
بسم الله الرحمن الرحيم
الحمدلله رب العالمين والصلاة و السلام على خير خلقه محمد وعلى اله و صحبه وسلم .
یه‌كێك له هۆكاره‌كانى دواكه‌وتنى موسڵمانان و نه‌هاتنه‌وه‌ى خیلافه‌تى ئیسلامى
و حاكمیه‌تى شه‌رع، نه‌مانى هه‌ستى جيهادییه له دڵى لاوانى ئیسلام ، تا ئه‌و هه‌سته‌ش دروست نه‌بێته‌وه و جێ به‌جێ نه‌كرێ هه‌ر ده‌بێ به‌ده‌ردى خۆمانه‌وه بناڵین و سه‌یرى چۆڕانى خوێن بكه‌ین له‌ئاڵاى ته‌وحیده‌كه‌مان .
بۆیه پێویسته له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كارانى نه‌وه‌ى نوێ كه له‌سه‌ر ڕێره‌وى ره‌سه‌نیه‌تى باوباپیران و عیززه‌تى ئیسلام له نه‌وه بێ وێنه قورئانیه‌كه‌ى ڕابردوو، ئه‌م كوڕ‌و كاڵانه‌ش واپه‌روه‌رده بكه‌نه‌وه ، كه له‌دڵ و ده‌رون و ناخ و مۆخیان رۆحى جیهاد زیندوبێ ، به‌ڵكه به‌و جیهاده‌وه گەڕانه‌وه عیززه‌تى ئیسلام له سه‌ر به‌رزى موسڵمانان ره‌نگبداته‌وه ، جیهادیش له ئیسلامدا هۆكار و مه‌به‌ستى خۆى هه‌یه له‌وانه :
• به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ى دوژمنانه: له‌مه‌دا خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: {وَقَاتِلُواْ فِي سَبِيلِ اللّهِ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَكُمْ وَلاَ تَعْتَدُواْ إِنَّ اللّهَ لاَ يُحِبِّ الْمُعْتَدِينَ }البقرة190 واته : بجه‌نگێن له پێناو خوا له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵتان ده‌جه‌نگێن، نه‌كه‌ن ده‌ست درێژیش بكه‌ن، به‌راستى خواى گه‌وره ده‌ست درێژكه‌رانى خۆشناوێ .
• سه‌رخستنی چه‌وساواکان به‌سه‌ر ده‌سەڵاتى سته‌مكار : په‌روه‌ردگارى به‌توانا ده‌فه‌رموێ : {وَمَا لَكُمْ لاَ تُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللّهِ وَالْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاء وَالْوِلْدَانِ الَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْ هَـذِهِ الْقَرْيَةِ الظَّالِمِ أَهْلُهَا وَاجْعَل لَّنَا مِن لَّدُنكَ وَلِيّاً وَاجْعَل لَّنَا مِن لَّدُنكَ نَصِيراً } النساء75 واتە: چیتان بۆهه‌یه (به‌ته‌ماى چین)كه نا جه‌نگن له پێناو خواى گه‌وره و (سه‌رخستنی) چه‌وساوه‌كان له پیاو و ئافره‌ت مناڵان كه ده‌ڵێن : په‌روه‌ردگاره ده‌رمان بێنه(ڕزگارمان بكه) له‌و دێ و جێ یه‌ى كه خه‌ڵكه‌كه‌ى سته‌م كارن ، له لایه‌ن خۆشته‌وه گه‌وره‌یه‌كمان بۆ بنێره ، و له‌ره‌حمه‌تى خۆشته‌وه سه‌رخەرێکمان بۆ بنێره .
• چه‌سپاندنى شه‌رع : ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستێكى تره كه جیهادى بۆ په‌رپا ده‌بێ ، چه‌ندان شێوه‌ى هه‌یه بۆ نمونه موسڵمانان ده‌جه‌نگن له‌گه‌ڵ بێ باوه‌ڕان كه كاتێك ئیسلامیان نه‌ویست و لە دژی وەستانەوە، یاخود قه‌ده‌غه‌ى فه‌رمانڕه‌واى موسڵمانانیان كرد یاخود نه‌یان هێشت كه‌قورئان له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع دا جێ به‌جێ بكرێ ، دیسانه‌وه خواى كردگار ده‌فه‌رموێ :{وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لاَ تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ كُلُّهُ لِلّه}الأنفال39 واته : له‌گه‌ڵیان بجه‌نگه تا ئاژاوه نامێنێ و به‌رنامه‌ى ژیانیش هه‌مووى بۆ خۆا بێ .
