Blogger Tricks

Pages

Ads 468x60px

الفئة 2

Tips Tricks And Tutorials
Drop Down MenusCSS Drop Down MenuPure CSS Dropdown Menu

تجربة 3

إعلانات

کاریگەری گەڕانەوەو پاڕانەوە




الحمدللە وا ئەمساڵيش خوای گەورە ئێمەی بەندەی گوناهکارو تاوانباری بە رەمەزان شادکردەوە ،بە ئومێدی ئەوەی جارێكی دیکە بە یادی خوای گەورەو پەرستنی دور لە مەکرو فێڵەکانی شەیتان دڵ و دەرومانی تیا ئاسودە بکەین ، هەرچەندە ساڵی پار لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا کە ماڵئاوایمان لەو مانگە بەفەڕە کرد تا ئێستا نەمان توانیوە هیچ کات وەك ئەو مانگە خۆمان یەکلای کەینەوە لە پەرستش و کارو کردەوەکانماندا
بە نییەتێکی پاکەوە بۆ خوای گەورە . بۆیە پێویستە هەمووان جارێکی دیکە تەوبە بکەین و بپاڕێینەوە لە خوای گەورە، چونکە گەڕانەوە بۆ لای خوای گەورە مایەی ئاسودە بوونی دڵ و دەرونە مایەی بە دەست هێنانی رەزامەندی خوای گەورەیە ، مایەی بە دەست هێنانی حەزو ئاواتەکانی مرۆڤە سەیدنا نوح صلاة و سەلامی خوای گەورە بڕژێت بەسەر ئەو پێغەمبەری ئازیزماندا بە قەومەکەی دەفەرمووێت : (اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّارًا ) واتە: داوای لێخۆشبوون لە پەروەردگارتان بکەن ، چونکە هەمیشە گوناح پۆشە .. بە داوای لێبوردن و گەڕانەوەکە دەبینین مرۆڤ ڕەزامەندی خوای گەورە بەدەست دێنێت .. پاشان دەبینین بەردەوامە لە سەر ئەوەی کە  بەداوای لێخۆشبوونی ئیلاهی مرۆڤەکان چەندین دەسکەوتی تر بەدەست دێنن کە لەسودو بەرژەوەندی تاك و کۆمەڵگەدایە ، هەر قەومێكيش کە غەرقی تاوان و گوناح بوون پەشيمان نەبنەوەو نەگەڕێنەوە لای خوای گەورە ، خوای گەورە بەرەکەتی خۆیان لێدەگرێتەوە کە یەكێك لەو بەرەکەتانە بارانی رەحمەتە ، بۆیە کە تەوبە کرا (يُرْسِلِ السَّمَاء عَلَيْكُم مِّدْرَارًا) بارانتان پەیتا پەیتا و بە لێزمە بۆ دەبارێنێت، کە دەبێتە مایەی ئاوادانی چونکە ئاو سەرچاوەی سەرەکی ژیانی هەموو بونەوەرێکە ، ئەمما بە پێچەوانەوە ئەگەر تەوبە نەکەن کۆمەڵگە بە فەتارەت و بەر ڕقی خوا دەکەوێت و تاکیش دور دەبێت لە بە دەست هێنانی هەموو حەزو ئارەزووەکانی (وَيُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ) ماڵ و سامان نەوەو وەچە دوو شتی زۆر خۆشەویست لای نەوەکانی ئادەم بە چی بەدەست دێت بەهەوڵ و کۆششی مرۆڤەکان ، بە خۆ زۆر ماندوو کردن و ڕەنج دان ، بێگومان نەخێر وەچەی رێك و پێك و ماڵ و سامانی بەبەرەکەت و حەڵاڵ بە تەوبەکردن و خۆگرتنەوەیە لە سەرپێچی خوای گەورە بۆیە پێغەمبەر نوح علیە السلام ئاوا دڵسۆزانە ئامۆژگاری قەومەکەی دەکات بە گەڕانەوە بۆ لای خوای گەورە، چونکە بەگەڕانەوە حەزو ئارەزوو دێتە دی (وَيَجْعَل لَّكُمْ جَنَّاتٍ وَيَجْعَل لَّكُمْ أَنْهَارًا )باخ و بێستانتان دەداتێ سەرچاوەکەی ژیان ئاو ڕوبارتان پێ دەبەخشێت،کاتی خۆی هەموو عێراق دەترسا لەوەی کە تورکیا بەنداو لەسەر فورات دانێت و پاش ئەویش سوریا بۆ پێداویستییەکانی خۆی لەبەر کەمی ئاوەکە لە عێراقی بگرێتەوە هەموو ئەو خەڵکانەی لە سەر ئەو ڕوبارە بوون ترسیان لێنیشتبوو کە ئاو نامێنێ یاخود ئێران کەهەڕەشەی گرتنەوەی ئاوی ئەڵوەنی ئەکرد و دێهاتەکانی کوردستان ترسیان لێنیشتبوو بۆ نەمانی ئاو ، ئەمە گرنگی ئەو ئاوەیە کە خوای گەورە بەواز هێنانی عەبدەکانی لە گوناح وتاوان پێیان دەبەخشێت. بەڵام بەداخەوە هەندێكمان ڕەنگ بێت لەبەر زۆرییەکەی لە ئێستادا قەدری نەزانین!
