نوێژ‌و هاوسه‌نگی ده‌روونی
نوێژ كاریگه‌ریی ده‌روونی گه‌وره‌ی هه‌یه، كاتێك باوه‌ڕدار له خشوعی نوێژدایه، ئه‌مه یارمه‌تیده‌دات بۆ ڕامان وته‌ركیزكردن، كه باشترین ڕێگایه بۆ چاره‌سه‌ری ماندوویه‌تی مێشك. هه‌روه‌ها نوێژ ڕێگه‌چاره‌یه‌كی سه‌ركه‌تووه له
چاره‌كردنی توڕه‌یی و هه‌ڵچوون و مرۆڤ فێرده‌كات چۆن له‌سه‌رخۆ‌و ڕه‌زامه‌ندبێت و ملكه‌چ بێت بۆ خوای گه‌وره و فێری ئارامگرتن و خۆبه‌زلنه‌زانینی ده‌كات. ئه‌م شتانه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی باش و پۆزه‌تیڤ كارله كۆئه‌ندامی ده‌مارو كاری دڵ و ڕێكخستنه‌وه‌ی لێدانه‌كانی و ناردنی خوێن له‌ڕێی دڵه‌وه ده‌كات. نوێژ یارمه‌تی موسڵمان ده‌دات بۆڕزگاربوون له هه‌موو ئه‌و خه‌مۆكی و ترس و كاردانه‌وه ده‌روونیانه‌ی له‌ناخیدان، چونكه هه‌موو ئه‌مانه ته‌نها به‌وه‌ی موسڵمان بیری بێت كه‌له‌به‌رده‌م خوای گه‌وره‌دا وه‌ستاوه و خوای گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵدایه‌و ده‌ستبه‌رداری نابێت لاده‌چن و نامێنن، به‌تایبه‌ت كه به‌رده‌وام دڵسۆزبێت له په‌رستنی خوای گه‌وره‌دا، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ * الَّذِينَ هُمْ فِي صَلَاتِهِمْ خَاشِعُونَ) [المؤمنون: 1-2].

0 Comments