
زه‌كات بۆ نوێژ نه‌كه‌ر
زۆر كه‌س : ئایا بۆمان هه‌یه زه‌كاتی سامانه‌كه‌مان بده‌ینه كه‌سانێك كه شه‌راب خۆرن یان قومارچین یان كه‌وتوونه‌ته حه‌رامی تره‌وه یان نوێژ ناكه‌ن ؟!
وەڵام :
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى اله وصحبه ومن والاه . اما بعد
زه‌كات له ئه‌سڵدا بۆ ئه‌وه‌یه كه پێداوویستی ئاتاجانی پێ چاره‌سه‌ر بكرێت یان به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تایبه‌تی كه‌سێك یان هی گشتی پێ بهێنرێته دی ، بۆیه نابێت بدرێت به كه‌سانێك كه له شتی حه‌رامدا به‌كاری ده‌ێننه‌وه وه‌كو شه‌راب خواردن و زیناو قومارو گۆرانی و كڕینی ئامێری مۆسیقا‌و یان بۆ جگه‌ره كێشان و شتی تری وا چونكه ئه‌مه یارمه‌تیدانه له‌سه‌ر یاخی بوون و تاوان و گوناحكاری كه خوای گه‌وره هه‌موومانی لێ گرتۆته‌وه ، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: ( وَلاَ تَعَاوَنُواْ عَلَى الإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُواْ اللّهَ إِنَّ اللّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ) المائده/2 واته یارمه‌تی و هاریكاری یه‌كتری له‌سه‌ر گوناح و ده‌ستدرێژی مه‌كه‌ن و له خوا بترسن ، خۆ خوای گه‌وره سزای توند‌و سه‌خته.
هه‌روه‌ها زه‌كات نادرێت به نوێژ نه‌كه‌ر چونكه له‌سه‌ر رای هه‌ندێك زانای وه‌كو ئیمام ئه‌حمه‌د نوێژنه‌كه‌ر كافره ، له‌سه‌ر رای ئیمامه‌كانی تر فاسیقه‌و هێشتا له دینه‌كه ده‌رنه‌چووه ، بەڵام ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه كه ده‌رباره‌ی زه‌كات دان به ئه‌هلی بیدعه‌و نوێژنه‌كه‌ر لێیان پرسی : فه‌رمووی : ده‌بێت موسوڵمان بگه‌ڕێت به دوای ئه‌و كه‌سانه‌دا كه موسته‌حه‌ققی زه‌كاتن وه‌كو هه‌ژاران ، ده‌سكورتان ، قه‌رزارو لێبڕاوان و ئه‌وانی تر ، له‌وانه‌ی ئه‌هلی دینن و شوێن شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره ده‌كه‌ون ، چونكه هه‌ر كه‌سێك بیدعه‌یه‌كی كرده پیشه یان خراپه‌كاری و تاوانی كرده سیمای شایانی سزایه‌و ده‌بێت ده‌نگی لێ دابڕێترێت و داوای تۆبه‌ی لێ بكرێت نه‌ك یارمه‌تیدانی .. بۆ نوێژنه‌كه‌ریش ده‌فه‌رموێ : ( ئه‌گه‌ر كابرا نوێژی نه‌ده‌كرد فه‌رمانی پێ ده‌درێت تا بیكات ، ئه‌گه‌ر به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا كه بیكات ، زه‌كاتی ده‌درێتێ ، ئه‌گه‌ر نه‌یدا ، نایدرێتێ ) ( مجموع الفتاوى ب 25 / 87 ـ 89 ) .له جێیه‌كی تریشدا ده‌فه‌رموێ : ( نابێت زه‌كات بدرێته كه‌سانێك كه نایكه‌نه ووزه‌و مایه‌ی ملكه‌چی خوای گه‌وره‌و گوێڕایه‌ڵی ، چونكه خوای گه‌وره بۆیه زه‌كاتی فه‌رز كردووه تا یارمه‌تی كه‌سانێكی پێ بدرێت كه ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی ئه‌ون و دیندارن وه‌كو هه‌ژارو ده‌سكورت و قه‌رزاری موسوڵمان ، یان ئه‌وانه‌ی له خزمه‌تی كۆكردنه‌وه‌و دابه‌شكردنه‌وه‌ی زه‌كاته‌كه‌دان ، یان ئه‌وانه‌ی موجاهیدن و له پێناوی خوای گه‌وره‌دا جیهاد ده‌كه‌ن ، ئه‌مما ئه‌و كه‌سه‌ی موحتاجه بەڵام ئه‌هلی دین و ئیسلامه‌تی نییه‌و نوێژ ناكات تا تۆبه نه‌كات و ده‌ست نه‌كاته نوێژ كردن هیچی له زه‌كات نادرێتێ . ) بڕوانه كتێبی ( ابن تیمیه / الاختیارات الفقهیه ـ لا 61 ) . والله اعلم .
