چاره‌نووسی جه‌نگ له‌سوریا په‌یوه‌سته به‌هه‌شت كه‌س و لایه‌نه‌وه و پێده‌چێت یه‌كێك له‌وان بتوانێت ئه‌مساڵ به‌شداریی له زیادكردن یان كۆتای هێنان به‌ململانێ و بارگرژییه‌كانی ناوخۆی ئه‌و وڵاته بكات.
ئه‌و هه‌شت كه‌س و لایه‌نانه‌ش ئه‌مانه‌ن:
1. روسیا :

یه‌كێكه له‌گرنگترین هاوپه‌یمانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی سوریا، به‌رده‌وام دژی هه‌ر ده‌نگدانێك بووه كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ده‌رچووبێت دژی رچێمی ئه‌سه‌د، ئۆپۆزسیۆنی سوریا تۆمه‌تبار ده‌كات به‌به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی .
2. به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی رژێمی سوریا:

له15 مانگی ئازاری ساڵی 2011 هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریا هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌سه‌د له‌پۆسته‌كه‌ی لابه‌رن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته شه‌ڕو پێكدادانی خوێناوی له‌نێوان شۆڕشگێرانی سوریا و سوپای رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له‌و كاته‌وه درێژه‌ی هه‌یه و چه‌ندین چه‌كی قورس و سووك به‌كارهاتووه و به‌وهۆیه‌وه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سوریا دووچاری وێرانكاریی هاتووه.
3. هاوپه‌یمانی نیشتمانی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه بۆ پێكهێنانی یه‌كه‌یه‌كی ئیداری و جێبه‌جێكاریی دروستبووه، تا ئه‌م ئامانجانه بێنێته‌دی:

- سه‌ركرده‌ی هاوبه‌شی ئه‌نجومه‌نه سه‌ربازیه‌كانی شۆڕشی ئازادی سوریا به‌چاودێری نێوده‌وڵه‌تیی یه‌كبخات.
- لیژنه‌یه‌كی یاسایی نیشتمانی پێكبێنێت .
- حكومه‌تێكی ئینتیقالی پێكبێنێت
4. سوپای ئازادی سوریا:

ئه‌م سوپایه ئه‌فسه‌رانی پێشووی سوپای سوریا له 29 ته‌مموزی ساڵی 2011 دروستیانكرد بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌رانی سوریا له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی شۆڕشی وڵاته‌كه‌یان.
5. حزبوڵا:

حزبوڵای لوبنان ئاشكرایكرد كه به‌شداره له‌جه‌نگی سوریا و پشتیوانیی له رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا ده‌كات.
6. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا:

له‌مانگی هه‌شتی ساڵی 2012 باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، وڵاته‌كه‌ی چاو ده‌خشێنێته‌وه به مه‌سه‌له‌ی ده‌ستێوه‌ردانی جه‌نگیی له كاروباری ناوخۆی سوریا گه‌ر رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د به‌رده‌وام بێت له‌به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاووی.
7. به‌ریتانیا:

سیاسه‌ته‌مه‌داران و په‌رله‌نتارانی به‌ریتانیا دژی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی سوریا له 29 مانگی هه‌شت ده‌نگیاندا.
8. توركیا:

توركیا داوایكرد ده‌ستێوه‌ردان سه‌ربازیی بۆ ناوخاكی سوریا ده‌ستپیبكات بۆ كۆتایی هێنان به‌رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی نیگه‌رانیی وڵاتانی خۆرئاوا.