
مامۆستا كرێكار به‌نامه‌یه‌ك داوای له ده‌سه‌لاَتی قه‌زائی نه‌رویجی كردوه ئازاد بكرێت,دوای ئه‌وه‌ی دوو به‌شی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی ته‌واو كردوه‌و ده‌یه‌وێت به‌پێی ئه‌و مافه‌ی یاسا پێی داوه به‌شی كۆتایی حوكمه‌كه‌ی
له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ته‌واوی بكات. كاك خالید ره‌نجده‌ر برای گه‌وره‌ی مامۆستا كرێكار له هه‌واڵێكدا باس له‌سه‌ردانی مامۆستا كرێكار ده‌كات له هه‌فته‌ی كۆتایی مانگی دیسه‌مبه‌ری 2013 وده‌ڵێت: له‌و سه‌ردانه‌دا مامۆستا كرێكار باسی ئه‌وه‌ی بۆ كردون كه‌به‌نامه‌یه‌ك داوای له‌ده‌سه‌لاَتی زیندانه‌كه‌و ده‌سه‌لاَتی قه‌زایی كردوه وه‌ك مافێك كه یاسا به‌هه‌ر زیندانیه‌كی داوه به‌شی كۆتایی زیندانه‌كه‌ی له‌ماڵه‌وه ته‌واو بكات ورێگری له‌به‌رده‌م چه‌سپاندنی ئه‌و یاسایه‌دا نه‌كرێت.سه‌باره‌ت به گه‌رانه‌وه‌ش بۆ كوردستان,مامۆستا كرێكار خۆشحاڵی خۆی بۆ گه‌رانه‌وه بۆ كوردستان ده‌ربریوه به‌لاَم به‌م مه‌رجانه:
1.ده‌بێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خۆی وده‌سه‌لاَتدارانی نه‌رویجی بكرێت سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه.
2.ده‌بێت به‌ئازادی بگه‌ڕێته‌وه كوردستان,نه‌ك وه‌ك تۆمه‌تبار مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
3.ئه‌و لایه‌نه‌ی كه‌به‌و كاره هه‌ڵده‌سێت پێویسته توانای جولاَندنی دۆسیه‌كه‌ی هه‌بێت له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا.
4.پێویسته سه‌رجه‌م دۆسیه دروستكراوانه‌ی دژ به‌مامۆستا كرێكار كراوه‌ته‌وه به‌ره‌سمی دابخرێت.
5.مامۆستا كرێكار له‌گه‌ڕانه‌وه‌یدا سه‌رجه‌م مافه بنه‌ره‌تیه‌كانی له‌ژیانی تایبه‌تی وسیاسیدا فه‌راهه‌م بێت ورێگری بۆ دروستنه‌كرێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كاك خالید ره‌نجده‌ر:
1.ده‌بێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خۆی وده‌سه‌لاَتدارانی نه‌رویجی بكرێت سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه.
2.ده‌بێت به‌ئازادی بگه‌ڕێته‌وه كوردستان,نه‌ك وه‌ك تۆمه‌تبار مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
3.ئه‌و لایه‌نه‌ی كه‌به‌و كاره هه‌ڵده‌سێت پێویسته توانای جولاَندنی دۆسیه‌كه‌ی هه‌بێت له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا.
4.پێویسته سه‌رجه‌م دۆسیه دروستكراوانه‌ی دژ به‌مامۆستا كرێكار كراوه‌ته‌وه به‌ره‌سمی دابخرێت.
