Blogger Tricks

Pages

Ads 468x60px

الفئة 2

Tips Tricks And Tutorials
Drop Down MenusCSS Drop Down MenuPure CSS Dropdown Menu

تجربة 3

إعلانات

ژمارەی شەڕكەرانی عەرەبی و بیانی لەریزی داعش


داعش


هێزە ئۆپۆزسیۆنە چەكدارەكانی سوریا بڕیاریاندا سەنگەر لە چەكدارەكانی دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام ناسراو بە ( داعش) بگرن، بەهۆی ئەوەی سەرهەڵدانی داعش لەسوریا پشتیوانیە نێودەوڵەتیەكان بۆ ئۆپۆزسیۆن راگرت. 

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی عەرەبیە، نزیكەی 7 هەزار شەڕكەر لە عەرەب و بیانی لەریزی رێكخراوی داعش دان، ئامانجی سەرەكی ئەم رێكخراوە توندڕەوە بەگژاچوونەوەی هەموو ئەو كەس و لایەنانەیە كەبەرویدا دەوەستنەوە، جا سەر بەرێكخراوە توندڕەوەكان یا  هەر رێكخراوێكی دیكە بن.

هاوكات سەنتەری رۆشنبیری برۆكینگز بۆ توێژینەوە كەسەنتەرێكی ئەمریكیە و بارەگاكەی  لەواشنتۆنە، ژمارەی چەكدارەكانی داعش بە 6 بۆ 7 هەزار كەس  مەزەندە دەكات كە زۆربەیان عەرەبن .

داعش لە هەناوی دەوڵەتی ئیسلامی دروست بووە بەسەركردایەتی ئەبوبەكر بەغدادی بەدەیان چەكداری ساڵی 2011 رەوانەی سوریا كرد بۆ دامەزراندی لقی خۆی لەسوریا بەناوی بەرەی نوسرە.

لەمانگی چواری ساڵی 2013 بەغدادی پێكەوە گرێدانی هەردوو لقی دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام ( داعش) و بەرەی نوسرەی راگەیاند، لەبەرامبەریشدا بەرەی  نوسرە بەسەركردایەتی ئه‌بو محه‌مه‌د جولانی رەتی كردەوە كە سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام بێت، بەمەش یەكەم دووبەرەكی لەریزی رێكخراوی قاعیدە دروستبوو.

سەرەتا ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەگەرمی پێشوازیی لە داعش كرد، بەوپێیەی چەكدارەكانی تواناو ئەزموونی شەڕیان زۆرە، بەڵام سنور بەزاندنەكانی داعش لە رفاندن و كوشتن و هەڵكوتانە سەر بارەگاكانی راگەیاندن و فەرزكردنی بیروبۆچوونی خۆیان  بەزۆر بەسەر گروپەكانی دیكەی ئۆپۆزسیۆن، وایكرد هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بیر لەشەڕكردن لەگەڵ داعش بكەنەوە.

بیروبۆچوونە توندڕەوانەكەی داعش گەیشتە ئەو ئاستەی كە خەڵكی ناوچە ئازادكراوەكانی سوریا بەزۆر ملكەچ بكەن بۆ فەرمانەكانی ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی داعش .

دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق، دوای كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك گروپی چه‌كداری سه‌له‌فی له‌عیراق بوو، له‌ 15 مانگی 10 ساڵی 2006 ، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گروپه‌ چه‌كداره‌كان ئه‌بو عومه‌ر به‌غدادی قوره‌یشی حوسه‌ینی – یان به‌ ئه‌میری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌ڵبژارد .

دوای چه‌ندین كرده‌وه‌ی خۆكوژیی و توندوتیژیی له‌ناو عیراق ، رۆژی 19 مانگی 4 ساڵی 2010 ئه‌بو عومه‌ر به‌غدادی كوژرا، دواتر گروپه‌كه‌ ئه‌بو به‌كر به‌غدادی به‌ ئه‌میری خۆی ده‌ستنیشان كرد.

له‌ سه‌رده‌می ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیدا، كرده‌ خۆكوژی و توندوتیژییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق په‌ره‌ی سه‌ند و درێژه‌ی كێشا، له‌وانه‌ ( هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر بانكی مه‌ركه‌زی عیراق و وه‌زاره‌تی داد و شكاندنی گرتوخانه‌ی ئه‌بوغرێب).

دوای سه‌هه‌ڵدانی شۆڕشی سوریا كۆتایی ساڵی 2011، به‌ره‌ی نوسره‌ به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌بو محه‌مه‌د جولانی دروست بوو، شه‌ڕی به‌ره‌ی نوسره‌ له‌دژی سوپای رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د درێژه‌ی كێشا تا راپرۆته‌ هه‌واڵگرییه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه‌ به‌ره‌ی نوسره‌ په‌یوه‌ندیی به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق هه‌یه‌.

دواتر له‌نامه‌یه‌كی ده‌نگیدا و له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆڕی شموخ ئیسلام، ئه‌بو به‌كر به‌غدادی ئه‌میری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق، رۆژی 9 مانكی 4 ئه‌مساڵ، ئاشكرایكرد كه‌ به‌ره‌ی نوسره‌ ته‌واوكه‌ری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراقه‌ له‌سوریا و هه‌ر له‌و نامه‌ ده‌نگیه‌دا ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه‌، ناوی به‌ره‌ی نوسره‌ و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق پێكه‌وه‌لكێنراوه‌ و بۆته‌ ( ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام) ،( داعش)، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م نامه‌یه‌كی ده‌نگی تیایدا ئه‌بو محه‌مه‌د جولانی سه‌ركرده‌ی به‌ره‌ی نوسره‌ ره‌تی كرده‌وه‌ كه‌ به‌ئاگا بێت له‌و پێكه‌وه‌ لكاندنه‌ی به‌ره‌ی نوسره‌ به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراقه‌وه‌، بۆیه‌ به‌یعه‌تی بۆ رێكخراوی قاعیده‌ له‌پاكستان نوێكرده‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده‌ بێبه‌ری بوونی خۆی له‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام راگه‌یاند.

له‌وكاته‌وه‌ داعش وه‌ك هێزێكی دیاری توندڕه‌و، به‌شداریی زۆربه‌ی ته‌قینه‌وه‌ و كرده‌ خۆكوژییه‌كانی ناو عیراق و سوریای كرد و له‌عیراق به‌رپرسیارێتی زۆربه‌ی كرده‌ خۆكوژییه‌كانی گرتۆته‌ ئه‌ستۆ بەتایبەت رووداوەكانی ئەم دواییەی پارێزگای ئەنبار لەئەستۆی داعش دایە.
Comments
0 Comments

صوت و صورة