
له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی حیوار ئه‌فسه‌رێكی جه‌زائیری دان به‌وه‌دا ده‌نێت خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ووڵاته‌كه‌ی خۆمانمان ده‌كوشت و ده‌ماننا به‌سه‌ر ئیسلامیه‌كاندا. ناوبراو باس له‌وه ده‌كات جارێك 7 هاوڵاتی مه‌ده‌نیان گرتوه‌و كوشتویانه بۆ به‌یانیه‌كه‌ی له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه هه‌واڵ بڵاوبۆته‌وه
كه تیرۆریستان (مه‌به‌ست لێی موجاهیدانه ) كوشتویانه، ئه‌فسه‌ره‌كه باس ده‌كات له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كانیاندا جلوبه‌رگی هاوشێوه‌ی جلوبه‌رگی موجاهیدانیان پێ بوه‌و ڕیشی ده‌ستكردو هه‌موو كه‌لوپه‌لێكی پێویستیان پێبوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو ئیسلامیه‌كان خۆیان ده‌ربخه‌ن، له‌درێژه‌دا باس له‌وه ده‌كات به‌فه‌رمانی حكومه‌ت خه‌ڵكمان ده‌كوشت وده‌ماننا به شانی ئیسلامیه‌كاندا.
شایه‌نی باسه له‌دوای بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 1992 له‌لایه‌ن به‌ره‌ی ئینقازی جه‌زائیریه‌وه كه له 90%ی ده‌نگه‌كانیان برده‌وه عه‌سكه‌ر ئینقیلابی كرد به‌سه‌ریانداو دوای ئه‌وه‌ی ئیسلامیه‌كان چه‌كیان دژی عه‌سكه‌ر هه‌ڵگرت، موخابه‌رات و سوپای جه‌زائیری هه‌زاران هاوڵاتی جه‌زائیریان له‌جاده‌و بانه‌كاندا ئیعدام ده‌كرد و ده‌یاننا به سه‌ر ئیسلامیه‌كاندا.
ئه‌و كاته به‌ره‌ی ئینقازی جه‌زائیر هه‌میشه بێبه‌ری بونی خۆی له‌و كوشتارانه راده‌گه‌یاند، بەڵام ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی جه‌زائیرو ووڵاتانی جیهان هه‌میشه ئیسلامیه‌كانیان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرد كه له‌پشت ئه‌و كوشتاره‌وه‌ن.
شایه‌نی باسه ساڵی 2011 له میسریس كه‌نیسه‌یه‌كی مه‌سیحیه‌كان ته‌قێنرایه‌وه‌و درایه پاڵ ئیسلامیه‌كان و چه‌ند ئیسلامیه‌كی له‌سه‌ر ئیعدام كرا،پاش سه‌ركه‌وتنی شۆرشی گه‌لی میسر ده‌ركه‌وت حه‌بیب عادلی وه‌زیری ناوخۆی میسری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه بۆ ناشرینكردنی ئیسلامیه‌كان.
0 Comments