5.مامۆستا كرێكار له‌گه‌ڕانه‌وه‌یدا سه‌رجه‌م مافه بنه‌ره‌تیه‌كانی له‌ژیانی تایبه‌تی وسیاسیدا فه‌راهه‌م بێت ورێگری بۆ دروستنه‌كرێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كاك خالید ره‌نجده‌ر:
مامۆستا کرێکار بە نامەیەک داوای کردوە دوای بەڕێکردنی دو بەشی سزاکەی ئازاد بکرێت
خالد ڕەنجدەر
لە کۆتا هەفتەی مانگی کانونی یەکەم/دیسەمبەری 2013 دا مامۆستا کرێکار بە نامەیەک داوای لە ئیدارەی زیندان و دەسەلاتدارانی پەیوەنداری نەرویج کردوە کە دوای تەواوبونی دوبەشی حوکمەکەی وەک هەمو زیندانییەکانی تری نەرویج بچێتەوە ماڵی خۆی و، ئەو دوای ماوەی حوکمەکەی تەواو بکات. بە پێی یاسای سزادانی نەرویج و یاسای زیندانەکان، دەبێ زیندانیەکان دوای تەواوکردنی دو بەشی حوکمەکەیان خۆیان بە نامە و دەستخەتی خۆیان داوای بەسەربردنی بەشی سێیەمی حوکەمەکانیان لە ماڵەکانی خۆیان بکەن. لە سەردانەکانماندا بۆ لای مامۆستا کرێکار ئەو باسەمان کردوە، بەڵام ئێمەش و مامۆستا کرێکار خۆشی بە پێی ئەو هەڵوێستە توندانەی لەمەوپێش بەرامبەری گیراوە، بڕوامان وابوە کە ڕێگە نەدرێ ئەو بڕگە یاسایە بیگرێتەوە و، بەشی کۆتایی حوکمەکەی لە ماڵەوە بەسەر بەرێت، بەڵام لە دانیشتنی مانگی کانونی یەکەمی 2013 ی نێوان مامۆستا کرێکار و پارێزەرەکەیدا، ڕای پارێزەرەکەی وابوە کە ئەوە مافی خۆیەتی و باشترە بە نوسین داوای بکات. مامۆستا کرێکار لە کۆتایی مانگی شوباتی ئەمساڵ (2014)دا دوبەشی حوکمەکەی تەواو دەکات و، بە پێی یاساکانی نەرویج دەبێ هەر کەسێک دو بەشی حوکمەکەی لە زیندان بردە سەر، ئەو دوای ماوەکەی لە ماڵەوە تەواو بکات. سەبارەت بە گەڕانەوەی مامۆستا کرێکاریش بۆ کوردستان، کە چەند جارێک لە لایەن هەندێک کەسەوە باس کراوە، جارێکی تر ئێمەی کەسوکاری مامۆستا و، مامۆستا خۆشی، پێمانوایە هەر کەسێک هەنگاوێکی وەها بنێت دەبێ بە ڕاوێژکردن بێت لە گەڵ خودی مامۆستا کرێکار و دەوڵەتی نەرویج و، ئەو کەس و لایەنانە توانای ئەوەیان هەبێت لە وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکاندا دۆسییەی مامۆستا کرێکار بجوڵێنن و، گوێیان بۆ بگیرێت. ئێمە دەستخۆشی لە هەمو کەس و لایەنێک دەکەین کە بتوانێت لە دۆسییەی مامۆستا کرێکاردا ڕۆڵی خێر ببینێت. بەڵام دەبێ ئەوەش بزانین کە مامۆستا کرێکار لە لیستی تیرۆری ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتوەکاندا تۆمار کراوە و، لە وڵاتی ئەردەنیش بێ تاوان و بێ ئامادەبونی خۆی دادگای ئاسایشی دەوڵەت (15) ساڵ زیندانی داوە بە سەردا. بۆ ئاسانکاری هاتنەوەی ئازادانەی مامۆستا کرێکار بۆ هەرێمی کوردستان دەبێ دۆسیەی مامۆستا لەو وڵات و ڕێکخراوانەی ئاماژەم پێ‌کرد دابخرێت و، کارەکە لە دەرەوەی کوردستان بە هەماهەنگی بێت لە گەڵ دەوڵەتی نەرویج و، لە کوردستانیش لایەنی دەسەڵات کاری لەسەر بکات. مامۆستا کرێکار چەندین جار لە میدیاکانی نەرویجدا ڕاشکاوانە رایگەیاندوە کە ئەو ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ وڵاتی خۆی، بەڵام وەک کەسێکی ئازاد، نەک بە دەستبەسەکراوی. ڕاشی گەیاندوە کە ئەگەر نەرویج نیازی وابێت کە ئەو ڕادەستی وڵاتی خۆی یان هەر وڵاتێکی تر بکات، ئامادە نییە و دەستبەرداری یەک تاکە مافی خۆی نابێت لە نەرویج، مەگەر بە زۆر ڕادەستی بکەن.
0 Comments