به‌هۆی گڕگرتنی تانكه‌رێكی بارهه‌ڵگری سوته‌مه‌نییه‌وه، له قه‌زای دوكان، ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل ده‌سوتێن و هاوڵاتیه‌كیش گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌شی كۆنتڕۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی به خه‌ندانی راگه‌یاند: ئه‌و تانكه‌ره‌ی وه‌رگه‌ڕاوه نه‌وتی ره‌شی باركردوه، به‌و هۆیه‌وه ئاگری گرتووه‌و بووه‌ته هۆی سوتانی زیاتر له نۆ ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان له شارۆچكه‌ی دوكان.
وتیشی: "رووداوه‌كه كۆنتڕۆڵكراوه و زانیاری ورد له سه‌ر زیانه‌كانی رووداوه‌كه هێشتا نه‌زانراوه، به‌ڵام ده‌نگ هه‌یه ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه شۆفێری تانكه‌ره بارهه‌ڵگره‌كه بێت".