![]() |
نوسەر و ڕۆژنامەنوس و سەرنوسەری ڕۆژنامەی الشروق
وتیان ئەم كۆدیتایە بۆ ڕزگاركردنی وڵاتە لە دۆزەخی شەڕی ناوخۆ، بەڵام ھەر خۆیان دوای چەند ڕۆژێك لەو كۆدیتایە بە شێوەیەكی زۆر سەیروسەمەرە نەوتیان كرد بە ئاگری شەڕێكدا كە تێكڕای كۆمەڵگەی گرتەوە و، پەیامێكی ڕەگەزپەرستانەیان گەیاند كە لە دژاواریدا پێش كارەساتەكەی ئەمریكای ساڵانی پەنجاكان كەوتەوە.
گومانیان وابو كە بەم بیانوەیان دەتوانن بەلادانی یەكەم سەرۆكی ھەڵبژێردراوی مەدەنی لە مێژوی میسردا سەركەوتن بەدەست دێنن و لافاوی خوێن دەوەستێنن و ژیانی خەڵك دەپارێزن، بەڵام لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا بە ئەندازەی یەك ساڵ لە كوشتن و بڕینی میسرییەكان دروێنەی گیانی خەڵكیان كرد. لەوەش كارەساتبارتر ئەوەیە كە ئێستا ھاوڵاتیان بە بیانوی ھاندان و تەفرەقەگەری ڕەگەزپەرستانەی خوێن بە خوێن و، لەسەر ناسنامە و ڕیش و سەرپۆش دەكوژرێن.
ئێستا میسر لە پلەی یەكەمی گێژاوی ڕەگەزپەرستی شۆڤێنیدایە كە نزیكی كردوینتەیەوە لە ھۆكۆلۆست و پاكسازی ڕەگەزپەرستانە. ئێمە ئەو قۆناغی شۆڤینیزمە سیاسییەمان تێپەڕاند كە لەسەر سڕینەوەی بیروھزری جیاواز و، ڕیشەكێش كردن و، پەراوێزكردنی سیاسییانە بناغەی داكوتابو. لەو قۆناغەوە ھاتوینەتە قۆناغی ڕەگەپەرستی دەستەجەمعی دەمارگیریی خاوەنی پەیامی وەلانانی ھاوڵاتێتی بون و، پەراوێزكردنی مرۆیی چین و توێژێكی فراوانی گەل و، ڕیزبەندی كردنیان لە لیستی ئەو دوژمنانەی كە دەبێ لەناوببرێن و ڕیشەكێش بكرێن.
ئەمە گەمەیەكی دورە ڕەوشتە كە ئامانج لێی دروستكردنی دوژمنێكی وەھمییە تاكو ھەمو تاوانەكانی لە مل بئاڵێنن و، ھەمو ھەڵە و كارەساتەكانی ئێستا و پێشوی بخرێتە ئەستۆ و، لە پلانێكی شەیتانانەدا كورت كراوەتەوە، ئەویش بۆ ئەوەی كەسەكانی پشتی ئەو پلانە ژیانێكی فریشەتە ئاسای (ساختە) بژین و، بوار بكرێتەوە بۆ گەندەڵ و دەھۆڵ كوت و تاوانبارەكان تاكو مێژوی پڕ تاوانی خۆیان بشۆرنەوە و، پۆخڵەوات و ئابڕوچون و تاوانەكانیان بشارنەوە.
بەھەدەردانی خوێنی میسرییەكان و ھەرزانفرۆشكردنی ژیانیان و بەفیڕدانی مافەكانیان دوای كوشتنیان جگە لە ھەڵگەڕانەوە و داماڵین لە بەھاكان ھیچ پێناسیەكی تری نییە.
كۆدیتاچییەكان توانیان ئەو لایەنە دڕندایەتییەی كەسایەتی میسر بژێننەوە كە تا ئێستا داپۆشراوبو، ژیاندنەوەێك كە كۆمەڵگە بە تۆڵەسەندنەوە و خۆشی بینین لە خوێن ڕشتن و زەلیلكردن و ژێرەوژوركردنی ڕاستیەكان سەرقاڵ ببێت، ئەویش بۆ ئەوەی تاوانباران لە نازونیعمەتدا بژین و، ژیانی ھەژارانیش ببێتە دۆزەخ.
ئەوانەی كە تا ئێستا نازانن چی لە مەیدانی نەھزە و ڕابیعەی عەدەوی ڕویداوە، با لە گەڵ ویژدانی خۆیاندا بۆ چەند خولەكێك بچێتە خەڵوەتەوە تا بزانن كە خەڵكانێك ھەن بە فەرمی سەرپەرشتی دوبارەبونەوەی كارەساتبارەكەی ئەمریكا و ڕەگەزپەرستی بە شێوەیەكی میسری دەكەن.
جێی خۆیەتی ئاماژە بۆ ئەو ئامادەكارییە ڕۆژنامەوانییە بكەین كە ڕۆژی دوشەممە بەڕێوەچو و تیایدا سەرچاوەیەكی دەزگای ئاسایش ڕایگەیاند كە گروپێكی چەكداریان بینیوە لە كاتی ھێرشكردنە سەر خۆپیشاندەرانی مەیدانی نەھزە و ڕابیعەی عەدەوی. لە گەڵ ئەوەشدا نەمانبینی كەسێك تەگبیرێكی پێشوەخت بۆ ڕونەدانی ئەو ھێرشە بكات. بە پێچەوانەوە، لە گێڕانەوەی شاھیدحاڵەكان وادەردەكەوێت كە ئەو دەستدرێژی كردنە سەر خۆپیشاندەران لە پەنا سەرلەقاندنی ڕەزامەندی دەزگا ئەمنیەكانەوە كرابێت.
بەڕاستی ئەوانە ڕەگەزپەرستی دەخوڵقێنن و، ئەو فڕنانە دادەنێنەوە كە جولەكەی تێدا سوتێنرا و، لە ھەمان كاتیشدا باسی ئاشتبونەوە دەكەن. كێشە و قەیرانی ئێمە لەوەدایە كە ھەندێك سیاسەتمەدار تا سەر ئێسقان عەسكەرتاریایان لە ناخیاندا ھەڵگرتوە.

0 Comments