فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی سوپای توركیا بۆردومانی چه‌ند بنكه‌و باره‌گایه‌كی چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن
و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كوژران‌و برینداربوون، هاوكات له پێكدادانێكی نێوان به‌ره‌ی ئه‌لكراد‌و چه‌كدارانی داعشدا 19 چه‌كداری ئه‌و گروپه كوژران.
رۆژنامه‌ی توده‌ی زه‌مانی توركی بڵاویكردوته‌وه: فرۆكه جه‌نگیه‌كانی سوپای توركیا، به‌شداری شه‌ڕی سوریا ده‌كه‌ن‌و ده‌ستیانكردوه به بۆردومانكردنی بنكه‌و باره‌گاگانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق‌و شام له سوریا‌و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین چه‌كدار كوژراون‌و برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سوپای توركیا دوای به‌هۆی ئه‌وه بووه كه ئه‌و هێزانه له‌ناو چه سنوریه‌كانی توركیا‌و سوریادا زۆر به‌هێز بوون‌و مه‌ترسی دزه‌كردنیا ن بۆ ناو خاكی توركیا‌و ئه‌نجامدانی كاری توندوتیژیان لێكراوه.
هاوكات به‌رپرسێكی باڵای هێزه‌كانی به‌ره‌ی ئه‌لئه‌كراد به سه‌رچاوه‌كه‌ی راگه‌یاندوه، هێزه‌كانیان به‌هاوكای سوپای ئازادی سوریا توانیویانه ئابڵوقه‌ی سه‌رچه‌ند ناو چه‌یه‌كی خۆرئاوی كوردستان‌و سوریا، بشكێنن‌و ناوچه‌كانیش له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعشدا ده‌ربهێنه‌وه‌و 19 چه‌كداری ئه‌و گروپانه‌ش بكوژن.
0 Comments