وه‌زاره‌تی ناوخۆی تونس بڕیاری دا ئاهه‌نگه‌كانی یادی له‌دایكبوونی محه‌مه‌د – پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) لێ بێت، دوا بخات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی تونس رایگه‌یاند: له‌كاتی پێشوازیكردن له وه‌فدێكی سوریا له فڕۆكه‌خانه‌ی قرتاج-ی نێوده‌وڵه‌تی كه (تاڵه‌مووه‌كانی قژی پێغه‌مبه‌ر و پارچه‌یه‌ك له كراس)ه‌كیان پێ بووه، قه‌ره‌باڵغی و هه‌را دروستبووه.
یه‌كێك له ئه‌ندامانی وه‌فدی سوریاش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه ئه‌گه‌ر هه‌را و قه‌ره‌باڵغی و ئاژاوه‌كه به‌رده‌وام بێت، ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و دواتریش له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئیدانه‌ی شێوازی پێشوازیكردن له‌و پاشماوه به‌نرخانه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كراوه كه نەده‌بووایه به‌و جۆره بووایه.
هه‌ر به‌وهۆیه‌شه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی تونس بڕیاری داوه ئاهه‌نگی یادی له‌دایكبوونی محه‌مه‌د – پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) لێ بێت، دوا بخات كه (یه‌كێتی په‌یڕه‌وكه‌رانی ته‌ریقه‌تی سۆفی له تونس) به‌نیاز بوو له گۆڕه‌پانی (القصبه) سازی بكات كه باره‌گای حكومه‌تی لێیه و یه‌كێكیشه له كۆنترین ئاسه‌وار و پاشماوه‌ی ئیسلامی له‌و وڵاته.
سبه‌ینێ دووشممه، یادی له‌دایكبوونی محه‌مه‌د – پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه، (د.خ) لێ بێت، بڕیاریشه دەیان وڵاتی ئیسلامی ئه‌و یاده بكه‌نه‌وه و ئه‌و رۆژه بكه‌نه پشوو.