![]() |
ماوه‌یه‌كه و له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك راپۆرتی كه‌ناڵه‌كان و چه‌ند وێنه‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر گه‌نجه ئیسلامیه دڵسۆزه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه ئه‌وه‌ی له دژیان وترا - جگه هه‌ندێك ده‌نگی ده‌گمه‌ن نه‌بێت - كه‌م وێنه بوو ئه‌ویش له دوو لایه‌نه‌وه بوو :
1 - ئه‌وانه‌ی كه‌له‌سه‌ر مۆسیقای سیسی و راپی به‌شاری سه‌مایانه و هه‌رگیز چاویان به ئیسلام و موسڵمانی راسته‌قینه هه‌ڵنایه‌ت .
2 - هه‌ندێك بڵحه موسڵمان و گێله مه‌لاو حیزبیی خۆپه‌رست كه نازانن كه دونیا چ باسه و چی كراوه‌ته نێو كاسه !! . دوای ئه‌و هێرشانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی ترساندن بۆ هه‌ندێك < به تایبه‌تی بۆكه‌س و كاری ئه‌و گه‌نجانه- > و چه‌واشه‌ش بۆ هه‌نده‌كه‌یتر و ژێر‌و ژووركردنی راست و ناراست ئیتر حه‌قه ئێمه‌ش دوو ووشه بخه‌ینه مه‌یدانه‌وه :
یه‌كه‌م : تۆمه‌تباركردنی ئه‌و گه‌نجانه به تیرۆریست و به‌كرێگیراوو.. هتد ناره‌واییه‌كی گه‌وره‌یه و لای كه‌می ئه‌گه‌ر عه‌دل و ئینساف هه‌بێت ده‌بێت به‌ڵگه‌و شاهێدی یه‌كلاكه‌ره‌وه هه‌بێت هه‌تا بیسه‌لمێنێت، ئه‌گینا ده‌بێته وته‌یه‌كی دوژمنكارانه‌ی بێ مانا و هیچ بایه‌خێكی ئه‌خلاقی و شه‌رعی و یاسایی نابێت .
دووه‌م ::: ئه‌و گه‌نجانه پێشتر شه‌ری په‌كه‌كه‌یان نه‌كردووه هه‌تا ئه‌مرۆ برۆن شه‌ری په‌كه‌كه یان جه‌نگی له‌ناوبردنی كورد بكه‌ن وه‌كو نه‌وه‌ده‌كان كه دوولایه‌نه‌كه‌ی هه‌رێم كردیان له دژیان، ئایا ئه‌وانه‌ی تۆمه‌ت و جوێن ده‌فرۆشن به‌و گه‌نجانه له سێبه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌دا ناژین كه پێشتر شه‌ری كورد كوژیان له قندیل و ده‌وروبه‌ری ده‌كرد ؟؟ !.
حه‌قیقه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌وان دینداری و قه‌ناعه‌تی ئیسلامیانه‌ی خۆیان پاڵی پێوه‌ناون برۆن شه‌ری به‌شار بكه‌ن كه بووه‌ته دێوه‌زمه‌ی گه‌لانی سوریا و كوردیش دار‌و دیواریش ده‌زانن كه به‌عس چیان كردووه له دژیان ، كه‌واته دیفاعێكی یان تۆڵه‌یه‌كی راسته‌وخۆشه له به‌رانبه‌ر مافه پێشلكراوه‌كانی كورد . بۆ ده‌بێت ته‌نها یه‌ك لایه‌ن خۆی به پارێزه‌ری كورد بزانێت و ڕێگه نه‌دات كه‌س و كۆمه‌ڵێتر گه‌ل و نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ی خۆی خۆش‌بووێت و له پێناویدا فیداكاری بكات !!؟؟ . نه‌یارانی ئیسلامیش رێگه‌یان به خۆیانداوه به خراپی ته‌فسیری ئه‌و هه‌ڵوێسته ئیسلامیه بكه‌ن كه ده‌یانبات به‌ره‌و به‌رگری له سته‌ملێكراوانی گه‌لی خۆیان یان گه‌لانی دی ، ئه‌م ته‌فسیره‌ش زه‌خیره‌ی گه‌وره‌ی شه‌ری ئه‌وانه له دژی ئیسلام و ئیسلامیه‌كان و ناشكرێت پێیان بڵێن تكایه با ئه‌و چه‌كه‌ی تێدا نه‌بێت !.
سێیه‌م ::: په‌كه‌كه له جیاتی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی خۆی به ناوی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و نیشتمانپه‌روه‌ری بخاته سه‌ر هێڵی سوكایه‌تی به ئیسلامیه‌كانی كوردستان و ناوبردنی هه‌ندێك شار وه‌كو هه‌ڵه‌بجه‌و سلێمانی بۆ ته‌شویش دروستكردن له ناو هه‌رێمدا ، ده‌بێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه كه له سوریادا دوو لایه‌ن هه‌یه : لایه‌نی گه‌ل كه ملیۆنان ده‌ربه‌ده‌رو ده‌یان هه‌زار كوژراو‌و سه‌دان هه‌زار برینداری هه‌یه‌و لایه‌نێكیش كه رژێمی به‌عس و داگیركه‌رانی ناوچه‌یی و نێو ده‌وڵه‌تیه پشتیوانه‌كانێتی، ته‌نها ئه‌و دوو لایه‌نه‌یه و ئه‌وان خۆیان له كوێدا ده‌بیننه‌وه لای رژێمه خوێناوییه‌كه یان گه‌لانی سته‌ملێكراو ؟؟ !!.
