![]()
گیتی
شه‌وی رابردوو هاوڵاتیه‌كی سعودی هێزه ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ته‌رمێك له ئاسمانه‌وه، ئاگادار ده‌كاته‌وه. به‌پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی(اخبار24 سعودییه) هاوڵاتیه‌كی سعودی له شاری جه‌ده، پۆلیسی ئاگاداركردۆته‌وه له‌وه‌ی ته‌رمێك له ئاسمان كه‌وتۆته‌وه خواره‌وه. لای خۆشیه‌وه، وته‌بێژی پۆلیسی جه‌ده (نه‌واف ئه‌لبوق) رایگه‌یاند"شه‌وی رابردوو له كاتژمێر 2:30 خوله‌ك په‌یوه‌ندیمان پێوه كرا به بوونی حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو، پاش گه‌یشتنمان به شوێنی رووداوه‌كه له چوار ڕێیانی(ته‌زامن) ی شه‌قامی (سه‌حافه)ی گه‌ڕه‌كی (مه‌شره‌قه) بۆمان ده‌ركه‌وت ته‌رمێك كه‌وتووه". وتیشی، ئه‌و كه‌سه‌ی په‌یوه‌ندی پێوه كردوین رایگه‌یاندووه، به چاوی ئه‌و كه‌سه‌ی بینووه له ئاسمان كه‌وتۆته خواره‌وه. وته‌بێژی پۆلیس باس له‌وه‌ش ده‌كات"پسپۆرانی تاوان و پزیشكی یاسای له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و گومانی ئه‌وه‌یان كردووه ئه‌و ته‌رمه لە یەكێك لەو فرۆِكانەی بەوێدا تێپەڕیووە كەوتۆتە خوارەوە ". له كۆتایی ئه‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه، لیژنه پێكهێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی راست و دروستی ئه‌و روداوه ئاشكرا بكرێت. |
تجربة 3
إعلانات
له ئاسمانی سعودییه‌وه ته‌رمێك كه‌وتۆته خواره‌وه
0 Comments
