![]() |
من له‌وه تێ ناگه‌م ئایا بۆچى چه‌ند گروپێك له مسولمانان فه‌رزكرابێت له‌سه‌ریان كه‌باوه‌ڕیان به دیموكراسیه‌ت هه‌بێت و هه‌نگاو به‌هه‌نگاوى پیاده بكه‌ن و لۆمه‌ى هه‌ندیك موجاهیدى ماندونه‌ناسیش بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ئه‌مان ده‌یانه‌وێت كاربۆگیرانه‌وه‌ى خیلافه‌تى ئیسلامى بكه‌ن وموجاهیدانى چه‌كداریش لێيان تێك ده‌ده‌ن .
ئه‌و كه‌سه‌ى كه ئەلف و بێى عه‌قیده‌ى ئیسلامى ناسیبێت له‌وه دڵنیایه كه ئیسلام یاسا و شه‌ریعه‌تى خالقى ره‌هایه له‌هه‌موو ته‌واوكاریه‌كاندا و هیچ نوقسانیه‌كى تیدا نیه وهه‌موو یاساكانى تر‌ى سه‌رزه‌وى پوچه‌ڵ ده‌بنه‌وه كاتێك كه‌باس له‌شه‌ریعه‌تى خوا ده‌كرێت .
كه‌واته كێشه‌ى مسوڵمانانى ئه‌مڕۆ له‌په‌یره‌و پرۆگرامى شه‌ریعه‌ته‌كه‌یاندا نيیه به‌ڵكو له‌شیوازى جێ به‌جێ كردنه‌كه‌یدایه كه‌هه‌ندێك پێى وایه خۆئیمه‌ش له‌دینه‌كه‌ماندا دیموكراتیه‌ت هه‌یه ئیتر بۆ قبوڵى نه‌كه‌ین و هه‌ندێكی تریش ئه‌وه‌نده دنیا به‌سه‌ریاندا زاڵه نه‌ك قبوڵى یاسایه‌كى دژى شه‌ریعه‌تى خوا ده‌كه‌ن به‌ڵكو یارمه‌تى ده‌رى زاڵمانیشن .
ئه‌م نوسینه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سانه نیه كه خۆیان به‌مسوڵمان ده‌زانن و یاریده‌ده‌رى زاڵمانن ئه‌وانه ده‌ستیان لێ شۆراوه به‌جارێ، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌و برا دڵ ساف و ساویلكانه‌مه كه‌هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوى دیموكراتیه‌تن وهه‌رئه‌و دیموكراتیه‌ته‌ش بۆته ماڵ ویران كردن و دۆڕاندنى زۆرینه‌ى ئوممه‌تى ئیسلامى .
ئه‌وه‌ى له میصردا ڕویدا له‌م چه‌ند رۆژه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌رى رێزم بۆ مسوڵمانان و موجاهیدانى ئه‌وێ په‌ند وه‌رنه‌گرتن و نه‌ناسینى كوفرى جیهانیه كه‌چه‌ندین ساڵه ده‌رزى به‌نج له ئێمه‌ى مسوڵمان ده‌ده‌ن به‌ناوى دیموكراتیه‌ت و هه‌ڵبژاردنه‌وه كه‌ئه‌گه‌ر ئێمه‌ى مسوڵمان په‌ندمان له‌میژوو وه‌رگرتایه به‌سمان بوو په‌ندمان له هه‌ڵبژاردنه‌كانى جه‌زائیر وه‌رگرتایه بۆحه‌وت پشتمان ئه‌وه ده‌رسێكى نه‌بڕاوه بوو به‌ڵام و به‌ڵام به‌داخه‌وه‌م زۆر به‌داخه‌وه‌م كه له‌م سه‌رزه‌ویه‌دا ته‌نها مسوڵمانان به‌زیرە‌ك و سیاسه‌ت مه‌دار و تیگه‌یشتو له‌واقیع نه‌ناسراون له‌كاتێكیشداوه‌صفى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان درودى خواى لى بێت به(المسلم كیس ) ناومان ده‌بات .
