به‌ره‌ی نوسره ده‌ستپێشخه‌ری ئاگربه‌ست ده‌كات
ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی سه‌رۆكی به‌ره‌ی نوسره كه یه‌كێكه له ڕێكخراوه‌كانی قاعیده له سوریا ده‌سپێشخه‌ریه‌كی پێشكه‌ش كردووه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان داعش و سوپای سوریای ئازاد.
جۆلانی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داعشی تۆمه‌تبار كرد كه كێشه‌كانی دروستكردووه و هۆشداری هه‌ره‌سهێنانی به‌ره‌ی ئۆپزسیۆنی سوریدا ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌كانیان.
جۆلانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد ئه‌و ڕووده‌دات له نێوان هه‌ردوولا فیتنه‌یه له نێوان موسلمانان وده‌بێته مایه‌ی به‌هێزبوونه‌وه ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌كاتێكدا له‌كۆتایی نزیكبۆته‌وه جگه له‌وه‌ش پێگه‌ی خۆرئاوا وشیعه‌كان به‌هێزده‌كات له سووریا.
وتیشی ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌وه‌ی كردووه كه لیژنه‌یه‌كی شه‌رعی دروستبكرێت و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی نوێنه‌ریان هه‌بێت تیایدا و ئاگر به‌ست رابگه‌یه‌نرێت.
0 Comments