Blogger Tricks

Pages

Ads 468x60px

الفئة 2

Tips Tricks And Tutorials
Drop Down MenusCSS Drop Down MenuPure CSS Dropdown Menu

تجربة 3

إعلانات

جیهادیه‌كان و ناسینی عه‌قڵیه‌تی عه‌لمانیه‌تی كوردی



زۆر دەمیكە جیهادیەكان دەركیان بەفەشەلی كاری سیاسی كردوە لەروبەروبونەوەی عەلمانیەتی كوردیدا 

ئەوەی ئیستا رودەدات لە هەریمی كوردستان دەرئەنجامی ئەو مل كەچی و زەلالەت و رێ‌ لێ‌ تیكچونەی ئۆپۆزسیۆن دەردەخات لەنواندنی هەڵوێستی جوامێرانە و راستەقینە بەرامبەر یەكیتی و پارتی .
لەسەرەتادا ئۆپۆزسیۆن خۆی بووە هۆكاری پاراستنی كورسی و دەسەڵاتی پارتی و یەكێتی چونكە هەرئیسلامیە
ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێستا بوون تف و نەفرەتیان بەرامبەر ئەو شێرە پیاو موجاهیدانەی ئەنصار الاسلام دەهاویشت كەیەكیەتی و پارتیان خستبووە كونی مشكەوە لەترسی ئەوان هەزارەها كۆنكرێت و صەبەی چیمەنتۆیش ئەوانی لەدەست و مەچەكی بەدەست نوێژی ئەوان نەدەشاردەوە،ئەو موجاهیدە بەرێزانە لەوە تیگەیشتبون كە ئەم یەكێتی و پارتیە نابێت بەناوی كاری مەدەنی و سیاسەتی مەدەنیانەوە بدرێت بەدەمیانەوە چونكە ئەمانە حیساب بۆ خالقی ئەرز و ئاسمان ناكەن العیاذ بالله چ جای ختوركەدانیان بە خۆپیشاندان و دەبەی ئاو تێگرتن ، ئەم یەكیتی و پارتیە ئەوەندە ڕیسواو سوكن كەوەفایان بەرامبەر ئەندامانی خۆیشیان نیە كەچەندین ساڵ رەنج دەكێشن لەپیناو ئەماندا ئەوەتا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان چ پارتیش و چ یەكیەتیش لەولێدوانیاندا خەت رەجعیان هێشتەوە  بۆ ئەگەری ئەنجام نەدانی  لەكاتی خۆیدا كەخودی مسعود بارزانی  21ی ئەیلولی ئەمساڵی دانابو ، بۆیە وتیان مەگەر شتێكی گەورە ڕوبدات ئەگەرنا كەسمان قسەمان لەسەر گواستنەوەی كاتی هەڵبژاردنەكان نیە و لەكاتی خۆی ئەنجامی دەدەین ئەمەش هیچ بەدوری مەزانن كە ئەوشتە گەورەی كە باسیان كردووە لەوانەیە مەرگی جلال تاڵەبانی بێت دورنیە ئەگەر هەڵبژاردن لەزەرەریان بێت لەمانگی یانزەشدا دەرزیەكی مەرگ بدەن لە جلال تاڵەبانی و مردنەكەی بكەنە هۆكارێكی تر بۆئەنجام نەدانی هەڵبژاردن ،چونكە دڵنیان كە تازە جلال تاڵەبانی بۆیان نابێتەوە بە پیاوێكی سیاسی پەك كەوتەش و جێگای وتەیەكیشیان بۆ ناگرێتەوە .
ئەمانە ئەوەندەبێ‌ وەفاییان لەمێژوودا لێ‌ بینراوە كەزۆر لەوە خراپ تریشیان لێ‌ چاوەڕێ دەكرێت، جێگای خەفەتە كەمسوڵمان بەسیاسەت و كاری سیاسی مەدەنی هەڵخەڵەتێنراون و هەر ئەوەندەش حسابیان بۆ دەكرێت كەبینیمان لەپەرلەماندا،
مسوڵمان هەتاوەكو ئەوكاتە بەنرخ و بەهێزە لەبەرچاوی كافراندا كەپابەندی تەواوی هەبێت بەهەڵویستە شەرعیەكانەوە ئەگەرنا بەرپرسن لەقیامەت لەبەرامبەر ئەو نەدار و مەزڵومانەی كە لەژیر سایەی دەسەڵاتی پارتی و یەكێتی رۆژانە خۆیان دەسوتێنن و ئێوە نەتوانیوتانە لەدین و ژین تێیان بگەیەنن تا صەبر لەئاستی قورسی ژیاندا بگرن نەتوانیوتانە دەستی زوڵمیان لێ‌ دوربخەنەوە و ئەمانیش بەتەمان لەپەرلەمانەوە مافیان بۆ بخەنە زەرفێكی كاغەز و بیخەنە ئەودیو دیواری ماڵیانەوە لەگەڵ رێزم ئەوە خۆ لەگێلی دانە ئەگەر چی چەندین سالی تریش ئەندام پەرلەمان بن .
من دڵنیام ئەمەی كە لە كوردستان و جیهانی عەرەبیدا رودەدات خوای گەورە دەیەوێت ئەوە پیشانی مسوڵمانان بدات كە ئێوە رێگای ئەصلی گێرانەوەی دینی ئیسلامتان لێ‌ تێكچووە كە وازتان لە زەروەتو سینامی ئەم دینە هیناوە كە جیهاد.!
Comments
0 Comments

صوت و صورة