بۆیە لەم  مانگە پیرۆزەدا هەموو پێویستمان بەگەڕانەوەیە چونکە بەردەوام لە سەرپێچی خوای گەورەداین و دەبێت ئیقتیدا بە پێشەوا مەعسومەکەمان بکەین صلی اللە علیە وسلم  کە هیچ گوناح و تاوانێکی نەکردووە بەڵام بەردەوام داوای لێخۆشبوونی کردووەو لە خوای گەورەو پاڕاوەتەوە (اِسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إنِّي أَسْتَغْفِرُ اللهَ وَ أَتُوبُ إلَيهِ كُلَّ يَومٍ مِئَةَ مَرَّةٍواته‌: داوای لێبوردن له‌ خوای خۆتان بكه‌ن، من رۆژانه‌ سه‌د جار داوای لێبوردن و تۆبه‌ قبووڵ كردنمی لێده‌كه‌م.. [1] ئەم ئامۆژگارییەی خۆشەویستمان علیە الصلاة والسلام هاوشێوەی داواکەی پێغەمبەر نوحە بۆ قەومەکەی و لەبەرژەوەندی هەموو مرۆڤایەتییە ..
 با هەمووان بپاڕێینەوە کە خوای خالقمان لێمان خۆش بێت باشترین پاڕانەوەش سيد الإستغفارە ، ئیمامی بوخاری لە شيدادی کوڕی ئەوسەوە خوا لێیان رازی بێت دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی :اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي ، لا إِلَه إِلاَّ أَنْتَ خَلَقْتَني وأَنَا عَبْدُكَ ، وأَنَا على عهْدِكَ ووعْدِكَ ما اسْتَطَعْتُ ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ ما صنَعْتُ ، أَبوءُ لَكَ بِنِعْمتِكَ علَيَ ، وأَبُوءُ بذَنْبي فَاغْفِرْ لي ، فَإِنَّهُ لا يغْفِرُ الذُّنُوبِ إِلاَّ أَنْتَ  ) سبحان اللە هەموو وشەکانی چەند گەورەو پیرۆزن، هەموو بەرەو جێگەیەك دەڕۆنەوە کە ئەویش لای خالقی دروستکەر و رۆزیدەرو شایستەی پەرستنە .. اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي  کە داننانە لەسەر روبوبیەتی خوای گەورە ، لا إِلَه إِلاَّ أَنْتَ  داننانە لە سەر ئولوهیەتی خوای گەورە . ئەوەندە بەسە ئینسان بە راستی و نیەتی پاك و کردەوەی چاك جێبەجێکاری فەرمایشتی خوای گەورە بێت، پاشان  بەندە ملکەچی تەواوەتی دەکات بەوەی وەعدو بەڵێن نوێ کاتەوە لە گەڵ خالقەکەی بەوەی کە پەیمان دەدات ملکەچی بێت بە ڕاستی، (ووعْدِكَ) راستگۆش بێت لەگەڵ پەیمانەکەی.. پەنا بگرێت بەو لە هەموو خراپەکارییەك کە ئەنجامی دەدات.. سوپاسی بکات بە بەخششی نازو نیعمەتەکانی، دان بەوەدا بنێ هەرچی لە دنیادا پێی بەخشراوە لەلایەن زاتی خوای گەورەوەیە .. واداوای لێخۆش بوونی لێبکات لە بەرامبەر هەموو تاوانەکانی ئەنجامی داوە دان بنێت بە تاوانەکانیدا لەبەردەم خوای گەورە کە هۆکارێكە بۆ لێخۆشبوونی خوایی .. دانیش بەوەدا بنێت کە هیچ شتێك پاکی ناکەتەوە لە تاوان و سەرپێچی ئیللا بەخشندەی خوای گەورە نەبێت .
ئەمەیە دوعای گەورەی لێبوردەی خوای بەخشندە، بۆیە پێغەمبەری ئەکرەم صلی اللە علیە وسلم لە کۆتاییەکەیدا دەفەرموێت: إن مات من ليلته أو نهاره دخل الجنة  .. هەر کەس ئەم دوعایە بکات و لە شەوەکەیدا یاخود رۆژەکەیدا وەفات بکات خوای گەورە بەهەشتی بە نسیب دەکات .
با لەم رەمەزانەدا هەموو تەوبەکانمان خالیسەن بۆ خوای گەورە بێت و رۆژانە داوای لێبوردنی لێبکەین و سوپاسیشی کەین کە ئەم رەمەزانەی بە نسیب کردین ، کە مانگی پاك بوونەوەیە لە هەڵەو گوناه و تاوان و هەموو رۆژان و شەوانێك دوعای سید الإستغفار بڵێینەوەو ئیقراری لەسەر کەین بەڵکو خۆشەویست بین لای خوای گەورەو عەفوی خۆی بێنێت بەسەر هەڵەو تاواناکەنماندا .


[1] شێخی ئه‌لبانی ره‌حمه‌تی ده‌رباره‌ی له‌ (صحیح الجامع 944) دا ده‌فه‌رموێ: سه‌حیحه‌. 
Comments
0 Comments

صوت و صورة