دە ساڵەی دواییدا ھەمو ھەوڵێكیان بوە بە گەیشتنە پەرلەمان و حكومەت و خانەنشینی و موچە وەگرتن و، ناو جەماوەریان چۆڵ كردوە، بە تایبەتی ناو گەنجەكان. ئەوەتا كەسێكی وەك دوكتۆر موسەنا ئەمینی ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتوی ئیسلامی جەماوەری كوردستان ھان دەدات بۆ ڕژانە سەر شەقامەكان و خۆپیشاندان لەبەر ئەوەی دو ساڵی تر بۆ سەرۆكایەتی بارزانی درێژ كراوەتەوە .
ئێستا گەنجەكانی كوردستان لە زەمەنێكدان كەسێك یان لایەنێك یان داعیەك نییە كۆیان بكاتەوە و قسەیان بۆ بكات و ئەو حەماسەی ھەیانە بەرەو زانستی شەرعی ببەن. ئەو گەنجانەی دەچن بۆ سوریان گومانی تێدانییە ئازا و بوێرن و، حەماسەكەیان بۆ جیھاد زاڵترە بەسەر ئاستی زانستی شەرعییاندا. ئەو گەنجە پڕ حەماسانە پێویستیان بە كۆكردنەوە و ئاڕاستەكردنی شەرعییانە ھەیە، ئەوەش كەموكورتییەكە و لە سیاسەت و ستراتیژییەتی حیزبە ئیسلامییەكانی كوردستاندا ھەیە .
Comments
0 Comments

صوت و صورة