
ئاسايشى سلێمانى ئه‌م شه‌و هه‌ڵى كوتاوه‌ته سه‌ر چه‌ند مزگه‌وتێكى ئه‌و شاره و به‌پێى لێدوانه‌كانى به‌رپرسانى ئه‌و ده‌زگايه گومانيان له‌ومزگه‌وتانه هه‌بووه وچه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌يه‌كيان ده‌ست كه‌وتووه
.
.
پێشه‌كى ئاسايش مافى ئه‌وه‌ى هه‌يه سه‌رو ماڵى هاوڵاتيان به‌بێ جياوازى بپارێزێت، به‌ڵام ئاسايشى سلێمانى به‌ده‌ست يه‌كێتيه‌وه‌يه‌و يه‌كێتيه‌كان و به‌رژه‌وه‌نديه‌كانى يه‌كێتى ده‌پارێزێت، له‌وشاره، چونكه هه‌موومان ده‌زانين، كێ به‌رپرسى ئاساييشه.
پاشان، له‌وڵاتان هه‌ر شوێنێك گومانى لێ بكرێت، ئه‌وا ده‌بێت دادوه‌ر بڕيارده‌ربكات، وئاسايش بڕوات، به‌ڵام له‌سلێمانى هێزه ميليشياكه‌ى حيزبه سۆشيال ديموكراته‌كه به‌بێ مۆڵه‌ت و به‌بێ ناسنامه‌و به‌به‌رگى مه‌ده‌نييه‌وه هه‌ڵيان كوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌و مزگه‌وته.
من نازانم يه‌كێتى نيشتيمانى وئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌وحيزبه به‌ڕێوه ده‌به‌ن تاكه‌ى دژايه‌تى ئاينى ئيسلام ده‌كه‌ن؟؟. باشه ئه‌و هه‌موو شوێنه هه‌يه بۆ له‌شفرۆشى له‌جاده‌ى... و له‌ناوچه‌ى .... وباندى نێربازى له ... هه‌يه بۆچى جارێك نه‌مان بينى هێزه فس‌فس پاڵه‌وانه‌كه‌ى ئاسايش ئه‌وه‌ى كه‌زۆر شانازى به‌پاراستنى ئه‌من و ئاسايش ده‌كه‌ن نه‌ياندا به‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌دا كه‌سه‌رجه‌ميان خراپه‌كارى و پشێوى ونائارامى وفه‌ساد و بێ شه‌رمى و بێ ئابڕويى بڵاوده‌كه‌نه‌وه. ياخود ئه‌م هێزه بليمه‌ته كه چه‌ند به‌ڵگه‌يه‌كيان له‌ناو مزگه‌وته‌كاندا دۆزيوه‌ته‌وه كه حاسه‌ى جاسوسيان تێداهه‌يه، بۆ به‌بليمه‌تانه ناتوانن، ئه‌و كه‌سانه بدۆزنه‌وه كه‌ته‌قه‌يان له‌شاسوار عبدالواحيد وبڕۆنه گه‌رميان بكوژى شه‌هيدكاوه‌ى جوانه‌مه‌رگى تازه‌مه‌رگ بدۆزنه‌وه؟؟. يان هه‌ر ئه‌تانه‌وێت ته‌حه‌دداى خوابكه‌ن...؟؟ به‌سه ئه‌م بێ سه‌رو به‌رييه و ئه‌م دژايه‌تييه بوه‌ستێنن.
برايانى مزگه‌وت وئه‌هلى جه‌ماعه‌تيشم، باوه‌ڕ بكه‌ن هيچ كه‌س ناتوانێت تۆمه‌تبارتان بكات ئيلا خۆتان نه‌بن، خه‌فه‌ت مه‌خۆن خواتان له‌گه‌ڵه. له‌پێشينانه‌وه هاتووه ده‌ڵێن، دار وتويه‌تى ئه‌گه‌ر ته‌ور كلكى له‌خۆم نه‌بوايه نه‌يده‌توامنى بم بڕێته‌وه. ئێوه‌ش ئاگاتان، له‌كه‌سانى خۆخۆر بێت، ئه‌م ده‌سته‌ڵاته زاڵمه‌ى ئێمه ئه‌وه‌نده‌ى تر به‌وه‌ناشرين بووه، هه‌رده‌م په‌لامارى شتێك ده‌دات كه له‌هه‌موو ده‌وروبه‌ر ئه‌هوه‌نتره. وه‌ك له‌سه‌ره‌وه باسم كرد چه‌نده‌ها باند له‌وشاره‌يه به‌ده‌يان چه‌قۆ هه‌ڵ كێش و تاد هه‌يه، به‌ڵام هه‌ميشه گه‌نجه كانى مزگه‌وت ده‌كرێنه ئامانج و په‌لامار ده‌درێن.
0 Comments