
پێرستی ناوى خەلیفەکان
ناوى خەلیفە ماوەى خەلافەت ژیانى
ئەبووبەکر کوڕی ئەبووقەحافە ١١ ک:١٣ ک 38 پێش ک تا ١٣ ک
عومەر کوڕى خەتاب ١٣ ک :٢٣ ک ٢٧پێش ک تا ٢٣ ک
عوسمان کوڕى عەفان ٢٣ ک :٣٥ ک ٣٣پێش ک تا ٣٥ ک
عەلى کوڕى ئەبووتالیب ٣٥ ک :٤٠ ک ١١ پێش ک تا ٤٠ ک
ئەبووبەکری سدیق
یەکێکە لەو ھاوەڵانەی کە ھاوڕێیەتی پێغەمبەری صلی الله علیه وسلم کرد لەسەرeتای ئیسلامەوە، و زۆر نزیک بووە لێوەی، یەکەم خەلیفەی ڕاشدین و یەکێکە لەو دە کەسەی مژدەی بەھەشتیان پێدراوە، ناسراوە بە سدیق لەبەر ئەوەی باوەڕی بە موحەمەد کردووە لە بەسەرھاتی ئیسرا و میعراج، ھەروەک باوەڕی بە ھەموو شتێکی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم کردووە، و لە کاتی نەخۆشی پێغەمبەردا، داوای لە ئەبوبەکر کرد نوێژ بە موسڵمانان بکات، ولەدوای کۆچی دوایی پێغەمبەرصلی الله علیه وسلم موبایەعەی خەلافەت درا بە ئەبوبەکر لە سەقیفەی بەنی ساعدە، لە ساڵی ١١ی کۆچی خەلافەتی گرتە دەست و بۆ ماوەی دوو ساڵ و چوار مانگ بەردەوام بوو، لە ماوەی دەسەڵاتیا شەڕی ڕيددە ڕوویدا، و فەرمانی بە کۆکردنەوەی قورئان کرد.
پێشەوا ئەبوبەکر لە ساڵی ١٣ی کۆچی وەفاتی فەرمووە .
ئیسلام بوونی
موسڵمانانی سونە لەو باوەڕەدان ئەبوبەکر یەکەم پیاو بووە کە موسڵمان بووە، و ئیبن ئیسحاق وتویەتی؛ ئەبوبەکر تاکە کەس بوو کە بێ دوو دڵی ئیسلام بوو و یەکسەر باوەڕی بە بانگەوازی محەمەد کرد
لە دوای ئەوەی موسڵمان بوو، پشتگیری پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم کرد لە بانگەوازەکەی و سوودی لە شوێن و خۆشەویستی خۆی وەرگرت لە ناو قوڕەیشدا و زۆر لەسەر دەستی موسڵمان بوون، لەوانە پێنج لەوانەی کە مژدەی بەھەشتیان پێدراوە، کە ئەوانیش عوسمانی کوڕی عەفان، و زوبێری کوڕی عەوام، و عەبدول ڕەحمانی کوڕی عەوف، و سەعدی کوڕی ئەبو وەقاس و تەڵحەی کوڕی عوبەیدولڵا. ھەروەھا سەروەتەکەی لە ڕێگەی ئیسلامدا ئەبەخشی ھەروەک ھەستا بە کڕین و ئازاد کردنی زۆر لەو بەندە لاوازانەی موسڵمان بوو بوون، وەک؛ بیلالی کوڕی ڕەباح و عامری کوڕی فھیرە و زۆری تر. و ڕووبەڕووی ئازارێکی زۆر بوویەوە بە دەستی ئەو قوڕەیشانەی دژایەتی موسڵمانانیان ئەکرد، و لە ھەڵوێستە گرنگەکانی، باوەڕی بە پێغەمبەر محەمەد صلی اللە علیە وسلم کرد لە ڕووداوی ئیسرا و میعراجدا لەگەڵ بە درۆخستنەوەی قوڕەیش بۆی، و ئەو کاتانە پاڵپشتی تەواوی دەربڕی بۆ پێغەمبەر و باوەڕی پێدەکرد لە ھەموو شتێکا، لەبەر ئەوە ناونرا سدیق، ئەبوبەکر لە مەککە مایەوە و نەڕۆیشت بۆ حەبەشە کاتێک پێغەمبەر مۆڵەتیدا بە ھەندێک لە ھاوەڵان کۆچبکەن بۆ حەبەشە، و کاتێک پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم بڕیاری کۆچی دا بۆ مەدینە، ئەبوبەکر ھاوەڵی کرد لەو کۆچکردنە .
گرنگترین ڕووداوەکانى سەردەمى ئەبوبەکر:
خهلافهتی ئهبوبهكر له فراوانترین ئاستیدا، ساڵی 634ك
ناردنى هەڵمەتەکەى ئوسامەى کوڕى زەید: پیغەمبەر صلی الله علیه وسلم لە پێش مردنیدا هەڵمەتێکى سەربازى بە سەرکردایەتى ئوسامەى کوڕى زەید ئامادەکرد بە ئامانجى تۆڵە سەندنەوەى کوژراوانى جەنگى موتتە وتەمێ کردنى غەساسینە بینێرێت بۆ دەوروبەرى شام، کاتێک ئوسامە هەواڵى نەخۆشى پێغەمبەرى صلی اللە علیە وسلم بیست سەنگەرى گرت لە نزیک مەدینە، ئەبوبەکر دواى ئەوەى موبایەعەى پێدرا فەرمانى دا بە سوپاکەى ئوسامە تا بە ئاڕاستەى خۆى بجوڵێت .
جەنگى هەڵگەڕاوەکان (ڕەدە): ژمارەیەک لە هۆزەکان دواى مردنى پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم پاشگەز بوونەوە لە دانى زەکات، وچەند کەسێک پەیدا بوون کە بانگەشەى پیغەمبەرایەتیان ئەکرد، بەم جۆرە مردنى پیغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەرفەتى لەبەردەم ئیمان لاوازان ودوو ڕووان ودوژمنانى عەرەبەکانى دژ بە قوڕەیش ڕەخساند تا نیازو دیدى جیاوازى نیشان بدەن، ئەبوبەکر بە دلێرى و نەبەردیەوە بەرەنگارى هەڵوێستى هەڵگەڕاوەکان وبانگەشەکەرانى پێغەمبەرایەتى وزەکات نەدەران بوویەوە وبەسەریان سەرکەوت وتوانى لەناویان ببات .
جەنگى زاتو سەلاسیل: جەنگێک بوو لە نێوان فەرمانڕەواى فارسى وویلایەتى حیرە کە هەوڵیدا پێشڕەوى ئیسلام بوەستێنێت، بەڵام هێزى موسڵمانان بە سەرکردایەتى خالید کوڕى وەلید توانیان توشى شکستى بکەن، ئەو جەنگە بەو ناوە ناونراوە لەبەر ئەوەى هێزە فارسیەکان لە ترسى ڕاکردنى سەربازیەکانى بە زنجیر بەیەکەوە بەسترابوون .
جەنگى ئەجنادەین، جەنگیکى گەورە بوو لەنێوان بیزەنتیەکان وموسڵماناندا لە بەرەى شام وبەسەرکەوتنى موسڵمانان کۆتایی هات .
0 Comments