![]() |
| إضافة تسمية توضيحية |
نه‌ریتێكی سروشتی و هه‌میشه‌یی حیزبه تۆتالیتار‌و عه‌قڵ به‌ردینه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه كه هه‌موو هۆكارێك به‌كاردێنن تا ده‌چنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و پاشانیش هه‌موو هۆكارێكیش به‌كاردێنن له پێناوی مانه‌وه‌ی خۆیاندا، بێ گومان ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه
هه‌میشه مانه‌وه‌ی خۆیان به‌ستۆته‌وه به توانه‌وه‌ی هێز و كاراكته‌ره كاریگه‌رەكانی نێو كۆمه‌ڵگاكانی ژێر ده‌ستیان ،دیاره كه مامۆستایانی ئاینیش له كۆمه‌ڵگه ڕۆژ هه‌ڵاتیه‌كان به‌تایبه‌تی له وڵاته ئیسلامیه‌كاندا چینێكی زۆر كاریگه‌ر و په‌رێزدارن، به‌و سیفه‌ته‌ی پاشخانی فكری و فه‌ره‌هه‌نگی و معریفی ئه‌وان ئاینی پیرۆزی ئیسلامه، دیاره كه هێزو پێزی ئه‌و چینه له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا هاو شێوه‌ی هێزو پێزی ئاینه‌كه‌یانه له نێو ئاینه‌كانی تردا، هه‌ر بۆیه ئه‌م چینه زۆر ترین چاو و چاودێرییان به‌سه‌ره‌وه هه‌بووه‌و هه‌یه، هه‌ر بۆیه له ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵێك ده‌زگای داپڵۆ سێنه‌ری به‌ناو ئه‌منیه‌وه به هه‌موو جۆره‌كان چاودێری كراوون كاریان لێبه‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه‌و گۆشاریان خستۆته سه‌ريیان و تا گرتن و زیندانی كردن و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان و سوكایه‌تی پێكردن و گواستنه‌وه‌یان.....هتد، ئه‌مه جگه له هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ردوام و هه‌ندێ جار ده‌ركردن و نان بڕینیشیان، به‌تایبه‌تی وه‌كو باسمانكرد له‌و وڵاتانه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا نمونه‌یان زۆره ئه‌گه‌رچی به‌هاری عه‌ره‌بی وا خه‌ریكه ڕه‌شماڵه‌كانیان یه‌ك به‌دوای یه‌كدا ده‌پێچێته‌وه بۆ زبڵدانی مێژوو، ئه‌وانه‌شیان كه تا ئێستا ماوون هه‌موویان ئینزاری زه‌ردیان وه‌رگرتووه‌و به‌هاری گه‌لان و شه‌پۆله‌كانی ڕاپه‌ڕین گه‌شتۆته ده‌روازه‌ی وڵات و له ئاماده‌بوونی پاساوی پێویستدا دێنه ژووره‌وه، له كتێبی ( له ده‌رباری شاوه بۆ ناو زیندانه‌كانی شۆڕش) ئیحسان نه‌راغی ده‌ڵێت: ( له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا هۆشداریمدا به‌شای ئێران و پێم ووت كه ده‌ست له سوكایه‌تی كردن به ئاخونده‌كان هه‌ڵبگریت و له خزمه‌تی سه‌ربازی بیانبه‌خشێت پێگه و ڕێزی تایبه‌تی خۆیان بۆ بگێڕێته‌وه، ئه‌گه‌رنا ئاخونده‌كان شۆڕش ده‌كه‌ن چوونكه له قوڵایی ناخی جه‌ماوه‌ردان و خه‌ڵك خۆشی ده‌وێن،و دواجاریش سه‌ری شاش ده‌خۆن!