داعش داوای ئاگربه‌ستی به‌په‌له ده‌كات

دوای ئه‌و زه‌ره‌رو زیانه گه‌وره‌یه‌ی له‌جه‌نگه‌كانی دژ به لایه‌نه‌كانی تری ئۆپۆزسیۆنی سوریا پێی گه‌یشت، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عێراق و شام ناسراو به داعش داوای ئاگربه‌ستێكی به‌په‌له‌ی كرد.
تۆڕی BBC بڵاویكرده‌وه، ئه‌و ڕێكخراوه كه سه‌ر به قاعیده‌یه، كۆنتڕۆڵكردنی شاری (ئه‌تارب) ی له پارێزگای حه‌ڵه‌ب له‌ده‌ستداوه‌و ده‌یان له چه‌كدارانی (داعش) كوژراون و ده‌ستگیركراون.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عێراق و شام واده‌ی 24 سه‌عاتی داوه‌ته ئۆپۆزسیۆن تا شه‌ڕكردن ڕابگرێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا له‌پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی دژ به سوپای به‌شار ئه‌سه‌د له شاری حه‌ڵه‌ب پاشه‌كشه ده‌كات.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه به‌وته‌ی چاكوانه‌كانه‌كان،دوێنێ توندترین و سه‌ختترین شه‌ڕ له‌نێوان (داعش) و لایه‌نه‌كانی تری ئۆپۆزسیۆن له شاره‌كانی حه‌له‌ب و ئیدلب به‌رپابوو، كه له‌ماوه‌ی 3 ساڵی ڕابردوودا هاوشێوه‌ی نه‌بووه‌و له ئه‌نجامدا لانی كه‌م 60 چه‌كداری ڕێكخراوه‌كه كوژران و ده‌یانی تریش برینداربوون و ده‌ستگیركران. |
|