جا پێویسته له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كاران كه‌وا نه‌وه‌ى نوێ تێبگه‌یه‌نن له جیهاد به هه‌موو شێوازه جۆراو جۆره‌كانى كه ئه‌مانه‌ن :
جیهاد بەماڵ و سامان :
ئه‌م جیهاده به‌خشینى ماڵه له پێناو به‌رز بونه‌وه‌ى ناو و ووشه‌ى خواى په‌روردگار، ئه‌مه‌ش پێویستيیه‌كى گرنگه بۆ هه‌موو جیهاده‌كانى تر كه ئوممه‌ت پێ ی هه‌ڵده‌ستێ جا چ جیهادى بانگه‌واز و گه‌یاندن بێ یا په‌روه‌رده‌و فێركردن بێ یاسیاسه‌ت و شه‌ڕبێ . ده‌چینه‌وه خزمه‌تى سه‌رچاوه‌ى یه‌كه‌ممان كه قورئانى پیروه‌زه كه خواى په‌روه‌ردگار له‌م باره‌وه ده‌فه‌رموێ:{إِنَّ اللّهَ اشْتَرَى مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُم بِأَنَّ لَهُمُ الجَنَّةَ }التوبة111 واته : خواى گه‌وره كڕیاری نه‌فس و ماڵى بڕوادارانه به‌وه‌ى كه به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێ . هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ : {تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ بِأَمْوَالِكُمْ وَأَنفُسِكُمْ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ}الصف11 واتە: باوه‌ڕ به خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى بێنن و له پێناو خوا به ماڵ و نه‌فستان جیهاد بكه‌ن ، هه‌ر ئه‌وه خێر‌و چاكه‌ى بۆتان هه‌یه ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌نجامى بده‌ن. ده‌شچینه خزمه‌تى دووه‌م سه‌رچاوه‌ی ئیسلامه‌كه‌مان كه‌فه‌رمایشتى پیروزى پێغه‌مبه‌رى دڵسۆزه صلی اللە علیە وسلم كه ده‌فه‌رموێ:( من انفق نفقتة في سبيل الله كتبت لە بسبعمأئة ضعف)اخرجه الترمذي 4/167 واتە: هه‌ركه‌سێك (هه‌رموسڵمانێك) شتێ له پێناوی خوا ببه‌خشێ به حەوسەد و زیاتریش بۆى ده‌نوسرێ . هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ : ( من جهّز غازيا فقد غزا) مسلم 3/7،15 یانى : هه‌ركه‌سێك تێكۆشه‌رێك (مجاهد) له پێناو خوا ئاماده‌بكات( كه‌ل و په‌لى و جه‌نگ و شتومه‌كى به‌رگ و خواردنى بۆ رێك بخا) ئه‌وا وه‌كو ئه‌وه وایه كه جیهادی كردبێ .
جیهادى بانگه‌واز و گه‌یاندن:
گه‌یاندنى بانگه‌وازى خوایی چ به رێگاى زمان چ نوسین و.. به ئه‌وانه‌ى كه ئیسلامیان پێ نه‌گه‌یشتووه، و ئه‌وانه‌ى له ئیسلام لایانداوه، به شێوازى رێك و به به‌ڵگه‌وه .
خواى زانا و كازران ده‌فه‌موێ: {وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ }العنكبوت69 واته: ئا ئه‌وانه‌ی لە پێناوی ئێمەدا كۆش ده‌كه‌ن و ماندوو دەبن ، به‌ڕاستی ئه‌وانه ڕێنموویی ده‌که‌ین بۆ هه‌موو ڕێگه‌یه‌کی چاک و دروستی خۆمان . خواى گه‌وره‌ش له‌گه‌ڵ چاكه‌كارانه .
پێغه‌مبه‌ریش علیه الصلاه و السلام ده‌فه‌موێ : (من دعا الى هدى كان له من الاجر مثل أجور من تبعه لا ينقص ذالك من اجورهم شيئا) مسلم 4/6،2 واتە: هه‌ركه‌س بانگه‌واز بۆ رێنماییه‌ك(ى خوایی) بكا ، پاداشتى به‌قه‌د ئه‌وانه‌ى به‌شوێن رێنماییه‌كه‌ى كه‌وتوون هه‌یه ، به‌بێ ئه‌وه‌ى له‌وانیش كه‌م بێته‌وه .