كه‌واته بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ڵه له‌جۆرى تیگه‌یشتن و كاركردنمانه به‌دین، له‌یه‌كێك له‌وتاره‌كانى ماموستاى به‌رێز ماموستا كرێكار كه‌باسى له ئیسلام و كوردایه‌تى ده‌كرد نمونه‌یه‌كى زۆر جوانى هێنایه‌وه‌و فه‌رموى ( جوانترین ئافره‌تى ئه‌م جیهانه بهێنه ئه‌گه‌ر لوتیت بڕى چى ده‌رئه‌چێت ، ئێوه چۆن دڵتان دێت به‌ئاره‌زوى خۆتان مه‌قه‌ست بده‌ن له‌م ئیسلامه جوان و پاكه ئه‌وه‌ها پارچه پارچه‌ى بكه‌ن) .
ئه‌م ئیسلامه به‌كه‌مترین نیشانه‌ى ئیمانه‌وه كه لابردنى به‌ردى سه‌ر رێگایه جوانه تا به‌رزترین پله‌ى ئیمان كه‌شه‌هاده‌ت و گیان فیدایى و خۆبه‌خت كردنه .
ئه‌م ئیسلامه به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه جوانه و به‌رهه‌مى ده‌بێت ، به‌كارى بانگه‌وازیه‌وه جوانه ، به‌ماڵ به‌خشینه‌وه جوانه ، به‌دونیا نه‌ویستن و هه‌وڵدان بۆ قیامه‌ت و ته‌زكیه‌ى نه‌فسه‌وه جوانه ، به‌پاراستنى ئه‌وده‌ستكه‌وتانه‌وه جوانه كه‌چه‌ندین ساڵ ره‌نج ده‌ده‌یت له‌پێناو به‌دیهاتنیان كه‌ئه‌ویش به‌هیز و قوه‌ت وجیهاد و موجاهید ده‌كرێت نه‌ك به‌گۆڕینى (الا ان القوه الرمى ) بۆ ( الا ان القوه القلم) .
كاتى ئه‌وه هاتوه وه‌ك دڵسۆزێك برایانى ئيخوان مسلمینى گشت دونیا اعتراف به‌وه بكه‌ن كه‌ئیسلامه‌تیان به‌ته‌واوه‌تى پیاده نه‌كردووه ئه‌گینا له‌به‌هیزترین شوێنیان كه شوێنى له‌دایك بونیانه ئه‌وه‌ها به‌ئاسانى ئه‌وبه‌رهه‌مه‌یان له‌ده‌ست نه‌ده‌دا كه‌چه‌ندین ساڵه ره‌نجى بۆ ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌وان جیهاد به‌به‌شێك له‌دیندارى خۆیان بزانن ئه‌وا ئیستا كاتیه‌تى وده‌بێت ئه‌واعلانى ئه‌و جیهاده بكه‌ن كه‌چه‌ندین ساڵه ده‌ڵین كاتى نه‌هاتوه به‌ڵام من پێم وانیه بیكه‌ن چونكه هیچ كات اعداد و عوده‌یان بۆ نه‌كردوه ته‌نها اعدادیان بۆ گه‌رانه‌وه بۆ سجنه‌كان كردوه .
دیسانه‌وه ده‌یلێمه‌وه كه ئه‌وه‌ى ئیستا خواى گه‌وره پیشانمان ده‌دات له‌روداوه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌یه تێمان بگه‌یه‌نێت كه‌ته‌رك كردنى به‌شێك له‌دین و پیاده نه‌كردنى ئه‌مه ده‌رنجامه‌كه‌یه‌تى به‌سه‌ر تان دێته‌وه چه‌ندین جارى تریش .
بۆیه دیسانه‌وه ده‌یڵیمه‌وه
چه‌كى بێ قورئان گیان ده‌فه‌وتێنێت **** قورئانى بێ چه‌ك گه‌ل ده‌دۆڕێنێت

0 Comments