، ده‌ڵێت: شا هیچ گوێی به‌ئامۆژگاریه‌كانم نه‌دا تا ئه‌وه‌ی پێشبینیم كرد ڕوویدا ئه‌وكات شا نا چاربوو وه‌فدی ده‌نارد بۆ ناو زیندانه‌كان تا گفتوگۆبكات له‌گه‌ڵ ئاخونده زیندانیه‌كاندا به‌ڵام ئاخونده‌كان ئاماده نه‌ده‌بوون وه‌ڵامی وه‌فده‌كه‌ی شا بده‌نه‌وه‌و ده‌یانگوت هیچ ده‌ر فه‌تێك نه‌ماوه بۆ شا‌و هه‌ر ده‌بێت شا بڕوات)، له ڕابردو و ئێستاشدا له هه‌ندێك شوێنی كوردستاندا ڕۆژانه و به به‌رده‌وام مامۆستایانی ئاینی بانگ ده‌كرێن بۆ ئاسایش و گه‌نجێكی ده‌م ڕووتی بێ ئه‌ده‌ب به‌جوێن و سوكایه‌تی و قسه‌ی ناشیرین ڕووبه‌ڕووی مامۆستای ئاینی ده‌بێته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردن و نەقڵ كردنی یان نابڕین و زیندانی كردنی لێده‌كات ئه‌مه جگه له‌وه‌ی نیوسه‌عات بۆ سه‌عاتێك له‌به‌ر ده‌رگا ڕایده‌گریت به بیانوی ئه‌وه‌ی جه‌نابیان میوانی هه‌یه ده‌ڵێت : مەلایه لێگه‌ڕێ بابوه‌ستێ!!!، به بیانووی ئه‌وه‌ی مامۆستا باسی گه‌نده‌ڵی كردووه یان بێ مۆڵه‌تی جه‌نابیان ده‌رس ده‌ڵێته‌وه یان وتاره‌كانی سه‌رنجی خه‌ڵكیان ڕاكێشاوه‌و جێگه‌ی مه‌ترسییه یان كادیری و لایه‌نگری فڵانه حیزبی سیاسی جگه له حیزبی ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه له كاتێكدا له ڕووی یاساییه‌وه ته‌نها به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئەوقاف مه‌رجه‌عی یاسایی مامۆستایانی ئاینیه و ئاسایش ته‌نها له‌ڕێگه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئەوقافه‌وه ده‌توانێت مامۆستا بدات به به‌شی یاسایی ئه‌وقاف و جۆری سه‌رپێچیه‌كانی دیاری بكات و ئیجرائاتی له‌گه‌ڵدا بكرێت، به‌ڵام له مۆدیلی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه‌شدا ئەوقافیش ده‌بێت به به‌شێك له پلانه‌كانی ئاسایش بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی كار و پڕۆژه ئیسلامی و شكاندنی هیبه‌ت وشه‌وكه‌تی مامۆستایانی ئاینی،
له‌كۆتایدا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم: له ئیستادا به‌نده به هه‌مان مه‌به‌ست بۆ شكاندنی شه‌وكه‌تم بۆ چه‌ندین جاره ئاسایش داوای چوونم ده‌كات بۆ ئاسایش به‌نده‌ش به‌ڕاشكاوی ئه‌وه‌م ڕاگه‌یاندووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌عی یاسایی من ئەوقافه و هیچ موخاله‌فه‌یه‌كی یاسایشم نیه و ته‌نها ئه‌وقافیش به ئه‌وه‌ده‌زانم بۆی بگه‌ڕێمه‌وه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه چوونم بۆ ئاسایش به شیوازی گرتن و بۆ زیندانی كردن زۆر پێ شه‌رەف مه‌ندانه تره له‌وه‌ی به پێی خۆم و به ویستی خۆم بچمه به‌رده‌می مدیری ئاسایش و سوكایه‌تیم پێبكات، هه‌ر ئه‌وه‌شه به هه‌میشه‌یی ئامۆژگاری به‌نده‌یه بۆ مامۆستایانی ئاینی، گرتن و كوشتن و ئه‌شكه‌نجه و زیندان مایه‌ی سه‌ربه‌رزییه به‌ڵام سه‌رداخستن و خۆ زه‌لیل كردن له‌به‌رده‌م كه‌سانێكی نا به‌رپرسدا مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه ...

0 Comments