..................................
زه‌كاتی خشڵی زێڕی پۆشین
فه‌تاح : نه‌رویج :
ـ موناقه‌شه‌مان له‌گه‌ڵ برایه‌كدا بوو له‌سه‌ر زه‌كاتی خشڵی ئافره‌تان كه پۆشیویانه ، من ده‌مووت زه‌كاتی له‌سه‌ر نییه ، ئه‌ویش ده‌یفه‌رموو له‌سه‌رێتی ، ئایا زه‌كاتی له‌سه‌ره یان نا ؟ تكایه به به‌ڵگه‌و به‌دوورودرێژی وەڵاممان بده‌نه‌وه ، چونكه دوو وەڵامی جیاوازی خاوه‌ن پرسیارێكمان داوه‌ته‌وه .
وەڵام : الحمد لله والصلاه والسلام على رسول الله ولى اله وصحبه ومن والاه . اما بعد
سه‌ره‌تا خوای گه‌وره سوورترتان كات له‌سه‌ر زانینی ئه‌حكامی شه‌رع ، بەڵام تكایه به‌زه‌ییتان به خۆشتان و به خاوه‌ن پرسیارانیشدا بێته‌وه‌و په‌له له ده‌ربڕینی حوكمی شه‌رعی مه‌كه‌ن .
* لێره‌دا ان شا‌ء الله وەڵامێكی كورت ده‌ده‌ینه‌وه چونكه جێی فه‌توایه..
* وەڵامی جه‌نابت به پێی مه‌زهه‌بی ئیمامان مالیك و شافیعی و ئه‌حمه‌د راسته ، وەڵامی ئه‌ویش به پێی مه‌زهه‌بی ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌یه كه رای بن بازو عبدالرزاق عه‌فیفی و الغه‌دیانیشه ، بەڵام وه‌كو ئال به‌سسام ده‌فه‌رموێ راستترین و دادپه‌روه‌رترین رای شه‌رعی له‌م مه‌سه‌له جیاوازیه‌دا ئه‌وه‌یه كه خشڵی ئافره‌تان كه بۆ به‌كارهێنان و خواستن و پۆشینیان به‌كار دێت ، زه‌كاتی له‌سه‌ر نییه به‌و مه‌رجه‌ی به پێی شه‌رع و ره‌فتارو داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌كه‌تان حه‌رام نه‌بوو بێت . ئه‌مه‌ش یه‌عنی
1ـ ئه‌گه‌ر بۆ شانازی و خۆبادان و كه‌شخه‌یی به‌كار بێت .
2ـ ئه‌گه‌ر زیاده‌ڕۆیی ( ئیسراف ) ی زۆر تێدا كرا بێت و پاره‌ی زۆری تێچوو بێت .
3ـ ئه‌گه‌ر به‌و مه‌به‌سته كڕرا بێت تا زه‌كات له نرخه‌كه‌ی ده‌رنه‌چێت .
4ـ ئه‌گه‌ر نه‌بێته زیاده مه‌سره‌فێك ره‌فتارو ره‌وشتی موسوڵمان بشێوێنت .
ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدا نه‌بوو ، هه‌بوون و پۆشینی ئاساییه ، به تایبه‌تی كه داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌كانیش جیاوازن بۆ نموونه ئافره‌تێكی كوه‌یتی یان سعوودی كیلۆیه‌ك ئاڵتونی هه‌بێت ، وه‌ك ئه‌وه نییه ئافره‌تێكی كورد له كه‌لار یان له ره‌واندوز یان سه‌رده‌شت هه‌یبێت ، چونكه عورفی خلیجی ئه‌و بڕه زێڕه‌ی پێ زێده‌ڕۆیی و مایه‌ی شانازی نییه ، له كاتێكدا ئافره‌تێكی شوێنه كوردیه‌كان گه‌ر نیو كیلۆی زێڕ هه‌بێت خه‌ڵكی دێنه سه‌یری !
هه‌ر زێڕێك به‌و هیوایه دانرا بێت كه گرانتر ببێت و دواتر به قازانج بفرۆشرێته‌وه ده‌بێت زه‌كاته‌كه‌ی لێ ده‌ركرێت .. والله اعلم .
0 Comments