![]() |
چ بیرمەندێك بەوە ڕازیە كە سەركردە سەربازییە كۆدیتاچییەكانی میسر دەیكەن و كارەكانیان گەیشتۆتە كاولكردنی نیشتمان و درز خستنە ناو ڕیزەكانی گەل و لاواز كردنی سوپا و قێزەونی لە دژایەتیدا؟
ئەو كۆدیتا سەربازییە راستی ئەو سەركردە سەربازییانەی بۆ ئاشكراكردین كە زاڵبون بەسەر سوپای میسردا لە ڕەشت نزمی و شەڕانگێزی و لایەنگرییەكی كوێرانە و دابەشكردنی وڵات و دەرون ڕەشی و پەلكێش كردنی بێگانەدا.
ئەم سەركردە سەربازییانە قوفڵی ئاسایشی زایۆنیزمن و باشترین پاسەوان و پارێزگارن لێی. ئەمانە ھەناسەبڕكەیانە بە دوای پارە و ماڵی حەرامدا و، دواڕۆژی ئەم وڵاتە دەخەنە بن دەستی ئەو كەسەی پارەی زیاتریان دەخاتە بەردەست.
خەڵكی وایانزانی موبارەكی ھەڵكەندراوی گەنجینەی زایۆنیزم بارگەی پێچایەوە و ڕۆیشت، بەڵام ئەو كۆدیتایە ڕاستیەكی سەرسوڕھێنەری بۆ ئاشكرا كردین، ئەویش ئەوەیە ھەندێك لە گەورە سەركردە سەربازییەكان بە چەند قۆناغێك لە پێش موبارەكەوەن. ئەمانە ئامێری ئیسرائیلن بۆ تێكدانی میسر و چۆك پێدادانی و، لەوەشدا موبارەك سایەی بەسەریانەوە ھەیە و بێ تاوان نییە.
ئیتر لەمەودوا پێویستمان بە پسپۆر و سەنتەری لێكۆڵینەوە و توێژینەوە نییە تاكو ئەوەمان بۆ بدۆزنەوە كە ئیسرائیل چەند سودمەند بووە لەم كۆدیتایە. ئەو زنجیرە بێ ئابڕوییە بەسە كە زیاتر مەبەستم شێوازی ئیدارەدانی میسرە لە لایەن ئەو كۆدیتاچییانەوە.
كۆدیتاچییەكان ئامادەن سوپا و نیشتمان بكەنە قوربانی و بەرژەوەندییەكانی خۆیان و ئەو ئیمتیاز و دەوڵەمەندی و دەسەڵاتە بپارێزن كە دەستیان كەوتووە. ئەوانە وەك دەستەیەكی چاوچنۆك توانیان ئەم نیشتمانە لە ڕۆڵەكانی بڕفێنن و لە تونێلێكی تاریكی بجەڕێنن.
ئەركی شۆڕگێڕیی تەنھا دورخستنەوەی سوپا نییە لە ھاوكێشەی سیاسی و بەس، بەڵكو دەركردنیەتی لە ژێرخانی ئابوری میسر و، ئەو پەیوەندییەی لێ بپچڕێنرێت كە لە گەڵ دنیای ماڵ و دارایی گرێی داوە.
سوپا پیشازیی و بازرگانییەكەی ھەڵكشاوە و، بە تەنھا ململانێ لە گەڵ كەرتی ئابوری حكومەت و تایبەت ناكات، بەڵكو دەستیشی خستۆتە ناو كار و گوزەرانی گەلیشەوە كە گرنگترین و دژوارترین ئامرازە بۆ زاڵبون و كۆنترۆڵ كردن.
لەسەر ئاستی ئاسایشی ناوخۆش، دەزگای موخابەرات لە دەزگای سوپا ترسناكترە و، دەبێتە ئاڕاستەكەری شەڕی بەناو تیرۆر بە جۆرێك كە میللەت دەتۆقێنێت و سەری لێ دەشێوێنێت و ڕاستیەكانی لێ چەواشە دەكات.
لە ھەموی تاڵ و ناخۆشتر زاڵبونی سوپایە بەسەر دەزگای ھەواڵگری و سەركردەكانیدا و، بەكارھێنانیانە دژ بە ھەمو ئازادیخوازێكی سەرڕاست. ئەوانە بە ئاشكرا سوكایەتی بە سوپا و دەزگای ھەواڵگری دەكەن و، دەیكەنە ئامێرێك لە دەستی خۆیاندا. ھیچ تاكێكی گەلی میسر وەك ئێستا ڕقی لە سوپاكەی خۆی نەبوەتەوە و، بوغزی نەبوە بەرامبەر سەركردەكانی سوپا، بە تایبەتی لەو كاتەوەی سەرۆك مورسیان لابردوە.
موبارەكی لە سەرۆكایەتی خراو كاتی خۆی سیسی بۆ مەبەستی خۆی كردە سەرۆكی دەزگای ھەواڵگری سوپا و، ئەمیش ئێستا بۆتە ئەو دەستەی جارێكی تر بە شێوەیەكی تەمومژاوی ھێنانییەوە سەر حوكم.
ناسرییە لەعنەتیەكان بون كە پیرۆزییەكی زۆریان بە سوپا بەخشی، چونكە سەرۆكەكەیان كۆدیتاچی بو و، ئەوان نایانەوێ ئەو سوپایە لە سیاسەت دوربخرێتەوە. ھەر ئەوەش ھۆكارە كە تا ئێستا سەرۆكێكی مەدەنی وڵاتانی عەرەبی بەڕێوە نەبردوە.
سیاسەتمەدارە لیبرالیەكان (ئەوانەی پەراوێزكردن پیادە دەكەن) شكستیان ھێناوە و خیانەتیان لە ئازادی و دیموكراسی كردوە و جەماوەریان نییە و، ھەر دەبێ لەسەر پشتی تانكەوە حوكم بكەن.
لە ھەموی ناپەسەندتر ئەوەیە كە سوپا لە ماوەی ئەم دەیان ساڵەی رابوردودا لەسەرو رەخنە و لێپێچینەوە و لێپرسینەوەوە بون، تا وای لێھات ھەركەسێك ڕەخنەی لە ھەندێك لە سەركردەكانی بگرتایە دەخرایە قاڵبی ھەڕەشە و ترس بۆ ئاسایشی نەتەوەیی. دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت كە گەندەڵی ھەندێكیان گەورەترین زیانی گەیاند بە بارودۆخی سینا.
ئەم ھەستەی سوپا بوە ستەمێكی زۆر لەسەر شۆڕشگێر و ھێزە سیاسییەكان بە ھەمو ئاراستەكانیانەوە، تا وای لێھات ھەندێ لایەنی سیاسی ملیان بۆ حوكمی عەسكەرتاریای سیسی دا بۆ ماوەی ساڵ و نیوێك چونكە موبارەك داینابو، ئێستاش دەوڵەتی سەربازییان بە لادانی مورسی زیندوكردۆتەوە. ئەوەش سادەیی و گێلی و خوێندنەوەی ڕواڵەتی واقیع و نزمی ئاستی تێگەیشتنە لە مێژوی شۆڕشگێڕێتی میسردا.

0 Comments