چواره‌م ::: ئه‌وه‌ی چاودێرانی سیاسی وكه‌ناڵه جیهانی و ناوچه‌ییه‌كان باسی ده‌كه‌ن و خۆشیان ئینكاری ناكه‌ن ئه‌وه‌یه كه په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ رژێمی سوریا هاوسه‌نگه‌ره‌و ئه‌مه‌ش گرفت و گومانی خستووه‌ته نێوان خۆیان و شۆرشگێرانی سوری و قه‌له‌قی ئه‌وه‌یان دروست كردووه كه پشتگیری رژێم بكه‌ن و ته‌نگاوی و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه بخوڵقێنن بۆ شۆرشگێران و به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌تێكی عه‌ره‌بی به‌عسی له حه‌سه‌كه دابه‌شكردووه نیوه به نیوه !! .
پێنجه‌م ::: ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت كورد دوور بێت له‌شه‌ری دژه رژێم و دووری و سه‌لامه‌تی هه‌ڵبژێرن ئه‌مه كارێكی ژیرانه‌یه به‌ڵام بۆچی له گه‌ڵ رژێم دانیشتن و رێكه‌وتن و یارمه‌تی ..هتد هه‌یه ، ئه‌ی بۆچی هه‌وڵناده‌ن پاش ڕیكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه كوردیه‌كانی رۆئاوا دڵنیایی بده‌نه لایه‌كانی شۆرشگێران كه ئه‌وان به‌شێك نابن له پشتگیری رژێم و دژایه‌تی شۆرشگیرانیش ناكه‌ن، بۆ ئه‌م دڵنیایه ناده‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌م ماسه بێ موو نیه ؟!. هه‌واڵی تازه‌ش ئه‌وه‌یه گوایه په‌كه‌كه كۆمه‌كی شیعه‌كانی عێڕاق ده‌كات بۆ گه‌یشتن به ناوچه‌كانی ژێڕ ده‌سه‌ڵاتی رژێمی سوری ، ئه‌گه‌ر وابێت كورد ده‌خه‌نه ناو كاره‌ساتێك لێێ ده‌رناچێت !. په‌كه‌كه ده‌بێت پاساو نادات به ده‌سته‌وه بۆ په‌لاماری هیچ لایه‌ك بۆ سه‌ر كورد، به‌ڵام ئایا ئه‌مه‌ی كردووه ؟ !
شه‌شه‌م ::: ئه‌وه‌ش لامان بووه‌ته پرسیار كه هۆكار چیه لایه‌نه ئیسلامیه‌كانی كوردستان یان بێ ده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه یان ئه‌وه‌یه لێدوانی ته‌مو مژاوی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ره‌وش و دیارده‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌رۆنه سوریا بۆ شه‌ری رژێمه‌كه‌ی ، بۆ نمونه بۆچی موجامه‌له‌ی ده‌سه‌ڵات و په‌كه‌كه و نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان ده‌كه‌ن و حه‌ق نادرێت به‌و گه‌نجانه و هاوێنه‌كانیان كه ئه‌وانیش ژیانیان خۆش ده‌وێت به‌ڵام كه حیزبه‌كان و ده‌سه‌ڵات هیچ ناكه‌ن بۆ یارمه‌تی گه‌لانی سوریا، ئه‌وه ئه‌و گه‌نجانه‌ن له جیاتی میلله‌ته‌كه‌یان ده‌رۆن كۆمه‌كی براكانیان ده‌كه‌ن ؟!.
به كورتی : په‌كه‌كه پێویسته رێز‌و حورمه‌تی ئیسلامه‌تی گه‌لی كورد بگرێت و كوردی سوریا نه‌خاته چاڵه‌وه به تایبه‌تی ئه‌وان له گه‌ڵ توركیا ئاشتیان په‌رپاكردووه نابێت له هه‌رێمێك خۆشی بكه‌ن و له شوێنیكی دی ئیستفزازی توركیا بكه‌ن !. ئیسلامیه‌كانی كوردستانیش هه‌رچه‌نده خۆیان كزوبێده‌نگ بكه‌ن لای ئه‌وان هه‌ربه‌شێكن له دونیای دژه( ئازادی و چاوگه‌ی تیرۆر، له‌م قۆناغه‌شدا هیچ جیاوازی ناخه‌نه‌ن نێوان (میانره‌و و توندره‌و )وه‌كو پێیان خۆشه ئه‌و ته‌قسیمه‌یان بۆ بكه‌ن، ئه‌و گه‌نجانه‌ش پێویسته بزانن جه‌نگی راسته‌وخۆی ئه‌وان له‌گه‌ڵ رژێمه‌كه‌ی به‌شارو هه‌لقه نزیكه‌كانی ئه‌ودایه .

0 Comments