بنه‌ماڵه‌ی كاوه گه‌رمیانی سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌رێم ده‌كه‌ن
، دواتریش دۆسیه‌ی تیرۆركردنه‌كه‌ی ده‌به‌نه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و دادگای لاهای.بنه‌ماڵه‌ی رۆژنامه‌نووسی تیرۆركرا‌و كاوه گه‌رمیانی بڕیاریانداوه، رۆژی یه‌ك شه‌ممه سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری هه‌ولێر بكه‌ن، به مه‌به‌ستی وه‌بیرهێناوه‌ی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه پێشتر به‌و رۆژنامه‌نووسه‌یان دابوو، سه‌باره‌ت به پاراستنی له هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رپرسێكی یه‌كێتی، كه له مانگی ته‌موزی ساڵی 2012 له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردبوو.
كاروان ئه‌حمه‌د برای كاوه گه‌رمیانی رۆژی یه‌ك شه‌ممه به یاوه‌ریی ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نوس، ئه‌و سه‌ردانه بۆ كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌ده‌ن، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیشیان ئه‌وه‌یه، دۆسیه‌ی تیرۆركردنی كاوه گه‌رمیانی بگه‌یه‌ننه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و دادگای لاهای.
بنه‌ماڵه‌ی كاوه گه‌رمیانی له‌سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ هه‌ولێر، ئه‌وه‌ش وه‌بیر به‌رپرسانی كونسوڵخانه‌كه ده‌هێننه‌وه، كه دوو ساڵ به‌ر له‌ئێستا، له‌لایه‌ن كاوه گه‌رمیانیه‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیانه‌ی به‌هۆی كاره ڕۆژنامه‌وانیه‌كانیه‌وه، له‌سه‌ر گیانی هه‌بوه.
0 Comments