
لە سەردانی دوێنێمان بۆ لای مامۆستا کرێکار، جارێکی تر باسی جیهادی بە گشتی و، جیهادی سوریای بە تایبەتی کرد و، وتی:
شەرع، فەرزبونی جیهادی بە پێی ئەو سنورانەی ئێستا هەن، دانەناوە و، بە پێی سنوری خەڵکەکەیە. ئێستا خەڵکی هەمو ئەو ناوچەی پێی دەڵێن سوریا کەوتونەتە بەر هێرشی ڕژیمەکەیان و، جیهاد لەسەر خەڵکی ئەو ناوچەیە بە ژن و پیاوەوە فەرزولعەینە. بەڵام بۆ خەڵکانی دەوروپشتیان و دورتر فەرزولعەین نییە. کاتێکش فەرزولعەین دەبێت، بازنە بە بازنە دوای یەکتر دێن و، پیاوەکان دەگرێتەوە و، ژنان ناگرێتەوە.
وتیشی: ئێستا بە پێی زانیارییەکان خەڵکی سوریا پێویستیان بە کەسی تر نییە. لەبەر ئەوە جیهاد لەسەر خەڵکەکانی تر فەرزولعەین نییە. ئەو کەسانەش کە بیر لەوە دەکەنەوە بەشداری ئەو جیهادە ببن، دەبێ هەلومەرجی بەشداربون بزانن. بۆ نمونە: کەسێک توانای چونە حەجی هەیە و خۆی ئامادە کردوە بچێت، بەڵام هەواڵ دێت کە جەردە لەسەر رێگا هەن و، جێی مەترسین بۆ سەر ژیان و گیانی حاجیەکان، لەو کاتەدا چونە حەجەکە دەوەستێرنێت، چونکە سەلامەتی کەسەکە لەپێشترە. بەو جۆرەش، چونە جیهادی سوریا هەمان حوکمی هەیە. بۆ نمونە: خەڵکی ئەردەن دەیانەوێ بچنە جیهادی سوریا، بەڵام حکومەتەکەیان ڕێگا نادات و، هەر کەسێک ئاشکرا ببێت سزای دەدات. لەو کاتەدا جیهادی سوریا لەسەر خەڵکی ئەردەن فەرز نابێت، بەڵام ئەگەر کەسێک هەر بڕیاری دا بچێت و، لە ڕێگا دەرنەچو و کوژرا یان مرد، ئەوا ئەو کەسە ئەجری شەهیدی هەیە.
بە گشتی سەبارەت بەو گەنجانەی دەچنە سوریا بۆ جیهاد وتی: کاتێک گەنجێک بە تەواوی شارەزای شەرع و هەلومەرجی جیهاد نییە و، لە بەکارهێنانی تفەنگ نازانێت و شارەزای شەڕ نییە و، مەشقی نەکردوە، چونی بۆ جیهاد لە سوریا دەبێتە کۆڵێکی گران بەسەر هێزە جیهادییەکەی ئەو وڵاتەوە و، دەبێ ماوەیەکی زۆر فێری بەکارهێنانی تفەنگ و چۆنیەتی شەڕی بکەن. لەو ماوەیەشدا دەبێ لە جێیەکی هێمن دایبنێن و، نان و ئاو و پارێزگارییکردنی بۆ دابین بکەن. ئەوەش دەبێتە کٶلێکی گران بەسەر جیهادی ئەو وڵاتەوە، بە تایبەتی ئەگەر ژمارەی گەنجە نەشارەزاکان بە سەدان و هەزاران بو.
هەروەها وتی: مادام لە سوریا چەند گروپێکی جیهادی هەیە، دەبێ ئەو گەنجەی بەنیازە بجێتە ئەوێ، دوای چونی توشی شۆک نەبێت و سەری لێنەشێوێت و، بە بێ ویستی خۆی بکرێت بەناو گروپێکدا کە دوایی بۆی ساغ دەبێتەوە کە بژاردەکەی هەڵە بوە و، بە ناچاری بەردەوام بێت. هەروەها نابێ دوای چونی ئەو گەنجە بۆ ئەو وڵاتە لە شەرێکدا بەکار بهێنرێت کە شوبهەیەکی تێدایە کە بۆ مەبەستی جیهاد دژی ڕژێمی سوریا نییە.
مامۆستا کرێکار جارێکی تر جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە گەنجەکانی کوردستان باشترە گرنگی بدەن بە لایەنی شەرع و خۆ دەوڵەمەند کردن بە زانستە شەرعیەکان و، کوردستان پێویستی بەوانە.
0 Comments