Blogger Tricks

Pages

Ads 468x60px

الفئة 2

Tips Tricks And Tutorials
Drop Down MenusCSS Drop Down MenuPure CSS Dropdown Menu

تجربة 3

إعلانات

نصرالله: بەردەوام دەبین لە جەنگی سوریا




ئەمڕۆ 14/6/2013 لە بۆنەی "ڕۆژی برینداری بەرھەڵستكار"دا حەسەن نەسروڵای ڕابەری حیزب اللەی لوبنانی دانی بەوەدا نا كە لە لایەنی سەربازییەوە بەشداریی شەڕەكانی سوریا دەكات و ھاوشانی ڕژێمی سوریا دژ بە سوپای ئازاد و گروپە جیھادییەكان دەستەویەخە بۆتەوە. ھەروەھا جەختی لەوەش كردەوە كە لەو پشتگیرییكردنەی ڕژێمی سوریا بەردەوام دەبن و، لە كوێ پێویستی بە بونی ئەوان بو، ئەوان لەوێن .
نەسروڵا وتیشی: بارودۆخەكەی دوای شەڕەكانی قەسیر وەك پێش شەڕەكانی قەسیرە و، ھیچ گۆڕانكارییەك نابێت، واتە دوای ئەوەی قەسیر لە ئۆپۆزیسیۆن سەندرایەوە حیزب اللە ھەر لە سوریا دەمێنێتەوە و شەڕی بەرگری لە ڕژێم دەكات. نەسروڵا ئەو شەڕە بە شەڕی تایەفەگەری و مەزھەبی نازانێت و، دەڵێ كە بەشدارییان لە شەڕی سوریادا وەستانەوەیە بەرامبەر نەخشەی ھاوبەشی نێوان ئەمریكا و ئیسرائیل و تەكفیرییەكان و، تا ئەو نەخشەیە شكست نەھێنێت ئێمە ھەر لە سوریا دەبین .

سەبارەت بە بەشداریی چەكدارەكانی لەو شەڕەدا نەسروڵا وتی: ئێمە سەربازەكانمان نانێرین بۆ سوریا بۆ ئەوەی باتانی و شیری قوتوی مناڵان دابەش بكەن. واتە دەیانێرین بۆ شەڕ. ھەروەھا وتی: ئێمە شەرم ناكەین و شەھیدەكانی شەڕی سوریامان ناشارینەوە و، بە دزییەوە نایان نێژین. ئەو شەڕەی سوریای بە شەڕی ھەمو جیھان بەرامبەر بە سوریا ناوبرد و وتیشی ئەو ھاوكارییەی حیزب اللە بۆ ڕژێمی سوریا ھاوكارییەكی كەمە .
لە شاری قاھیرەی پایتەختی میسریش زانایانی جیھانی ئیسلامی كۆنگرەیەكی گەورەیان لەژێز ناوی "ھەڵوێستی زانایانی ئوممەت سەبارەت بە قەیرانی سوریا" بەست. ئەو زانایانە لەو كۆنگرەیەدا فەتوای جیھادیان لە سوریا دەكرد و داوایان لە موسوڵمانان كرد كە بە سامان و گیانیان دژ بە ڕژێمی بەشار ئەسەد بەشداریی تێدا بكەن. ئەو بەیاننامەی لە كۆتاییدا دەریان كرد ئەم خاڵانەی لەخۆ گرتوە :
یەكەم: جیھاد بۆ سەرخستنی برایانمان لە سوریا بە ماڵ و گیان و چەك و ھەمو پێداویستیەكانی جیھاد واجبە .
دوەم: ئەوەی لە خاكی شامدا ڕو دەدات دوژمنكارییە بەرامبەر بە براكانمان لەوێ و ئەو دوژمنایەتیەش ئێران و حیزب اللە و ھاوپەیمانە تایەفەگەرییەكانیانی تێوەگلاوە .
سێیەم: وازھێنان لە خیلافات لە نێوان موسوڵاماندا بە گشتی و لە نێوان موجاھیدەكاندا بە تایبەتی و، لە كاتی بونی خیلافاتدا دەبێ بگەڕێنەوە بۆ قورئان و سوننەت و بە حوكمەكەشی رازی بن .
چوارەم: زانایان داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش و ئەنجومەنی ھاریكاری كەنداو دەكەن كە ھەڵوێستێكی بەھێزیان ھەبێت دژ بە ڕژێمە تایەفیگەریی و ستەمكارەكەی سوریا و بەھاناچونی گەلی سوریاوە .
پێنجەم: داوا لە موسوڵمانان دەكەین كە بایكۆتی كۆمپانیا و بەرژەوەندییەكانی ئێران بكەن .
شەشەم: داوا لە سەركردە سیاسییەكان و دەزگاكانی راگەیاندن و ناوندەكانی بیروھزر و زانستیەكان دەكەین كە بە ئەركی خۆیان بەرامبەر قەیرانی سوریا ھەستن و راستیەكان ئاشكرا بكەن .
حەوتەم: ئیدانەی ئەوانە دەكەین كە دەیانەوێ ھەندێك لایەنی شۆڕشی سوریا بە تیرۆریست لەقەڵەم بدەن و، لە ئاست ئەو تاوانانەی بە دەستی ڕژێم لە سوریا ڕو دەدەن چاو دەنوقێنن .
چاودێرانی سیاسی و ئێمەش پێمان وایە بەو بەشدارییكردنەی حیزب اللە لە شەڕی سوریادا شەڕەكە بوەتە شەڕی نێوان سوننە و شیعە و، لەمەودوا كارەسات بە دوای خۆیدا دێنێت. لە لایەكی تریشەوە پێدەچێت شەڕی یەكلاكەرەوە بێت، یان بە سەركەوتنی ئێران كۆتایی دێت، یان بە شكستی ئێران و حیزب اللە و ڕژێمی سوریا كۆتایی دێت و ئێران لە ناوچەی سوریا و فەلەستین دوردەخرێتەوە، چونكە ئێران لەو قەیرانەدا نەیتوانی بێلایەن بێت .
بەشدارییكردنی حیزب اللە لە شەڕی سوریادا ھاوشانی ڕژێمی سوریا و ناردنی چەكدارەكانی بێ پرس و ڕای دەسەڵاتدارانی لوبنانە و، چونی چەكدارەكانی حیزب اللە بۆ سوریا وەك چونی تاك بە تاكی جیھادییەكان نییە بۆ سوریا. حیزب اللە بەشێكە لە ھێزە لوبنانیە فەرمیەكان و بە پێی یاسا و ڕێسای دەوڵەتی لوبنان دروست بوە. ئامانج لە دروستبونی حیزب اللە بەرەنگاربونەوەی ئیسرائیل بو نەك چون بۆ پشتگرییكردنی ڕژێمی وڵاتانی ئیسلامی كە ھاوڵاتیانی خۆیان دەكوژن .
Comments
0 Comments

صوت و صورة