![]() |
پاش 30 ساڵ لە ڕوخان و لادانی موبارەك کە خوێنی گەلی میسری ئەمژی لە پێناو بەرژەوەندی خۆی و خانەوادەکەیدا ، بە هەڵبژاردنێكی ئازادانە و لەلایەن تاکەکانی گەلی میسرەوە محمد مورسی وەك سەرۆکی ئەو ووڵاتە هەڵبژێردرا ، لەگەڵ دەستبەکاربوونی وەك سەرۆك چەندین ئیمتیازات کەلەبەرژەوەندی زاتی خۆیدا بوو دەستی لێهەڵگرت و دادپەروەرانە سور بوو لەسەر وەرگرتنەوەی مافی هەموو ئەو کەسانەی کەوتبوونە بەر گورزی ديکتاتۆریەتی میسر لە کاتی شۆڕشی شوبات و پێشتردا !
هەڵوێستەکانی مورسی دنیای بە جارێك توشی شۆك کرد ، چونکە ژیان لە ژێر دەسەڵاتی یەك ساڵەیدا ڕووی دیموکراسی ووڵاتانی رۆژئاوای ڕەشکرد و ئەوەی ئەوان پێی دەڵێن دیموکراسی و مافی گەل مورسی توانی بە زیادەوە مافی هەموو تاکەکان دەستەبەر بکات ، و ئازادی ڕادەربڕين بە هەموو لایەك وەك يەك بدات تەنانەت لای عەلەمانییەکان لە سنور دەرچووبوو هەر لە سوکایەتیکردنیان بە پیاوانی ئاینی و حيزبە ئیسلامییەکان و خودی سەرۆكی ووڵاتی گرتبووەو بچوکترین شکات لەسەریان بەرزکرایەتەوە مورسی وەك باوکێکی بەخشندە چاوپۆشی لێدەکرد .
گەورەی فەرمانڕەوای مورسی کارێکی کرد سەرۆکە تاغوتەکانی ووڵاتانی ئیسلامی هاواریان لێهەستێت و بە هەموو شێوەیەك بکەونە دژایەتی مورسی سەرۆك ووڵات و بچوکی بکەنەوە لەوەی سەرۆکی ئیخوانە نەك میسر ، سعودیەو ئیمارات و ئەردەن بە هاوپەیمانی دوژمنە سەرسەختەکانی ئیسلام هەر لە ئەمریکاو ئیسرائیل و ووڵاتانی ئەوروپا کەوتنە پشتگیری کردن و یارمەتیدانی ماددی و مەعنەوی نەیارەکانی مورسی لە پاشماوەکانی موبارەك و ئەڵقە لە گوێکانیان ، تا دەسەڵاتی مورسی لە بار بەرن بۆ ئەوەی زەمینە خۆش نەکات بۆ پاککردنەوەی گەندەڵکاران لە ناو هەموو جومگەکانی دەوڵەتدا !، هەموو بیانویەکيشان هاتە سەر ئەو تەعدیلاتەی مورسی لە دەستوردا ئەنجامی دابوو ئەگەر نا هیچ بیانویەك بەدەستەوە نەبوو کە شەرعییەتی سەرۆکایەتی لە سەرۆك مورسی دابڕنرێت بە کودەتای عەسکەری .
سوپای میسری کە ئەمریکا ئاراستەی دەکات مێژوویەکی ڕەشی تۆمارکرد بە کودەتاکەی لە سەر مورسی ،بە ناوی پاراستنی بەرژەوەندی میللەتەوە سەروەری و یاسای ووڵاتی خستە ژێر پێڵاوی عەسکەریتاریای خۆیەوە . ئەمەش کارێكە تەنها لە ووڵاتانی بە کۆیلە کراوی وەك پاکستان و جەزائیر بینراوە لە دژی بە دەست هێنانی دەسەڵات لە لایەن ئیسلامییەکانەوە. چونکە چەندان خۆپيشاندانی ناڕەزای دەکرێت لە ووڵاتانی رۆژئاواو ویلایەتەکانی ئەمریکا سوپا هەرگیز نابێتە لایەنێك بۆ هاووڵاتیان کە بە شێوازێكی دیکتاتۆریانە سەرۆکی ووڵات لادات و رایدا وە ناشبێتە داردەستی سەرۆك تا هاووڵاتیانی خۆی بکوژێت !
لە کۆتایدا پێم وایە ئەم کارەی عەلەمانییە دیکتاتۆرەکان دەبێتە مایەی دەم داخستنی هەموو ئەو کەسانەی سەرزەنشتی ، باشتر بڵێم هێرشی ناڕەوایان دەکردە سەر موسڵمانانی شوێنکەوتەی سەلەفی جیهادی، کە ڕێبازی راست و دروستی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم و هاوەڵانی بەڕێزیەتی کە چونە پەرلەمان و دیموکراسیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لا مۆزێکی پلاستیکی بێ تام و بۆنە و تەنها بۆ گەوجاندنی خەڵك و دورخستنەوەیانە لە دینداری و جیهاد.

0 Comments