جیهادى په‌روه‌رده‌و فێركردن :
ئه‌مه‌شیان هه‌وڵدان و توانا خستنه گه‌ڕه بۆ دروستكردنى كۆمه‌ڵگایه‌كى ئیسلامى له ڕوی زانستى و ڕۆ‌شنیرى و فكری ، وه‌به‌خشینى وێنایه‌كى ڕاسته‌قینەیە له هزرى ئیسلامی یه‌وه ده‌رباره‌ى بوون (گه‌ردون و ژیان و ئاده‌میزاد) ئه‌وه‌تا خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ :{وَمَا كَانَ الْمُؤْمِنُونَ لِيَنفِرُواْ كَآفَّةً فَلَوْلاَ نَفَرَ مِن كُلِّ فِرْقَةٍ مِّنْهُمْ طَآئِفَةٌ لِّيَتَفَقَّهُواْ فِي الدِّينِ وَلِيُنذِرُواْ قَوْمَهُمْ إِذَا رَجَعُواْ إِلَيْهِمْ لَعَلَّهُمْ يَحْذَرُونَ}التوبة122 واته: بڕواداران بۆیان نيیه تێكڕا بڕۆن بۆ جه‌نگ و جیهاد. به‌ڵكو ده‌بێ له هه‌ر كۆمەڵێكیان ده‌سته‌یه‌ك بڕۆن بۆ ئه‌وه‌ی له ئایین دا شاره‌زابن و پاشان كه گه‌ڕانه‌وه لای كۆمه‌ڵه‌كه‌یان هۆشیاریان بكه‌نه‌وه به‌ڵكو وریا‌و ئاگه‌دار بن . هه‌روه‌ها له له ئیبنو عه‌بباسه‌وه ره‌زاو ره‌حمه‌تى خواى لێ بی له پێغه‌مبه‌ره‌وه علیە الصلاة والسلام ده‌گێڕێته‌وه كه‌وا فه‌رمویه‌تى : ( تناصحوا في العلم فإن خيانة أحدكم في علمه اشد من خيانتة في ماله وان الله مسائلكم) اخرجه الطبرانى فی المعجم الكبیر 11/27. واتە: ئامۆژگارى یه‌كتر بكه‌ن له زانست‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خیانه‌تى هه‌ر یه‌كێكتان له زانست‌دا توندتره له‌خیانه‌ت له‌ماڵه‌كه‌ى دا ، وه‌خواى گه‌وره‌ش (له‌سه‌ر زانسته‌كه‌تان) لێتان ده‌پرسێته‌وه . دیسانه‌وه پێغه‌مبه‌رى خوا علیه الصلاة والسلام ئاگه‌دارمان ده‌كاته‌وه له شاردنه‌وه‌ى زانست‌دا و ده‌فه‌رموێ: (من سئل عن علم فكتمه الجم بلجام من نار يوم القيامة) اخرجه احمد فی مسنده 2./263 واته : هه‌ركه‌سێك پرسیارى لێكرا له زانست‌دا و ئه‌ویش شاردیه‌وه (ده‌ى زانى و وەڵامى نه‌دایه‌وه) لغاو ده‌كرێ به لغاوى ئاگرینى ڕۆژى دوایی (خوا په‌نامان دات)
جیهادى سیاسی :
( مه‌بەستمان له سیاسه‌ت هه‌وڵ و كۆشش خستنه‌كاره بۆ هێنانه‌وه‌ى حاكمیه‌تى شه‌رع و دروست كردنى ده‌وڵه‌تێكى ئیسلامیه ، كاركردنیش بۆ ئه‌مه جیهاده) ، ئه‌ویش خه‌رج كردنى توانا و ته‌مه‌نى موسڵمانه بۆهێنانه‌وه‌ى ده‌وڵەتێكى ئیسلامى له‌سه‌ر بناغه‌و بنچینه‌ى ئیسلام و یاسا گشتى و گشگیریه‌كانى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حاكمیه‌ت له سیسته‌مى ووڵاتدا ته‌نها ده‌بی حوكمى خوا بێ
خواى تبارك وتعالى له‌و باره‌یه‌وه ده‌فه‌موێ :{وَأَنِ احْكُم بَيْنَهُم بِمَا أَنزَلَ اللّهُ وَلاَ تَتَّبِعْ أَهْوَاءهُمْ وَاحْذَرْهُمْ أَن يَفْتِنُوكَ عَن بَعْضِ مَا أَنزَلَ اللّهُ إِلَيْكَ فَإِن تَوَلَّوْاْ فَاعْلَمْ أَنَّمَا يُرِيدُ اللّهُ أَن يُصِيبَهُم بِبَعْضِ ذُنُوبِهِمْ وَإِنَّ كَثِيراً مِّنَ النَّاسِ لَفَاسِقُونَ } المائده49 واته :داوه‌ری بکه به‌و به‌رنامه‌یه (قورئانه)ی که له‌لایه‌ن خواوه بۆت دابه‌زیووه، شوێنی ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان مه‌که‌وه، وریابه