Blogger Tricks

Pages

Ads 468x60px

الفئة 2

Tips Tricks And Tutorials
Drop Down MenusCSS Drop Down MenuPure CSS Dropdown Menu

تجربة 3

إعلانات

بەرەی ئیسلامی داعش بەتیرۆر کردنی سەرکردەیەکی تۆمەتبار دەکات




بەرەی ئیسلامی لە شام گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق وشام بە کوشتنی سەرکردەیەکی بەرەکەیان تۆمەتبار دەکات و داوا لە سەرانی ئەو رێکخراوە دەکات بکوژانی سەرکردەکەیان تەسلیمی دادگای شەرعی بکەن. 
بەرەی ئیسلامی لە بەیاننامەکەیدا دەڵێت: بەداخ وپەژارەیەکی زۆرەوە دوای ئەوەی دکتۆر حسێن سلێمان سەرکردەی بەرەی ئیسلامی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناوچەی مەسکەنە دەچێتە بارەگای گروپی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق وشام، لەلایەن ئەو گروپەوە بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە دکتۆر حسێن سلێمان پاش ئەشکەنجە دانی دەکوژرێت و جەستەی دەشێوێنرێت.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتوە:ئەو ڕەوشتە هێندە نامۆیە بەگەلی سوری تەنانەت لە بارەگاکانی موخابەراتی سوری رژێمی ئەسەدیشدا کاری وا قێزەن نەکراوە.بەرەی ئیسلامی داوا دەکات بە زووترین کات داعش ئەو دەستە پیسانەی بەو کارە هەستاون تەسلیم بەدادگای شەرعی بکات و پابەند بێت بە بڕیاری دادگاوە.
شایەنی باسە داعش دەستی هەیە لە کوشتنی دەیان سەرکردەو ئەندامی گروپە ئیسلامیەکانی سوریاداو دوێنێش دژ بەکردەوەکانی داعش خۆپێشاندانێکی جەماوەری بەرێوە چوو، تا ئێستاش رونکردنەوەی نەداوە لە هۆکاری کوشتنی دکتۆر حسێن سلێمان و پێدەچێت ململانێی نێوان داعش وگروپە جیهادیەکانی سوریا بەئاقارێکی نەخوازراودا بروات.
Comments
0 Comments

صوت و صورة