به هه شت –
ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی عیراق وێنه‌یه‌كی نوێی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ( داعش) یان دۆزیوه‌ته‌وه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست خه‌ندان كه‌وت، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق ئاشكرایكرد، دوای وه‌شاندنی چه‌ند گورزێكی به‌هێز له تیرۆریستان و په‌رته‌وازه كردنی چه‌كداره‌كانی داعش، هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ راوه‌دوونان و ده‌ستگییر كردنی پاشماوه‌ی ئه‌و گروپه توندڕه‌وانه ده‌ستیپێكردو توانرا له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌و تاقمه توندڕه‌وانه ده‌ستگییر بكرێن، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هێزه ئه‌منیه‌كان له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا دوا وێنه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی داعش یان ده‌ستخستووه.
هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی پێدراوه كه ده‌زگا ئه‌منیه‌كان به‌م دواییانه سێ نامه‌ی ده‌ستنووسی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیان چنگ كه‌وتووه، ئه‌م هه‌وڵانه‌ش به‌پێی به‌یاننامه‌كه، ئاماژه‌ن بۆ " نزیكبوونه‌وه له كۆنترۆڵكردنی سه‌رچاوه‌ی ئاژاوه‌كان".
له به‌یاننامه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق داوا له " هاوڵاتیان ده‌كات هه‌ر زانیارییه‌كیان هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌و وێنه‌یه ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندیی به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه بكه‌ن".
ئه‌بو به‌كر به‌غدادی له‌ئێستادا سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ( داعش) ه، به‌رپرسی یه‌كه‌مه له‌و كرده توندوتیژییانه‌ی چه‌كداره‌كانی داعش له‌ناوخۆی عیراق و سوریا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