نه‌وه‌کو ئه‌وان ڕێت لێ هه‌ڵه بکه‌ن له هه‌ندێک له‌و ڕێنمووییانه‌ی که خوا بۆی ناردوویت (جا ئه‌گه‌ر ئه‌و جوله‌کانه ڕازیی نه‌بوون) و پشتیان هه‌ڵکرد، ئه‌وه بزانه به‌ڕاستی خوا ده‌یه‌وێت گیرۆده‌ی سه‌رئه‌نجامی هه‌ندێک له گوناهه‌کانی خۆیانیان بکات، بێگومان زۆربه‌ی خه‌ڵکی یاخی و سه‌رکه‌ش و تاوانبارن.. له ئایه‌تى دوایش دا ده‌فه‌رموێ : { أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللّهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ } واته: (ئایا ئه‌وانه داوه‌ری (حوكمى) نه‌فامێتیان ده‌وێ ! جا كێ حوكمی چاكتری هه‌یه له خوای په‌روه‌ردگار بۆ كه‌سانێك كه كه‌دڵنیاییان هه‌بێ. لە جێیەکی تردا دەفەرموێ : {إِنَّمَا كَانَ قَوْلَ الْمُؤْمِنِينَ إِذَا دُعُوا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ أَن يَقُولُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا وَأُوْلَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ} (النورـ51) واته: (بێگومان قسه‌ی بڕواداران كاتێك كه بانگ ده‌كرێن بۆ لای خواى گه‌وره و پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصلاة و السلام) بۆ ئه‌وه‌ی دادوه‌رییان له نێواندا بكه‌ن ته‌نها ئه‌وه‌یه كه بڵێن: بیستمان وه ملكه‌چین! لە راستیدا ئا ئه‌وانه سه‌رفرازن .
جیهادى جه‌نگى (به‌رگرى و هێرش):
پێویسته خۆمان ئامه‌ده‌كه‌ين بۆ جیهاد له پێناوى خوا چونكه جیهاد لوتكه‌ى هه‌ره به‌رزى ئه‌م ئیسلامه‌یه ، ده‌مێكیشه وتراوه : موسڵمانان له‌و كاته‌وەى ته‌ركى جیهادیان كرد تاكه‌كانیان به كۆمه‌ڵ ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه ، ئه‌و چه‌وسانه‌وه و تۆقانه‌ش ئه‌و ئیهانه و مه‌هانه‌یه‌ش له‌سه‌ر موسڵمانان لا ناچێ تا به ته‌واوى له مانا‌و مه‌به‌ستى پیرۆزى جیهاد تێ نه‌گه‌ن . سه‌یركه‌ن سه‌ركرده‌ى سه‌ر ڕاستمان(علیه الصلاة والسلام) چۆن دركى به‌مه كردوه لێ ی ئاگا‌داریش كردوینه‌وه كه ده‌فه‌موێ : (اذا تركتم الجهاد سلط اللە عليكم ذلا لايرفعه عنكم حتى ترجعوا الى دينكم) اخرجه ابوداو 3/274. واته : گه‌ر ته‌ركى جیهادتان كرد، توشی سزای خوای دەبن و زەلیل دەکرێن ، لەسەرتان لاناچێت ، تا نەگەڕێنەوە سەر دینەکەتان. یانى تا ده‌ست به‌جیهاد نه‌كه‌نه‌وه .
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێين : جیهاد رۆحى ئیسلامه ، پێویسته رۆحى خۆمان بكه‌ینه قوربانی تا خواى گه‌وره ئه‌م رۆحه پیرۆزه بكاته‌وه به‌ر جه‌سته پڕ برینه‌كه‌ى ئیسلام و جارێكى تر بێته‌وه سه‌ر پێ ى خۆى بوه‌ستێ .
خواى گه‌وره نیازمان بۆ كرده‌وه‌ى چاك پاككاته‌وه‌و به‌رده‌واممان كات له سه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ى كه لێمانى وه‌رده‌گرێت و پێى رازى یه .
سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ ، أَشْهَدُ أَنْ لا إِلهَ إِلَّا أَنْتَ أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتْوبُ إِلَيْكَ
0 Comments